له‌یلا زانا له سه‌ر وشه‌ی کوردستان دادگایی کرا
له‌یلا زاناکه‌سا‌یه‌تی کورد، له‌تورکیه مه‌حکه‌مه‌ده‌کری : دوای ئه‌وه‌ی له کۆبونه‌وه‌یه‌کی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا و له هه‌ڵمه‌ته‌کانی ئه‌مجاره‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی تورکیا له‌یلا زانا وشه‌ی کوردستانی به‌کار هێنا 3 لێپرسینه‌وه‌ی جیاوازی له‌دژ کرایه‌وه. زانا له‌کاتی پێشکه‌شکردنی ئیفاده‌ی خۆیدا له‌به‌رانبه‌ر دادوه‌ردا گوتی: کوردستان ناوی ئه‌و جوگرافیایه‌یه که ئێمه له‌سه‌ری ده‌ژین.
دوای ئه‌وه‌ی له ساڵی ڕابردودا له‌یلا زانا به‌شداری له هه‌ڵمه‌تی پروپاگه‌نده‌کانی هه‌ڵبژاردن کرد‌و له کۆبوونه‌وه جه‌ماوه‌رییه‌کانی شاری دیاربه‌کر، سیلوان و بینگۆلدا، پاشان له کۆبونه‌وه‌یه‌کی په‌رله‌مانی ئه‌وروپادا له بروکسل وشه‌ی کوردستانی به‌کارهێنا دۆزی له دژ کرایه‌وه.
ئه‌مرۆ زانا چووه به‌رده‌م داواکاری گشتی تورکیا و ئیفاده‌ی خۆی پێشکه‌ش کرد
له کاتی ئیفاده‌که‌یدا زانا ڕایگه‌یاند: کێشه‌ی کورد کێشه‌ی ئاسایش نیه به‌ڵکو کێشه‌یه‌کی سیاسیه.
له وه‌لامی پرسیاری "بۆ ده‌سته‌واژه‌ی سه‌رۆکی گه‌لی کورد عه‌بدوڵا ئۆجالانت به‌کارهێناوه" زانا گوتی: "له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێستا له باکووری کوردستاندا بمانهه‌وێت و نه‌مانهه‌وێ خه‌ڵک گوێ له ئه‌و ده‌گرن." گوتیشی: "دوای ئه‌وه‌ی له ساڵی 1999دا ده‌ستگیرکرا، گۆڕانکاری له ستراتیژی پارته‌که‌یدا پێکهێناوه و گرنگی به کۆمارێکی دیموکراتی ده‌دات و ڕۆڵێکی ستراتیژی ده‌بینێ له‌و بواره‌دا."
هه‌روه‌ها له وه‌ڵامی پرسیاری ئایا بۆچی به باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی تورکیا ئه‌ڵێی کوردستان زانا به‌م شێوه‌یه دوا: "کوردستان ناوی جوگرافیایه‌که، له مێژودا عوسمانیه‌کانیش وشه‌ی کوردستانیان به‌کارهێناوه، به‌ڵام له کاتی سازبوونی کۆماری تورکیا ئه‌و ناوه‌یان گۆڕیوه بۆ باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی تورکیا. من له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕێکخستن ئه‌و وشه‌یه به‌کارناهێنم به‌ڵکو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وه موڵکی مێژووه به‌کاری دێنم." جه‌ختیشی کرده‌وه: "من به‌هیچ شێوه‌یه‌ک پروپاگه‌نده بۆ هیچ ڕێکخستنێک ناکه‌م به‌ڵام گرنگی به خه‌بات و تێکۆشانی کوردان ده‌ده‌م."