ڕۆڵه‌م، تاقانه‌که‌م واده‌ی ئه‌م کۆچه کواوا بو؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
ئه‌م کۆچه ناواده‌یه‌ت سه‌دان پرسیاری له‌لا دروست کردووم... هه‌رزه‌گیای خه‌مه‌کانی تۆکه‌ی ڕه‌گیان داکوتا و بۆ هیچ بژارکردن و دا‌و وده‌رمانێک، وشکی نه‌کردن؟ ده‌رمانه‌کان بێ که‌لک و کۆن ببوون؟ یان ئه‌م شێوه ژیانه‌ی ئێره‌یه که بێ هیوایی و مه‌رگ دۆستی دێنێته به‌رهه‌م؟ یان هه‌ر هه‌موویان پێکه‌وه؟ تۆ ئه‌ڕۆیت و پرسیاره‌کانیش زۆر و زۆرتر ده‌بن!
به‌هجه‌ت خالیدی/ دایکی ئارێز؛2008-01-25
له ڕێ‌و و ڕه‌سمی به خاکسپاردنی رۆله‌ی جوانه‌مه‌رگیدا له شاری ستۆکه
ۆلم
ئه‌م کۆچه ناواده‌یه‌ت سه‌دان پرسیاری له‌لا دروست کردووم... هه‌رزه‌گیای خه‌مه‌کانی تۆکه‌ی ڕه‌گیان داکوتا و بۆ هیچ بژارکردن و دا‌و وده‌رمانێک، وشکی نه‌کردن؟ ده‌رمانه‌کان بێ که‌لک و کۆن ببوون؟ یان ئه‌م شێوه ژیانه‌ی ئێره‌یه که بێ هیوایی و مه‌رگ دۆستی دێنێته به‌رهه‌م؟ یان هه‌ر هه‌موویان پێکه‌وه؟ تۆ ئه‌ڕۆیت و پرسیاره‌کانیش زۆر و زۆرتر ده‌بن!
ئه‌مه بۆ چوارده ڕۆژی ڕه‌به‌ق ده‌چێ ده‌نگت نه‌هاتۆه‌ته گوێم، دوو هه‌فته‌یه چاوم به ڕووخساری جوانت نه‌که‌وتووه و لێوم له ڕوومه‌تی گه‌شت دابڕاوه.
تاقانه‌که‌م ئه‌گه‌ر بتزانیبا ئه‌م کۆچه ناواده‌یه‌ی تۆ چه‌نده بۆمنی دایکه به‌شمه‌ینه‌ته‌که‌ت سه‌خت و دژواره، قه‌ت به‌ده‌ستی خۆت کۆتاییت به‌ژیانت نه‌ده‌هێنا.
ماله‌که‌م ئه‌م پێنج ساله‌ی دوایی ته‌مه‌نت سه‌خت و دژوارترین ده‌ورانی ژیانی تۆ بوو، من و تۆ پێکه‌وه شه‌ریکی شادی و ئێش و ئازاری یه‌کتر بووین، زۆر به باشی ده‌مزانی که جار جار دلت پڕه له‌خه‌م، خه‌مێکی وا گه‌وره‌ی ئه‌وتۆ که خه‌ریکه به‌سه‌ر خۆشه‌ویستیت بۆ من و بۆ ژیان زال بێت. له بیرمه جارێک پێت گوتم به‌هه‌که ئه‌گه‌ر خۆشه‌ویستی تۆ نه‌بوایه کۆتاییم به ژیانی خۆم ئه‌هێنا...
کۆرپه‌که‌م، زۆر به باشی ده‌مزانی که هیوات به ژیان و هه‌ستی خۆشه‌ویستیت به من له‌گه‌ل ئێش و ئازاره‌کانی ناخی ده‌رونت له ململانێ و زۆرانبازییه‌کی گه‌وره دان.
