دوکتۆر مصدق له کاتی دادگای کرده‌نی دا.
راپه‌رین به دژی دوکتۆر مصدق، سه‌ربازه‌کان ده‌وری ماڵی مصدیقیان گرتبوو. راست له رۆژی 25 گه‌لاوێژی ساڵی 1332 دا به پێ پلانیکی دارێژراو له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکا و ئینگلیسه‌وه، بۆ روخانده‌نی ده‌وڵه‌تی مصدق ، شاه ده‌ستوری گرته‌نی دوکتۆر مصدیقی ئیمزا کرد و بۆ جێ به‌جێ کرده‌نی ره‌ئیسی گاردی سه‌ڵته‌نه‌تی به ناوی سه‌رهه‌نگ نه‌سری ده‌ست نیشان کرد. سه‌ر هه‌نگ دوای پێگیشته‌نی ئه‌و حوکمه، ده‌ستوری به سه‌ربازه‌کاندا که ده‌وری ماڵی سه‌رۆک وه‌زیر به‌گرن.
سه‌رهه‌نگ ده‌یهه‌ویست حوکمه‌که به سه‌رۆک وه‌زیر رابه‌گینێ ، به ڵام سه‌ربازه‌کانی پارێزگاری مصدق سه‌رهه‌نگ و سه‌ربازه‌کانی گاردی سه‌ڵته‌نه‌تیان چه‌کردن. له رۆژی 28 گه‌لاوێژی ساڵی 1332 دا ده‌وڵه‌ته‌کانی ئه‌مریکا و ئینگلیس راپه‌رینێکی دیکه‌یان به دژی مصدق رێک خه‌ست که به داخه‌وه بوو به هۆی روخانی حکومه‌تی مصدق. له و رۆژه دا ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکا به کرینی هێندیک فتوای دینی و دانی پاره‌یه‌کی زۆر به به‌شێک له ئارته‌شیه‌کان، به و کاره توانیان خه‌لکیکی زۆر به ر‌ژێنه سه‌ر شه‌قامه‌کان به‌و شێوه کوده‌تا چیه‌کان له نیو ئاپۆرای خه‌ڵک دا توانیان به هاسانی به گه‌نه ده‌وری ماڵی مصدق، له دوای چه‌ندین سه‌عات شه‌رو به‌ربه‌ره‌کانی سه ر‌بازانی پارێزه‌ری مصدق سه‌رنجام کوده‌تا چیه‌کان توانیان مقاومه‌تی گاردی پارێزگاری مصدق تێک بشکێن و دوای تاڵان کرده‌نی ماڵه‌که‌ی خانوه‌که‌یان سوتاند،
له رۆژی 29 گه‌لاوێژی ساڵی 1332 دا دوکتۆر مصدق و هاوریکانی خۆیان ته‌سلیمی حکومه‌تی کوده‌تا چیه‌کان به رێبه‌ری سه‌رلشکر زاهیدی کرد. به‌و جۆره له کوده‌تای 28 گه‌لاوێژی ساڵی 1332 دا به رانبه‌ری به 19 اوت ساڵی 1953 سازمانه جاسوسیه‌کانی ئه‌مریکا و ئینگلیس توانیان ده‌وڵه‌تی مصدق به روخێنن و شای هه ڵات و که به پلانی خۆیان له 25 گه‌لاوێژی ساڵی 1332 دا له کاتی کوده‌تا شه‌که‌ست خواردووه‌که‌یان دا چۆ بوو ده‌ره‌وه گێرایه‌وه سه‌رته‌خت و قودره‌تیان دایه‌وه ده‌ست.
دوکتۆر مصدق له دوای راپه‌رینه‌که‌ی 28 گه‌لاوێژ له دادگایکی نیزامی دا مه‌حاکه‌مه کرا. دوکتۆر له دادگا دا زۆر شێرانه له بیر‌و باوه‌رو کاره‌کانی خۆی دیفاعی کرد. سه‌رنجام دادگا دوکتۆری به سێ ساڵ زیندانی مه‌حکوم کرد. دوای ته‌واو کرده‌نی ئه‌و سێ سال زیندانیه دوکتۆر ته‌بعید کرا بۆ شوێنی له دایک بوونی خۆی له ئه‌حمد ئاباد و تا رۆژی مرده‌نی له‌وێ له ژێر چاوه دێری توند دابوو.
له ساڵی 1342 دا خێزانی دوکتۆر مخدق به ناوی ضیاالسلطنه، له ته‌منی 84 ساڵی دا مرد. به‌رهه‌می پێکه‌وه ژیانی دوکتۆر و ضیا 2 کور و سێ کچه. دوکتۆر له 14 ره‌شه‌مه‌ی ساڵی 1345 دا سه‌حاتی 6 ی سه‌رله‌به‌یانی به نه‌خۆشی سره‌تان له ته‌مه‌نی 84 ساڵی دا مرد. له کاتی مردنی دا دوکتۆر وسیه‌تی کرده بوو که له لای شه‌هیده‌کانی 30 مانگی پوشپه‌ر دا به خاکی به‌سپێرن، به ڵام شاه له گه‌ڵ ئه‌و بریاره‌ش موخالیفه‌تی کرد و سه‌رنجام هاوری و هاوبیره‌کانی دوکتۆریان له یه‌کیک له ژووره‌کانی خۆی له ئه‌حمد ئاباد به خاک سپار.
روحی شادبێت. به‌شی چاره‌م و کۆتای........... رحمان ئیبراهیم زاده.