ئۆرگانیزه‌کردن و ستراتژیی رێبه‌ری(2) ... دیاری نه‌کراو
ئۆرگانیزه‌کردن و ستراتژیی رێبه‌ری(2) Monday, February 04 ، 18:29:40
|
ئه‌ییوب سوری
به‌شی دووهه‌م
راوێژی گه‌شه‌پێده‌رانه‌و ستراتژیی رێبه‌ریی
هه‌روه‌ک له به‌شی یه‌که‌می ئه‌م باسه دا په‌نجه‌م خسته سه‌ر گرینگی راوێژ و کۆبونه‌وه له پێناوی گه‌شه‌کردن و ئالوگۆر پێکهێنان دا،

له‌م به‌شه‌شدا هه‌وڵده‌ده‌م پتر هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته بکه‌م.
بۆ رێبه‌ری کردنی زانایانه‌ی کۆمه‌لگایه‌کی روو له گه‌شه ، پێویسته ئێمه له خۆمان دا هه‌م ئه‌و خاله به هێزانه‌مان هه‌بن که کۆمه‌لگا چاوه‌روانی لێمان هه‌یه‌و هه‌م به شه‌هامه‌ته‌وه‌و نه‌ترسانه له رێگای وتوێژی گه‌شه‌ده‌رانه‌وه هه‌ولی ئالوگۆر پێکهێنان له‌خۆمان دا بده‌ین و له‌وه نه‌ترسین که سبه‌ی ره‌نگه له‌و ئامانجانه، یان له‌و باسانه دوور که‌وتوینه‌وه که سالانێکی دوور‌و درێژ بانگه‌شه‌مان بۆ کردووون، به‌لکوو به پێچه‌وانه بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتوو دا نه‌دۆرێین ، پێویسته پتر له بیری داهاتوومان دا بین و بزانین هه‌نگاوه‌کانی دوارۆژمان بۆ کوێ رامانده‌کێشن، نه‌ک خۆمان به رابردوو و به پیرۆزیه‌کانه‌وه بنوسێنین و چنگمان لێیان نه‌بێته‌وه که ره‌نگه ئه‌وه‌یان له داهاتوودا ته‌ک و ته‌نیامان بێلێته‌وه. ئه‌گه‌ر باوه‌رمان به‌و قسه‌یه هه‌یه که سیاسه‌ت هونه‌ری مومکینه، پێویسته نه‌ترسانه له‌و هونه‌ره مومکینه که‌لک وه‌رگرین و خۆمانی له‌گه‌ڵ رێک بخه‌ین. ئێمه هاوکات له‌گه‌ڵ پاراستن و به‌رگریکردن له رابردوومان ده‌توانین گۆرانێکی ئازایانه به‌ره‌و داهاتووش پێک بێنین تا له ره‌وتی رووله گه‌شه‌ی کۆمه‌لگا وه‌دوا نه‌که‌وین.
به‌لام به دلنیاییه‌وه له هه‌لومه‌رجی ئێستای دونیا دا که کۆمه‌لگا به‌خێرایی له گۆران دایه و روداوه‌کان زۆر له‌وه‌ی که پێمان وایه خێراتر تێپه‌ر ده‌بن، هه‌ر هه‌ل و ده‌رفه‌تێک که له ده‌ستی ده‌ده‌ین زۆر ئاسته‌مه جارێکی دیکه وه‌ده‌ستی بێنینه‌وه. رێبه‌ریی ژیر و وریاش ئه‌وه‌یه که ده‌رفه‌ته‌کان له ده‌ست نه‌داو هه‌لومه‌رج بقۆزێته‌وه.