دلی دله‌که‌م تۆ خۆت و چه‌ند که‌سێکی تر ده‌تانزانی که ته‌واوی هێز و توانای خۆم خستبووه گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی به‌لکو ئه‌و دله‌ت ئه‌وه‌نده خه‌مگین نه‌بێت، ئه‌و ململانێیه به‌قازانجی هیوای تۆ به ژیان بچێته پێش،... به سه‌دانجار ده‌سته و دامێنی دوکتۆره‌کانت بووم، هاوارم ئه‌کرد که ئازاره‌که‌ی ئارێز زۆر له‌وه گرانتره، زۆر له‌وه گه‌وره‌تره که ئێوه د‌رکی پێ ده‌که‌ن، ئارێز پێویستی یه‌کجار زۆرتری به یارمه‌تییه، به‌لام داخی گرانم، قه‌ت ئه‌و یارمه‌تییه پێویسته‌یان نه‌دایتی،... ئه‌وهه‌مو هه‌ول و ته‌ققه‌للای بێ وچانه‌ی من و تۆ، گڕی ئاگری خۆشه‌ویستی ئێمه نه‌یتوانی ئه‌و کێوه به‌فرانه‌ی خه‌می دلی تۆ بتوێنێته‌وه، گزنگی ڕووناکی ئه‌و خۆشه‌ویستیه پاکه‌ی ئێمه نه‌یتوانی دێوه‌زمه‌ی ئه‌م تاریکستانه بڕه‌وێنێته‌وه که هه‌ولی ده‌دا هه‌موو گۆشه‌کانی دلت داگیرکا...
تاقانه‌ی به‌هه‌که
ئه‌فسوس دێوه‌زمه‌ی ئێش و ئازاره‌کان چۆکیان پێدادای، نه‌تتوانی ئیتر درێژه به‌و ململانێ دژواره بده‌ی، خۆزگه ده‌تتوانی کۆل نه‌ده‌ی،...نازانم چۆن دلت هات ئاوا به‌ره‌و پیری ئه‌م مه‌رگه‌وه‌بچی و منیش به ته‌نها، به دلێکی پڕ له‌داخ و که‌سه‌ره‌وه، به دیار ئه‌م کۆسته گه‌وره و گرانه‌وه‌به جێبێلی، خۆزگه‌ده‌تزانی چ ئاگرێک به‌ربوه‌ته گیانی حه‌سره‌ت چه‌شتووم،.. دووری و دابڕان چۆن ئازار و ئه‌شکه‌نجه‌م ده‌ده‌ن...
ئازیزه‌که‌م ده‌ش زانم هه‌رکه‌سه و توانایه‌کی دیاری کراوی هه‌یه، هه‌رکه‌سه و تائه‌ندازه‌یه‌ک به‌رگه‌ی فشار و زه‌بره کوشنده‌کانی ئه‌م ژیانه ئه‌گرێ، هه‌لبه‌ت هێز و توانای تۆش هه‌ر ئه‌وه‌نده به‌رگه‌ی گرت.
ماله‌که‌م
ئه‌م کۆچه ناواده‌یه‌ت سه‌دان پرسیاری له‌لا دروست کردووم... هه‌رزه‌گیای خه‌مه‌کانی تۆکه‌ی ڕه‌گیان داکوتا و بۆ هیچ بژارکردن و دا‌و وده‌رمانێک، وشکی نه‌کردن؟ ده‌رمانه‌کان بێ که‌لک و کۆن ببوون؟ یان ئه‌م شێوه ژیانه‌ی ئێره‌یه که بێ هیوایی و مه‌رگ دۆستی دێنێته به‌رهه‌م؟ یان هه‌ر هه‌موویان پێکه‌وه؟
تۆ ئه‌ڕۆیت و پرسیاره‌کانیش زۆر و زۆرتر ده‌بن! ئه‌گه‌ر هه‌موو ئه‌وانه‌ی تۆیان ده‌ناسی و له‌گه‌لت ڕوو به ڕوو ده‌بوونه‌وه نه‌خۆشی تۆیان ده‌رک کردایه و ڕێزی پێویستیان لێگرتبایه‌ی! ئه‌گه‌ر ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ نه‌یان گوتبا ته‌مبه‌له، زۆری بۆ بێنه با خۆی کاره‌کانی خۆی بکا! ئه‌گه‌ر ڕێزی ته‌واو له‌وه گیرابووایه که تۆ هه‌ندێ کارت به جوانی پێده‌کرا و هه‌ندێکش نا!. ئه‌گه‌ر هۆکاری ماندوێه‌تی و بێزاریت، جێی بیرکردنه‌وه و هه‌ولدان بۆچاره‌سه‌ر کردن بوایه! ئایا کاره‌ساتی وا پێش ده‌هات ؟
دل خه‌مگینه‌که‌م
من ته‌نیا ئه‌وه ته‌سکینیم ئه‌دا که له ده‌ورانی ئێش و ئازاره‌کانت ئه‌وه‌ی له‌توانامدا بوو کردم، هاوبه‌شی شادی و ئێش و ژانه‌کانت بووم، ئه‌ی هاوار ئه‌گه‌ر وام نه‌کردایه، ئێستا چۆن ده‌متوانی به‌رگه‌ی ئه‌م مالئاواییه ناواده‌یه یه‌کجارییه‌ت بگرم، چۆن ده‌متوانی له پرسه‌ی یاد و بیره‌وه‌رییه تال و شیرینه‌کانت ئاماده‌بم.
