ناوی ژماره‌یه‌ك له دادوه‌ره‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ئیتلاعات له پاریزگاری كوردستان ... دیاری نه‌کراو
ناوی ژماره‌یه‌ك له دادوه‌ره‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ئیتلاعات له پاریزگاری كوردستان
|
كوردستان‌و كورد: ناوی ژماره‌یه‌ك له دادوه‌ره جینایه‌تكاره‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ئیتلاعات له پارێزگاری كوردستان: 1ـ دادوه‌ر بابایی: به‌رپرسی لقی یه‌كی دادسه‌رای گشتی و شۆڕشی سنه‌یه.ناوبراو حوكمی ئیعدامی كیومه‌رس‌و نادر محه‌ممه‌دی‌و هه‌روه‌ها ده‌یان حوكمی زیندانی درێژماوه‌ی‌بۆ چالاكانی سیاسی‌و مه‌ده‌نی ده‌ركردوه.
2ـ دادوه‌ر ته‌یاری: به‌رپرسی لقی دووی دادسه‌رای گشتی و شۆڕشی سنه‌یه، ناوبراو برای حه‌سه‌ن‌و ره‌زا ته‌یارییه كه له ده‌یه‌ی 60دا له شاری سه‌قز كوژران. ره‌زا ته‌یاری مه‌سئوولی دوورخستنه‌وه‌ی (تبعید) بنه‌ماڵه‌ی پێشمه‌رگه‌كانی حیزب بۆ فوولادشه‌هری ئیسفه‌هان بوو. دادوه‌ر ته‌یاری سزای به‌سه‌ر ژماره‌یه‌كی زۆر له خوێندكاران، رۆژنامه‌وانان‌و چالاكانی مه‌ده‌نیی كورددا سه‌پاندوه.
3ـ دادوه‌ر مباره‌كی: لێپرسراوی لقی لێپرسینه‌وه‌ی دادسه‌رای گشتی‌و شۆڕشی سنه‌یه‌و به‌رپرسی په‌روه‌نده‌ی چالاكانی سیاسی‌و مه‌ده‌نیی كوردستان.
4ـ دادوه‌ر كامیابی: دادیاری لقی چواری دادیاریی دادسه‌رای گشتی‌و شۆڕشی سنه‌یه‌و یه‌كێكه له دادیاره‌كانی په‌روه‌نده‌ی چالاكانی به‌ندكراو‌و له‌وانه هانا عه‌بدی، رووناك سه‌فارزاده‌و یاسر گوڵی‌و....
5ـ دادوه‌ر ئه‌میری: جێگری ئه‌منیه‌تی دادستانی گشتی‌و شۆڕشی كوردستانه‌و پردی پێوه‌ندیی نێوان وه‌زاره‌تی ئیتلاعات‌و دادگای شۆڕشی كوردستانه. ناوبراو له گه‌نده‌ڵترین دادوه‌ره‌كانی كوردستانه‌و بۆ وێنه ده‌ستدرێژی كردنه سه‌ر ژنانی به‌ندكراو‌و هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێك جینایه‌ت‌و قه‌تڵه‌كانی ئه‌م دواییانه‌ی كوردستان. ئه‌میری ساڵی 84 به‌دوای بڵاو بوونه‌وه‌ی هه‌واڵی ده‌ستدرێژی‌و جینایه‌ته‌كانی له زیندانه‌كانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات دا ده‌ستخۆشی لێ‌كراو بوو به جێگری دادستانی كوردستان.
پێویسته بگوترێ حوكمی ده‌سبه‌سه‌ر كردنی ئیبراهیم لوتفوڵڵاهی، خوێندكاری شه‌هید له گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی كوردستان له‌لایه‌ن دادوه‌ر ته‌یاری‌و جێگری دادستان (ئه‌میری) ده‌ركراوه.

دادوه‌ر ئه‌میری له‌دایكبووی یه‌كێك له ئاواییه‌كانی ده‌ورووبه‌ری كرماشان له‌ناوچه‌ی بیلواره به‌ناوی "كندوله"و له جینایه‌تكاره سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌منیه‌تی ـ دادوه‌ریی كوردستانه.
z ڕێکه‌وتی 2008/2/10-14:53 له‌لایان کومیته‌ی سویس