به‌شیک له هۆکار و پێویستیه‌کانی گه‌شه‌کردن و سه‌رکه‌وتن له کارکردن دا
• ئه‌و که‌سانه‌ی بۆ هه‌ر کارێک دیاری ده‌کرێن، ده‌بێ کارناس و شایسته‌ی ئه‌و ئه‌رکه بن
• دانی زانیاری ته‌واو به که‌سه‌کان له‌و ئه‌رکه‌ی پێیان ده‌سپێردرێ
• به‌رپرس پێویسته به دله‌وه پۆست وه‌ربگرێ و ئه‌گه‌ر ئه‌رکێک پێی وایه شاره‌زایی لێی نیه و تێی دا سه‌رکه‌وتوو نابێت، نابێ وه‌ری بگرێ. ئه‌گه‌ر وه‌ریشی گرت ده‌بێ خۆی له به‌رابه‌ر ئه‌رکه‌که‌ی دا به لێپرسراو بزانێ و توانایی وڵامدانه‌وه‌ی هه‌بێ.
• پێویسته هه‌ر لیپرسراوێک هه‌م ده‌ستی ئه‌و که‌سانه‌ی له ژێر لێپرسراوی ئه‌و دان ئازاد بکات بۆ کار و هه‌م لێ پێچینه‌وه‌ش بکات.
• لێپرسراو پێویسته هه‌لسوکه‌وتی دۆستانه و دوور له بوغز و غه‌ره‌ز بێت له‌گه‌ڵ ده‌ورووبه‌ری.
• پێویسته وێرای ئه‌وه‌ی که هه‌رکه‌سه ده‌ستی ئاوه‌لایه بۆ کاری خۆی، به به‌رده‌وامی ڕاوێژ له‌سه‌ر چۆنیه‌تی چوونه‌پێشی ئه‌رکه‌کان و قۆناخه‌کانی کار له نیوان لێپرسراو و تێکرای ئه‌ندامانی رێکخراو(کۆمیته) یان ئۆرگان دا هه‌بێ.
چه‌ندین رێگا هه‌یه بۆ گه‌شه پێدانی کار و ئۆرگان و به‌ره‌وپێش بردنی ئه‌رکه‌کان. له‌وانه بۆ نمونه هه‌ر لیپرسراوێک ده‌توانێ به‌شیوه‌ی تاک و کۆمه‌ڵ له‌گه‌ل هه‌ریه‌کێک له ئه‌ندامانی ئۆرگانه‌که‌ی راوێژ بکات و به‌و شیوه‌یه ئه‌ندامانی ئۆرگانیش ده‌توانن بۆ باشتر به‌رێوه‌بردنی ئه‌رکه‌کانیان و کردنه‌وه‌ی گرێ کوێره‌کان هه‌م له ئه‌ندامانی دیکه‌ی ئۆرگان داوای یارمه‌تی بکه‌ن و هه‌م له‌گه‌ل به‌رپرسی یه‌که‌میان بکه‌ونه راوێژه‌وه‌و به‌یه‌که‌وه باشترین رێگا چاره‌کان بۆ به‌رێوه‌بردنی ئه‌رکه رێکخراوه‌ییه‌کان بدۆزنه‌وه.
به‌داخه‌وه چ لێپرسراوان و چ کارگێرانی ئه‌رکه تاکیه‌کان زۆر به‌که‌می ئه‌و ئازایه‌تیه به‌خۆیان ده‌ده‌ن که داوای یارمه‌تی و رێنوێنی له یه‌کتر بکه‌ن و ئه‌وه به که‌سری شان ده‌زانن. ئه‌وان زۆر جار ئاماده‌ن ئه‌رکه‌کانیان به‌که‌م و کوریه‌وه به‌رێوه به‌رن به‌لام داوای رێنوێنی نه‌که‌ن. ئه‌وه له‌کاتێکدایه که به‌کرده‌وه سه‌لمێندراوه سه‌رکه‌وتووترین وخۆشه‌ویسترین لێپرسراوان و کارگێران ئه‌وانه بوون که زۆرترین راوێژیان له‌گه‌ڵ ده‌ورووبه‌ره‌که‌یان کردوه.
