. کۆماری ئیسلامی چواره‌مین زیندانی رۆژنامه نووسان له جیهان‌دا ناساندرا. ... دیاری نه‌کراو
| کۆماری ئیسلامی چواره‌مین زیندانی رۆژنامه نووسان له جیهان‌دا ناساندرا. |
وه‌رگێڕانی: ئه‌میر باباخانیرێکخراوهیهکی باوه‌ڕ پێکراوی چاوه‌دێری ئازادی و به‌رگری له مافی رۆژنامه نووسان له ڕاپۆڕتی ساڵانه‌ی خۆی‌دا کۆماری ئیسلامی ئیرانی به نێوی چواره‌مین زیندان بۆ رۆژنامه نووسان له جیهان‌دا ناساند. کۆمیته‌ی پارێزگاری له رۆژنامه نووسان، که مه‌قه‌ڕه‌که‌ی له نیۆیۆرک هه‌ڵکه‌وتووه، ئاکامی لێکۆڵینه‌وه‌کانی ئه‌و کۆمیته‌یه‌ی سه‌باره‌ت به ئازادی مێدیا بڵاوکرده‌وه. به پێی ئه‌و راپۆڕته حکومه‌ته مه‌زهه‌بی و ئائینیه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌راست هاوکات که به‌ڵێنی ئاڵ‌وگۆر و ئیسلاحاتیان داوه، ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له رۆژنامه‌نووسانیان به هۆی بڵاوکردنه‌وه‌ی راپۆڕت و نووسراوه ده‌ستگیر و زیندانی کردووه. ئه‌و حکومه‌تانه ره‌وتی به‌ره‌وپێش چوونی مێدیاکان کۆنترۆڵ ده‌که‌ن و ئه‌و جۆره مێدیایانه ده‌بێ به خۆسانسۆڕ کردن درێژه به کاری خۆیان بده‌ن. به پێی ئه‌و راپۆرته و له زمان به‌رپرسی به‌شی رۆژهه‌ڵاتی ئه‌و رێکخراوه‌یه، ئیزنی کاری مێدیا به که‌سانیک ده‌درێ که له پیاوانی ده‌وڵه‌تی نیزیک بن و له‌و وڵاتانه‌ی که قانون و یاسای مێدیا لاواز بیت، مێدیاکان ناتوانن به‌شێوه‌ی سه‌ربه‌خۆ واتا خسوسی کار بکه‌ن. VOA سه‌رچاوه... |
z ڕێکه‌وتی 2008/2/7-10:16 له‌لایان کومیته‌ی سویس
