ڕاگه‌یه‌ندراوی سه‌ندیکای رۆژنامه‌نوسانی ئاڵمان ... ... دیاری نه‌کراو
  ڕاگه‌یه‌ندراوی سه‌ندیکای رۆژنامه‌نوسانی ئاڵمان ...
ڕاگه‌یه‌ندراوی سه‌ندیکای رۆژنامه‌نوسانی ئاڵمان له‌ مه‌ڕ حوکمی ئیعدامی‌ رۆژنامه‌نوسی کورد عه‌دنان حه‌سه‌ن پوو.
له‌ ئاڵمانیه‌وه‌ بۆ کوردی محه‌ممه‌دی فه‌قێ عه‌لی
بێرلین، له‌ رۆژی 7/2/2008 سه‌ندیکای رۆژنامه‌نوسانی ئاڵمان له‌ 


نوسراوه‌یه‌کی فه‌ڕمیدا که‌ له‌ لایه‌ن به‌رپرسی یه‌که‌می ئه‌م سه‌ندیکایه‌وه‌ به‌ ناوی میشائیل کۆنکن بۆ وه‌زیری په‌یوه‌ندیدار به‌ کاروباری قه‌زای له‌ حکومه‌تی کۆماری ئیسلامی ئێران "مه‌حمودی هاشمیشه‌هرارودی" ناردوه‌ داوا ده‌کات ئه‌م حوکمه‌ هه‌ڵوه‌شینرێته‌وه‌و و عه‌دنان حه‌سه‌نپوریش هه‌رچی زوتره ‌ئازاد بکرێ.
له‌ درێژه‌ی ئه‌م نامه‌یه‌دا کۆنکن به‌رپرسی VDJ  ده‌نوسێ دام و ده‌زگا قه‌زایه‌کانی ئێران ئیجازه‌ی ئه‌وه‌یان نیه‌ ‌ ئازادیه‌کانی راده‌ربڕین که‌ له‌ چوارچێوه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یدا دیاری کراون و رێزیان له‌ ده‌گیرێ پێشێل بکه‌ن.
کۆنکن ده‌نوسێ "من داواده‌که‌م له‌ وه‌زیری داد که‌ ئه‌م هاوکاره‌مان عه‌دنان حه‌سه‌ن پور بخه‌نه‌ به‌ر حه‌فوو.
رۆژنامه‌نوس عه‌دنان حه‌سه‌ن پور به‌ تاوانی جاسوسی، خه‌ته‌ر بۆ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی وڵاتی ئێران تێکدانی ئه‌من و ئاسایش وبڵاوکردنه‌وه‌ی پڕۆپاگانده‌ی هێزه‌ چه‌کداره‌کانی نه‌یاری کۆماری ئیسلامی و ... ساڵی ڕابردو له‌ ئێران به‌ ئیعدام مه‌حکوم کراو ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وه‌به‌ر ئه‌م حوکمه‌ له‌ لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایه‌وه‌ ته‌ئیدکرا.
له‌ کۆتای ئه‌م نامه‌یه‌دا هاتوه‌ که‌ عه‌دنان حه‌سه‌ن پور بۆیه‌ که‌وتۆته‌ به‌ر ئه‌م حوکمه‌ ،چونکه‌ له‌ سه‌ر مه‌سله‌ی کورده‌کان له‌ ئێراندا راپۆرت و هه‌واڵی نوسیوه‌ و له‌ ناو خۆی ئێران و دامو ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی نێوده‌وڵه‌تی و به‌ تایبه‌تی ده‌نگی ئه‌مریکادا بڵاویکردونه‌وه‌. ئێمه‌ له‌سه‌ر ئه‌م باوه‌ڕه‌ین که‌ نوسینی ڕه‌خنه‌گرانه‌ نه‌ک هه‌ر خه‌تا نیه‌ به‌ڵکو ئه‌رکی سه‌رشان و کاری ڕۆژانه‌ی هه‌مو رۆژنامه‌وانێکه‌ له‌ دنیادا.
هه‌ربۆیه‌ داواده‌که‌ین که‌ هه‌واڵنێر و ڕاپۆرتنوسه‌کان له‌ هیچ وڵاتێک و له‌ هیچ کوێکی دنیا نابێ بکه‌ونه‌ بهر‌ دادگا و زیندان ته‌نیا له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی چونکه‌ راپۆرتیان داوه‌ یان هه‌واڵیان ناردوه‌.


 


Referat Presse- und Öffentlichkeitsarbeit:
Hendrik Zörner
Bei Rückfragen: Tel. 030/72 62 79 20, Fax 030/726 27 92 13 Sie finden unsere Pressemitteilung auch unter www.djv.de
Berlin - Veröffentlicht von pressrelations

z ڕێکه‌وتی 2008/2/11-15:02 له‌لایان کومیته‌ی سویس
بۆ چوونه‌کان ?