
هه‌واڵه زانستێكان(عیلمی): لێکۆله‌ره‌وه‌کانی ژاپۆن بۆ گه‌یشتن به زانیاری زیاتر له سه‌ر مێشکی مشک، کامێرایه‌کی زۆر بچووکیان له ناو مێشکی مشکێکدا جێکردۆته‌وه، ئه‌مه له پێناوی ئه‌وه‌دا ڕوون بێته‌وه داخوا مێشکی ئه‌م زینده‌وه‌ره جۆن فۆڕمی گرتووه.
رۆیتێر له‌و بواره‌وه بڵاویکرده‌وه که مه‌به‌ستی ژاپۆنییه‌کان له‌م کاره ئه‌وه‌یه که به‌لکوو رۆژێک ب‌توانن به‌م شێوه‌یه کامێرایه‌ک به‌رێکه‌نه ناومێشکی مرۆڤ، بۆ زانیاری په‌یدا کردن له سه‌ر میکرۆبی "پارکینسن".
پرۆفسۆر جون ئه‌هتا به هه‌واڵنیرانی ڕاگه‌یاند که ئه‌م کامێرایه 3 میلیم درێژ و 2.3 میل پانه، ئه‌م پرۆفسۆره گوتی هه‌رکات ئه‌م کامێرایه ده‌ستی کرد به تۆمارکردنی کاری مێشکی ئه‌م مشکه، ئه‌وه چرایه‌کی شین ده‌ست ده‌كات به ئایسان.
ئه‌م پرۆفیسۆره هیوای خواست که ڕۆژێک به‌م کاره‌یان ب‌توانن مرۆڤ له مه‌ترسی ئه‌م میکرۆبه ڕزگار بکه‌ن.
بۆ زانیاری له سه‌ر میکرۆبی پارکینسن که مرۆڤ به چۆک دادێنیت ده‌توانن ئه‌م لینکه چاو لێبکه‌ن:
http://www.ninds.nih.gov/disorders/parkinsons_disease/detail_parkinsons_disease.htm#105553159