پێویسته لێپرسراو ئۆتۆریته‌ی ئه‌وه‌ی هه‌بێ که هه‌م بۆ کاری خۆی و هه‌م بۆ کاری تێکرای ئه‌ندامانی ئۆرگانه‌که‌ی به‌رله کۆتاییهاتن و به‌جێ هێنانی هه‌ر ئه‌رکێک کۆبونه‌وه‌ی راوێژ و پێداچونه‌وه بگرێ و له قۆناخه جیاجیاکان دا پێداهاتنه‌وه به‌و کارانه‌ی که دیاری کراون و ده‌بێ بکرێن، بکات.
ئامانج له راوێژی گه‌شه‌پێده‌رانه چیه؟
راوێژ کردن و کۆبونه‌وه ده‌توانێ چه‌ندین مه‌به‌ستی جیاوازی هه‌بێ که به‌پێی کاری هه‌ر ئۆرگانێک و به‌رنامه‌ی دیاری کروای ئۆرگانه‌کان له رێکخراوێکه‌وه بۆ ی تر و له ئۆرگانێکه‌وه بۆ ئۆرگانێکی تر ده‌کرێ جیاوازیان هه‌بێ.
بۆ نمونه ده‌کرێ مه‌به‌سته‌کانی ئێمه ئه‌وانه‌بن:
• باسکردن له ئامانجی کاری ئۆرگان.
• پته‌وکردنی پێوه‌ندیه‌کان له نێوان ئه‌ندامانی رێکخراو دا و لێک تێگه‌یشتن.
• پێوه‌ندی ئه‌رکه‌کان به‌یه‌کتره‌وه.
• پێداچونه‌وه به ئه‌رکه‌کانمان تا بزانین چیمان کردوه؟.
• باسی دارایی و دارشتنی به‌رنامه‌ی پێوه‌ندیدار
• پێداچونه‌وه به هه‌لومه‌رجی رۆژ، ناوخۆ، نێونه‌ته‌وه‌یی،حیزبی، ئۆرگانی.
• باس له شێوه‌ی به‌رێوه‌بردنی ئۆرگان له لایه‌ن به‌رێوه‌به‌ریه‌وه و ده‌ستنیشانکردنی لایه‌نه به‌هێز و بێ هێزه‌کانی
• راوێژ کردن بۆ دارشتنی به‌رنامه‌ی داهاتوو
ئه‌و ناوانه له هه‌ر ئۆرگان ورێکخراوه‌یه‌که‌وه بۆ ئۆرگان و رێکخراوه‌یه‌کی دیکه ده‌گۆردرێن. به‌لام ئامانجی هه‌مویان یه‌ک شته: خۆگونجاندن له‌گه‌ڵ هه‌لومه‌رج و پێش‌گرتن له پێکهاتنی قه‌یرانی رێکخراوه‌یی و به‌رێوه‌بردنی ئه‌رکه‌کان به باشترین شێوه‌و چاره‌سه‌ری کێشه‌کان به‌ر له سه‌رهه‌لدانیان یان ئه‌گه‌ر سه‌ریشیان هه‌لدابێ به‌ر له گه‌وره‌بوونه‌وه‌یان و له‌وه‌ش بۆ ئه‌ولاتر هه‌ولدانه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر که‌سێکمان ئه‌رکێکی له‌سه‌ر شانه‌و ئێمه له گۆشه‌یه‌کی ئه‌رکه‌که‌ی ئه‌ودا شاره‌زایی پترمان له‌و هه‌یه، هاوکاری بکه‌ین و له‌یه‌کتره‌وه فێر بین.
له هه‌موو کۆبونه‌وه راوێژکاریه‌کان دا ده‌رفه‌ت به هه‌ردووک لا ده‌درێ بۆ هێنانه گۆری بۆچونی خۆیان له‌سه‌ر ئه‌رکه‌کان و به‌رێوه‌بردنیان. لێره دا مه‌به‌ست ئه‌وه نیه که له‌سه‌ر هه‌ر ئه‌رکێکی روتینی و رۆژانه بکه‌وینه راوێژ و بیر‌ورا گۆرینه‌وه، به‌لکو ئه‌وانه پتر ئه‌و ئه‌رکانه ده‌گرنه‌وه که درێژماوه‌ترن و پێوه‌ندیان به به‌ره‌و پێشچوون یان نه‌چوونی رێکخراوه‌که‌و هه‌رتاکیکمان و زۆر جارێش ئامانجه‌کانمانه‌وه هه‌یه. ئامانج ئه‌وه‌یه که به سه‌رکه‌وتووترین ئاست ئه‌رکه رێکخراوه‌ییه‌کانمان به‌رێوه به‌رین.
