بێ شک به‌شێک له نوسه‌ران و روناکبیرانی گه‌لی کورد ،به تاێبه‌ت بیرمه‌ندانی سیاسی نێو جوڵانه‌وه‌کانی ره‌زگاریخوازی گه‌لی کورد به‌وردی ئاگاداری مێژووی په‌رکاره‌ساتی گه‌لی کوردستانن. زۆریش هه‌ن که به‌راستی یان ئاگاداری مێژووی گه‌لی کوردنین، یان ئاگادارن و به ئاگاهییه‌وه ده‌ی شێوێنن. رۆژی 1908.2.3 رۆژێکی تاڵه له مێژووی گه‌لی کورد له رۆژهه‌لاتی کوردستان دا، له‌و رۆژه دا ئارته‌شی ئیمپراتۆری عوسمانی به هێزێکی گه‌وره، پێک هاتوو له سوار و پیاده ، هێرشیان کرده سه‌ر شاری مه‌هابادو به سه‌دان که‌سیان کوشت و به هه‌زارن بریندار و ئاواره‌ی لێکه‌وته‌وه، ته‌وای ماڵ و سامانی خه‌لکیان به تاڵان برد‌و ماڵاکانیان سووتاندن.
هه‌ر چه‌ندی تورکه‌کانی عوسمانی زۆر له شاری مه‌هاباددا نه مانه‌وه. به‌ڵام شارێکی وێران و کاولکراویان له دوای خۆیان به‌جێ هێشت. له‌و سه‌رده‌مه دابوو که تورکه‌کان ناوی گه‌لێک شار‌و گوندی سه‌ر رێگای خۆیان گۆری له کوردییه‌وه بۆ تورکی. که مێژوو نوسانی به‌یانی زۆر جار به کێفی خۆیان باسی ئه‌و رووداوانه‌یان کردووه. ئه‌وان وه‌کوو گه‌ریده و لێکۆڵێره‌وه و مێژوو نوس و به شێکیش وه‌کوو جاسووسی بۆ وه‌ڵاته‌کانیان به کوردستان دا تێ په‌ریون و مێژووی کوردیان زۆر به ناته‌واوی نوسیوه.
به داخه‌وه مێژوو نوسانی کوردیش هه ر له‌سه‌ر ئه‌و مێژووه، میژووی کوردیان نوسیوه‌ته‌وه. ئیستاش مێژوو نوسانی کورد ئه‌گه‌ر له مۆزه‌ی گه‌وره‌ی بریتانیا‌و فرانسه که‌ڵک وه‌رنه‌گرن. سه‌نه‌دێکی مێژووی یان به ده‌سته‌وه نیه که پشتی پێ به به‌ستن بۆ نووسینه‌وه‌ی ته‌واوی میژووی کوردستان.
به‌داخه‌وه به شێک له رێبه‌رانی کوردیش هه‌ر ئاگاداری مێژووی کوردستان نین. یان له‌و شارانه ژیاون که تێکه‌ڵاوێک له کورد و تورکه‌ن و پێ یان وایه به شێکی کوردستانیش تورکه‌ستانه و کورد به زۆری داگیر کردووه. هه‌ر بۆیه‌ش حه‌ق به تورکه‌کان ده‌ده‌ن که باسی جوغرافیای کوردستان ده‌که‌ن. یان ئه‌و جوره رێبه‌رانه له به‌ر خۆ به گه‌وره زانین و ته‌که‌بوور حازر نین ده‌گه‌ڵ هاوری و هاوسه‌نگه‌رانی خۆشیان له سه‌ر مێژووی کوردستان مه‌شوه‌ره‌ت بکه‌ن. بۆ نه‌موونه کاک مسته‌فا هیجری کاتیک ئاغای نه‌زمی ئه‌فشار نامه‌ی بۆ ده‌نووسی و له نامه‌که‌ی دا ئیشاره به شاره‌کانی مه‌هاباد و پیرانشار وسه‌رده‌شت ده‌کات و ده‌ڵت ئه‌وانه خاکی تورکه‌کانه. که کورد به دریژای مێژوو داگیریان کردووه. له‌و نامه دا ناو براو سمکۆی شکاک رێبه‌ری به‌لیمه‌ت و ئازای کوردیش به چه‌ته‌و رێگر تاوان بار ده‌کات.
