هه‌وا‌ڵه كانی‌نێوخۆی وڵات: دوێنێ له دوو گرتووخانه‌ی جیاوازدا له ئێران شه‌ش که‌سی دیکه له‌سێداره دران و سێ که‌سی دیکه‌ش که چالاکی سیاسین، به‌و زووانه له‌سێداره ده‌درێن.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵده‌ریی فه‌رانسه کۆماری ئیسلامی ئیران دوێنێ له گرتووخانه‌ی ئه‌وین 5 که‌سی له‌سێدراه داوه. ئه‌و هه‌واڵده‌رییه به‌ڵام له‌مه‌ڕ "تاوان"ی ئه‌و ئێعدامکراوانه هیچ زانیاریه‌کی نه‌داوه. هاوکات دوێنێ ڕێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤ له ئێران ڕایانگه‌یاندبوو که 28 گیراوی سیاسی، له گرتووخانه‌ی گه‌وهه‌رده‌شته‌وه و به‌مه‌به‌ستی له‌سێداره‌دان، بۆ گرتووخانه‌ی ئه‌وین گوزراونه‌وه. پێشتریش 24 گیراوی سیاسی، که له‌ناویاندا چه‌ند کوردێکیش ده‌بینران، بۆ گرتووخانه‌ی گه‌وهه‌رده‌شت گوازرابوونه‌وه.
ئاژانسی ئێرانیی "ئیسنا" به‌ڵام له‌و بواره‌وه بڵاویکرده‌وه که "تاوان"ی ئه‌و ئێعدامکراوانه "قه‌تڵ" بووه، ئه‌مه له کاتێکدایه که ڕێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤ ڕایده‌گه‌یه‌نن که گیراوانی سیاسی له‌ژێر ناوی "تاوانی قه‌زایی"دا له‌سێداره ده‌درێن.
چه‌ند چالاکێکی عه‌ره‌ب له سێداره دراون
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئه‌هواز ئه‌مڕۆ له لێدوانێکی فه‌رمیدا ڕایگه‌یاند که چالاکێکی سیاسیی سه‌ر به که‌مه‌نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب، له گرتوخانه‌ی "کاروون"ی ئه‌هواز له سێداره دراوه و سێ که‌سی دیکه‌ش به‌و زووانه له‌سێداره ده‌درێن.
ئه‌و ڕێکخراوه ده‌نووسێ: "سه‌ره‌ڕای وشیاریدان و هه‌وڵه‌کانمان له دوو حه‌وتووی ڕابردوودا، ڕژیمی کۆماری ئیسلامی، کاتژمێر 4ی سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ به‌کاتی هه‌رێمه‌که، "زامل باوی" ته‌مه‌ن 29 ساڵ و خاونی ژن و منداڵێک، له گرتووخانه‌ی "کاروون"ی ئه‌هواز له‌سێداره