دیاره له ئاکامی ئه‌و کۆبونه‌وه‌و راوێژانه‌دا هێندێک جار شتی رۆژانه‌و روتینیش دینه به‌ر باس که نابێ شوێن له‌سه‌ر ئه‌رکی سه‌ره‌کی ئێمه دابنێن و له مه‌به‌ستی ئێمه که گه‌شه‌دان به پێوه‌ندیه‌کان و کاری رێکخراوه‌یی‌مانه دوورمان بخاته‌وه .
نابێ ئه‌وه‌مان له بیر بچێ که یه‌کیک له گرینگ‌ترین ئه‌رکه‌کانی راوێژ و کۆبونه‌وه ده‌بێ هه‌ولدان بێت بۆ دروستکردنی متمانه له نیوانمانداو پردێک بێت بۆ کردنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و باسه داخراوانه‌ی که نه‌مانوێراوه بیانوروژێنین.
راوێژ کردن به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌و لێپرسراوانه‌ی که ده‌یانهه‌وێ گه‌شه بکه‌ن و له ره‌وتی روداوه‌کانی ناو کۆمه‌لگا به‌جێ نه‌مێنن، زۆر گرینگ و پێویسته و له‌سه‌ر ئه‌رکه‌کانیان شوێندانه‌ره.
لێپرسراوی سه‌رکه‌وتوو ئه‌رکی سه‌رشانیه‌تی که له رێگای راوێژ و رێبه‌ری کردنی سه‌رده‌میانه‌وه بگاته ئه‌و خالانه:
• دیتنه‌وه‌ی توانا شاراوه‌کانی ناو ئۆرگانه‌که‌ی (حیزبه‌که‌ی، رێکخراوه‌که‌ی) که به به‌نرخترین سه‌رمایه‌ی ئه‌و ئۆرگانه به حیساب دێن. کاری رێبه‌ری سه‌رکه‌وتوو ئه‌وه‌یه که له ڕیگای ئۆرگانیزه‌کردنه‌وه له پله‌ی سه‌ره‌وه تا ئاخرین پله که‌لک له هه‌موو تواناکانی ناو حیزبه‌که‌ی وه‌ربگرێ و نه‌هێڵێ تواناکان به فیرۆ بچن و پاسیڤ بن.
• هه‌وڵ بدات متمانه له ناو تێکرای ئه‌نداماندا جێگیر بکات.
• زانیاری و رێنوێنیه‌کان به‌کات و شوێن بن
• هه‌ولدان بۆ خۆ به‌خاوه‌ن زانینی ئامانجه‌کان له‌لایه‌ن تێکرای ئه‌ندامانه‌وه. ئه‌وکاره ده‌بێته هۆی چونه‌سه‌ری هه‌ول و کاری ئه‌ندامان له پێناو هێنانه‌دی ئامانجه‌کان جا چ درێژ ماوه چ کورت ماوه.
