له نامه‌که‌دا هاتووه. تاکه‌نگی خه‌ڵکی سویس ده‌بێ له به‌رانبه‌ری ئه‌و ده‌ست درێژیانه‌ی خاریجیه‌کان دا بێ ده‌نگ بن. له به‌رانبه‌ری ئه‌و که‌سانه دا که کاریان کوشته‌ن و دزی و راو رووته. زۆر به روونی باسی بالکان ده‌که‌ن. ئه‌و کاره دوو بابه‌تی هاروژاندووه. بابه‌تی یه‌که‌م بۆ چی bfm میگراتۆن له به‌رابه‌ری ئه‌و که‌سانه‌دا ئاوا بێ ده‌نگه، که ئینسان ده‌کوژن و دزی ده‌که‌ن. دوهه‌م ئه‌و که‌سانه‌ی که کارده‌که‌ن و ماڵیات ناده‌ن. له‌و باره‌وه ده‌گه‌ڵ زۆر که‌سایه‌تی سویسیان قسه کردووه، زۆربه‌یان له سه‌ر ئه‌و باوه‌رن که ده‌بێ ئه‌و خاریجیانه له سویس ده‌ر بکرێن.
فرق ناکات ئه‌وانه بێ یان سێیان هه‌بێ ، هه ر‌که‌س غیلافی قانوون جووڵایه‌وه ده‌بێ به سه‌زای تاوانه‌که‌ی به‌سوتێ. هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا 48 نه‌فه‌ر له سه‌ر غیلاف کاری ئاوسویسیان لێوه‌رگیراوه ته‌وه. 8661 نه‌فه‌ر بانگ کراونه دادگا. 15027 نه‌فه‌ر بیمه‌یان نه داوه و له سه‌ر ئه‌وکاره به جیدی ئاگادار کراونه‌وه. له سه‌ریه‌ک 284449 نه‌فه‌ر له سه‌رانسه‌ری سویس یان جه‌ریمه کراون، یان زیندانی کراون و یان له سویس ده‌رکراون. Herr Georg Blum یه‌کیک له به‌رپرسانی ب ف م ده‌ڵیت نابێ له سه‌ر هه‌ر کاریک ئاوسویس وه‌رگیرێته‌وه.
له‌و لاشه‌وه Nationalrat Cerhard Pfter ده‌ڵێت من زۆر ناره‌حه‌تم که په‌نابه‌ران به‌و شێوه ده‌جووڵێنه‌وه. ئێمه‌ش مه‌جبوورین ئیحترامی خه‌ڵکی خۆمان به‌گرین و گوی له قسه‌کانیان به‌گرین. که‌سێک که لێره په‌نابه‌ره ده‌بێ ره‌عایه‌تی وه‌زعی خه‌ڵکی ئێره به‌کات. شه‌ر نه‌کات و دزی نه‌کات و ماڵیاتیش به پێ قانوون به‌دات. تا په‌نابه‌ران کاری غیره قانوونی زۆرتر به‌که‌ن . دانی ئیقامه‌ت به زه‌حمه‌ترده‌بێت.
بۆ نه‌موونه زۆر به‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی له ئینزڵ شپیتالی بێرن و کانتۆن شپیتاڵی لوزێرن چاره‌سه‌ری به‌رینه‌کانیان بۆ کراوه. هه‌مویان له سه‌ریان دراوه و زۆرتریش لێدراوه‌کان سویسین و شه‌رکه‌ره‌کانیش ئاوسلێنده‌ره‌ن. به‌راستی ئه‌گه‌ر کار به‌و شێوه برواته پێشه‌وه رۆژ به رۆژ وه‌زعی په‌نابه‌ری له سویس ناخۆشته‌ر ده‌بێت .
ئا گادری وداواكار‌ێك:
به‌و بۆنه‌وه کۆمیته‌ی حیزبی دیمۆکراتی کوردستان، له وه‌ڵاتی سویس داوا له ئه‌ندامان و لایه‌ن گران و دۆستانی خۆی ده‌کات هه‌تا ده‌کرێ به شێوه‌ی قانوونی بجووڵێنه‌وه و دورکه‌و نه‌وه له‌و که‌سانه‌ی که له بانده‌کانی موخه‌دیرو، شه‌رور، دزی، یان به‌ره‌ش کارکرده‌ن و نه‌دا‌نی ماڵیات‌به ده‌وڵه‌ت.
به دوو مه‌به‌ست. یه‌که‌م له به‌ر شه‌خسیه‌ت و که‌رامه‌تی کوردبوونیان، چونکه کورد نه‌ته‌وه‌یکی شه‌ریفه و ئه‌و کارانه‌ی لێناوه‌شێنه‌وه.
دووهه‌م< له به‌ر وه‌زعی په‌نابه‌ی خۆیان و ئه‌وانه‌ی دوای ئێمه‌ش دێن بۆ وه‌ڵاتی سویس. که س وا بیر نه‌کاته‌وه که رنگه ئیقامه‌تی ب یان سێ هه‌یه و که‌س ناتوانی ده‌ریان به‌کات یان ئیقامه‌ته‌کانیان لێوه‌رگرنه‌وه. وه‌رگرتنه‌وه‌که‌ی هاسانته‌ره له دانه‌که‌ی.
له لایه‌ن کۆمیته‌ی ح.د.ك-