کاک مه‌سته‌فا نه‌ک هه‌ر هه‌ڵوێست ناگرێ راست مۆری ته‌ئیدی بۆ لێده‌دا و زۆریش سپاسی نامه‌که‌ی و ئاگاداریه‌که‌ی ده‌کات. هه‌روه‌کوو کورد به درێژای مێژوو له سه‌ر خاکی تورکه‌کان ژیابن و ماڵ وسامانی تورکه‌کانیان به تاڵان بردبێ. کاک مسته‌فا حازر نیه بۆ جواب دانه‌وه‌ی ئه‌و نامه پر له تۆمه‌ت و جه‌نێوه مه‌شوه‌ره‌ت ده‌گه‌ڵ هاوری و هاوسه‌نگه‌رانی به‌کات. دوای ئاشکرا بوونی نامه‌که‌ش کاک مسته‌فا ده‌ڵێت ئه‌و پێوندێکی شه‌خسی بووه نه ده‌بوو ئاغای ئه‌فشار بڵاوی کردبایه‌وه. خۆ ره‌نگه زۆر شتی ته‌ریش له و بابه‌ته هه‌بن که نه حیزبه‌که‌ی کاک مه‌سته‌فاو نه گه‌لی گوردیشی لێ ئاگاداربێ. به‌لام مۆری ته‌ئیدیان لێدراوه‌و به مێژوو سپیردراون تا رۆژی خۆی. هه‌ر
که سێک خۆی به رێبه‌ری سیاسی به زانی ئه‌ویش ریبه‌ری حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران. سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ش خۆی به قوتابی دوکتۆره‌کان قاسملوو و شه‌ره‌ف که‌ندی به‌زانی نابێ هه‌له‌ی ئاوا گه‌وره‌ی به‌سه‌ر دا تێ په‌رێ. ئه‌وه له مێژوو دا له سه‌ر کورد ماڵه و لاوانی کورد له دوارۆژ دا ده بێ به خوێن ئه‌و هه‌ڵه راست که‌نه‌وه. خۆ کاک مسته‌فا گه‌لێک جار گوی له دوکتۆر قاسملووی رێبه‌ر بووه که ده ی فه‌رم و له سه‌ر خاک ئێمه باسێکمان نیه هه‌ر وه‌کوو کاک مه‌سعووبارزانیش ده‌ڵێت له سه‌ر خاک مه‌حامه‌له ناکه‌ین. خاکی کوردستان خاکی کوردستانه. خۆ که‌ماڵ حه‌تا تورکیش ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر دایکانی تورک له رۆژێک دا هه‌زار کور له ده‌ست به‌ده‌ن هه‌رده‌بنه‌وه به‌ڵام به‌ستێک خاک که له ده‌ست چوو ناگه‌ریته‌وه.
به‌راستیش وایه. ئیستا مه‌سه‌له‌ی کورد له رۆژهه‌لاتی نێوه راست دا به ئاقاریکی ناسک دا تێده‌په‌رێ. ده‌وڵه‌ته‌کانی ئێران و تورکیه و سوریه ئێستاش له سه‌ر مه‌سه‌له‌ی کورد هه‌ر یه‌که‌ن و هه موویان به دوای هه‌ڵێک داده‌گه‌رێن که بۆ جارێکی تر کورد سه‌رکوت به‌که‌نه‌وه. هیره‌ش و په‌لاماره‌کانی تورکیه‌و تۆپبارانی گونده‌کانی سه‌ر سه‌نوور له لایه‌ن ئێرانه‌وه نیشانده‌ری ئه‌و راستییه. له‌و نیوه دا ئه‌رکیکی میژووی ده‌که‌وێته سه‌ر شانی رێبه‌رانی کورد که ده‌بێ به یه‌ک گرتووی خۆیان دژمن به چۆک دابێنن.
رێبه‌رانی کورد به خوێندنه‌وه و مه‌شوه‌ره‌ت کرده‌ن ده‌گه‌ڵ بیرمه‌ندان و سیاسه‌ت مه‌دارانی سه‌رده‌م ده‌توانن ده‌گه‌ڵ پلانه‌کانی دژمن به‌ربه‌ره‌کانی به‌که‌ن. هیوادارم ریزی حیزبی دیمۆکراتی کوردستان له دارۆژێکی نێزیک دا به‌بیته‌وه یه‌ک و دۆستان شاد‌و دژمه‌نان کوێر به‌که‌ن.
زۆرن له‌و تێکۆشه‌رانه‌ی که ده‌توانن حیزبی دیمۆکرات باش رێبه‌ری به‌که‌ن و دووری خه‌نه‌وه له‌و هه‌ڵه گه‌ورانه.
به‌هیوای سه‌ر که‌وتن........... رحمان