•
راوێژی گه‌شه‌ده‌رانه و به به‌رنامه له کاری حیزبی و ئۆرگانی و رێبه‌ریکردنی ستراتیژی‌دا شوێنێکی تایبه‌تی‌و زۆر به‌هێزی هه‌یه. له‌رێگای راویژی به سوده‌وه ده‌توانین هه‌موو که‌موکوریه‌کانی کاری بنچینه‌کانی ئۆرگانیزه بوون‌و پێشگره‌کانی چونه‌پێشی کاره‌کانمان بدۆزینه‌وه و لێیان ئاگادار بین و چاره‌سه‌ریان بکه‌ین. له‌و رێگایه‌وه هه‌موو لێک تێنه‌گه‌یشتنه‌کان له کاردا بۆ لێک تێگه‌یشتن و هه‌لگرتنی کۆسپه‌کانی سه‌ر رێگای کاری رۆژانه‌مان ده‌گۆڕدرێن. هاوکاری جێگای جێگای کۆسپ دروست کردن بۆ یه‌کتر ده‌گرێته‌وه‌و به‌جێگای دردۆنگی و بێ متمانه‌یی به رێبه‌رایه‌تی، هاوکاری و باوه‌ر پێککردن سه‌قامگیر ده‌بێ.
چ سودێکمان له پرس و راوێژی گه‌شه‌پێده‌رانه پێ ده‌بڕێ؟
قازانجه‌کانی ئه‌و شیوه دیالۆگه ده‌کرێ له چه‌ند به‌ش دا دیاری بکرێن:
الف_ قازانجه گشیته‌کان
• لایه‌نه‌کانی به‌شداری راوێژ و دیالۆگ لێک نێزیک ده‌بنه‌وه‌و خۆیان به خاوه‌نی تێکرای ئه‌رکه‌کان داده‌نێن
• بازده‌هی کاری تاکه‌که‌س، رێکخراو، ئۆرگان‌و حیزب ده‌چیته سه‌رو هه‌ڵه‌کان که‌متر ده‌بنه‌وه
• رێبه‌ر یان لێپرسراو و که‌سانی ژێر رێبه‌رایه‌تی و لێپرسراو فێر ده‌بن باشتر له‌یه‌کتر بگه‌ن و یه‌کتر قه‌بوڵ بکه‌ن و ئه‌و تواناییانه‌ی سه‌رفی به‌ربه‌ره‌کانی له‌گه‌ل یه‌کتر ده‌کرێن، سه‌رفی بردنه پێشی کاری ئۆرگانی ده‌کرێن و له کێشه‌ی نێوانیان که‌متر ده‌بێته‌وه.
•
ب_ قازانجه‌کان بۆ به‌ده‌نه و کارگێران
• هه‌لومه‌رجی باشتر بۆ به‌ده‌نه دێنێته پێش بۆئه‌وه‌ی بتوانێ له بریاردان دا خاوه‌نی ده‌نگ و بریاری زیاتر بێت له‌سه‌ر ئه‌رکێک که پێی سپێردراوه.
• تاکه‌کان له‌و رێگایه‌وه ئاگاداری کاری خۆیان ده‌بن و پێیان ده‌گوترێ که چه‌نده له ئه‌رکه‌کانیان دا سه‌رکه‌وتوو بوون یان که‌مووکوریان له کوێ دا هه‌بوه‌و هان ده‌درێن بۆ هه‌نگاوی باشتر و سه‌رکه‌وتوتر له داهاتوو دا.
• کاتێک زانیاریه‌کان له‌و رێگایه‌وه ئاڵوگۆڕ بکرێن، که‌سه‌کان زۆرتر ده‌توانن به‌خۆیان دابێنه‌وه‌و که‌لک له ئه‌زموونی هاورێ و هاوکاره‌کانیان و ده‌وروبه‌ریان وه‌ربگرن.
• تاکه‌کان ئیمکانی ئه‌وه‌یان بۆ ده‌ره‌خسێ تاکوو بۆچونی خۆیان، له‌سه‌ر کاره‌که‌یان و رێگا جیاوازه‌کانی بردنه‌پێشی کاری ده‌سته‌یی و تاکه‌که‌سی بێننه به‌ر باس.
• ئه‌ندامان باشتر توانایی رێبه‌ریه‌که‌یان ده‌ناسن.
ج_ قازانجه‌کان بۆ لێپرسراوان (رێبه‌ری)
• ساده‌ترین و که‌م خه‌رج ترین رێگا بۆ دیتنه‌وه‌و دارشتنی به‌رنامه‌و پرۆژه‌کان.
• له‌ماوه‌یه‌کی درێژ دا له‌ورێگایه‌وه رێبه‌ر به به‌شداربوونی له کۆبونه‌وه راوێژکاریه‌کانی له‌گه‌ل به‌ده‌نه، ده‌توانێ باشترین رێزلێنان بێت بۆ به‌ده‌نه که ئیمکانی ئه‌وه‌یان پێدراوه تا بۆخۆیان له سه‌ر کار و چالاکیه‌کان بۆچونی خۆیان به ئاماده‌بوونی لێپرسراوه‌که‌یان ده‌ربڕن.
• له‌رێگای دانی رێنوێنی پیویست له کۆبونه‌وه راوێژکاریه‌کاندا وێرای ئه‌وه‌ی ده‌ستی به‌ده‌نه ئاواڵه راگیراوه، کاره‌کان به دلی به‌رپرس ده‌چنه پێش .
• به‌رپرس (رێبه‌ر ) له‌ورێگایه‌وه ده‌توانێ باشتر ئه‌ندامان بناسێ‌و تواناییه‌کانیان بۆ کارکردن هه‌ست پێ بکات
• به‌رپرس له‌و رێگایه‌وه له‌سه‌ر چۆنیه‌تی کاری خۆی و رێبه‌ری کردنه‌که‌ی ئاگادار ده‌بێته‌وه.
• له‌جێگایه‌ک که کارێکی هه‌له ده‌کرێ یان زیان به قازانجه‌کانی گشتی و قازانجه‌کانی حیزب یان ئۆرگان ده‌گه‌یه‌نی، به‌رپرس ده‌توانێ بێته نێوان و پێشی پێ بگرێ.
• به‌رپرس وه‌ک یه‌ک یه‌کی ئه‌ندامان له‌و کۆبونه‌وه‌و راوێژ و دیالۆگانه‌دا شتی نوێ فێر ده‌بێ
د_ قازانجه هاوبه‌شه‌کان
هه‌م بۆ لێپرسراو و هه‌م بۆ به‌ده‌نه ئه‌و قازانجانه‌شی ده‌توانێ هه‌بێ:
• به‌شێوه‌ی هاوبه‌ش بۆچونی هه‌ردوک لا له‌سه‌ر ئاکامی کار و به‌رنا‌مه‌کان ده‌وترێ و ده‌رده‌که‌وێ بۆچونی هه‌رلایه‌کیان له‌و باره‌وه چیه.
• ده‌رفه‌تێکه بۆ لێک نێزیک بوونه‌وه‌ی به‌ده‌نه‌و ریبه‌ری و ئه‌گه‌ر کێشه‌و دردۆنگیه‌ک له نیوان دا هه‌بێ له‌و ریگایه‌وه هه‌ردوک لا لێی ئاگادار ده‌بن و ده‌توانن چاره‌سه‌ری بکه‌ن.
هـ_ قازانجه‌کانی بۆ تێکرای حیزب
رێبه‌ری ده‌توانێ له‌و راوێژ و دیالۆگه وه‌ک ریگایه‌کی زۆر باش له‌پێناوی داهاتووی حیزب که‌لک وه‌رگرێ
• به‌ناسینی باشتری به‌ده‌نه ئه‌رکه‌کان له داهاتوودا به‌پێی لیهاتوییه‌کان دابه‌ش بکرێن
• به‌رده‌وام هه‌ردوک لا له‌و رێگایه‌وه له گه‌شه‌کردن و فێربوون دان و حیزب قازانجێکی باشی لی کردوه
• به‌رنامه‌کانی داهاتوو له‌به‌ر روناکایی ئه‌و راوێژ و دیالۆگانه ده‌وله‌مه‌ندتر ده‌بن و ئه‌وه‌ش یه‌کیکی دیکه‌یه له‌و قازانجانه‌ی که به حیزب گه‌یشتووه.

z ڕێکه‌وتی 2008/2/5-11:10 له‌لایان کومیته‌ی سویس