که‌سه‌که‌م... ماله‌که‌م... دلی دله‌که‌م...
دلم پڕا و پڕی کول و کوڤانه، زۆرم قسه هه‌یه له‌گه‌لت بیکه‌م! له‌م چه‌ند مانگه‌ی دوایی، تۆ زۆر ماند و شه‌که‌ت بووی منیش هیچ کات نه‌مده‌ویست ماندوو ترت که‌م، به هیوا بووم باشتر ببیت و بتوانم وه‌کو جاران له‌گه‌لتا دانیشم به‌تێر وته‌سه‌لی سفره‌ی دلم بکه‌مه‌وه.. ده‌ستی شکاوم ئه‌م ئاواته‌م به‌دی نه‌هات.. ئێستاش ده‌ترسم زۆر ماندوو و شه‌که‌ت بیت و دلم نایه له‌و خه‌وه شیرینه‌ت به‌ئاگا بێنم، نا بنوو دلم نایه هچی تر بلێم، نامه‌وێ له‌مه زیاتر ماندوت که‌م بخه‌وه دله‌که‌م، کۆرپه‌که‌م، دل خه‌مگینه‌که‌م ، مالئاوا، مالئاوا...
دایک و باوکه ئازیزه‌کان، خۆشه‌ویستان!
ئارێزه‌که‌ی من تاکه سواری ئه‌م مه‌یدانه نییه، نه‌خۆشی خه‌مۆکی (دێپریخون) یه‌کێکه له نه‌خۆشییه کوشنه‌کانی ئه‌مڕۆ که ته‌واوی دونیای داگرتووه، دوا ئاماری سالی 2003 پێشانی ده‌دا که 15000 که‌س له ئه‌وروپا، 1500 که‌س له سوید، نزیکی یه‌ک ملیۆن له دونیا سالانه دوایی به ژیانی خۆیان دێنن، به تایبه‌ت گه‌نجان به ڕێژه‌ی 13 له هه‌ر 100،000 ێک به‌م شێوه تراژیدیه مالئاواییمان لێ ده‌که‌ن....
به‌ڕێزان ئه‌وانه‌ی چوون ناگه‌ڕێنه‌وه، وه‌رن با هه‌موومان پێکه‌وه، هاوکاری و یارمه تی ئه‌وانه بکه‌ین که ماون و له‌ژیاندان، به‌لام چ ژیانێک؟ زیندوون و ئازاریان هه‌یه، ژیان ده‌که‌ن و دلیان ته‌نگه. باهه‌ول بده‌ین نه‌خۆشی (دێپریخون) وه‌ک نه‌خۆشیه‌ک بناسرێ که پێویستی به چاره‌سه‌ر هه‌یه، پێویستی به دا‌و ده‌رمان هه‌یه وه‌ک هه‌رنه‌خۆشییه‌کی تری جه‌سته‌یی…با هه‌موومان له ونه‌خۆشانه ڕێز بگرین، هه‌ل ومه‌رجی له‌بار و پێویستیان بۆ دابین بکه‌ین، تا بکرێ ئازاره ده‌روونییه‌کانیان که‌م بکه‌ینه‌وه.
له ئه‌مڕۆوه منی دایکی جه‌رگ سوتاو ئه‌گه‌ر بۆم بکرێ به‌هاوکاری هه‌مووان هه‌ول بده‌ین، ته‌نیا یه‌ک ئازیزمان که‌متر سه‌فه‌ری ئه‌م ڕێگا بگرێته‌به‌ر، بارێ خه‌مم سوک تر ده‌بێ.
له کۆتایی دا نازانم به چ زمانێک سوپاسی زۆری هه‌موو ئه‌و خۆشه‌ویستانه بکه‌م که به‌شێوه‌ی جۆراو جۆر، به‌و په‌ڕی دلسۆزییه‌وه هه‌ولیاندا ئه‌و خه‌مه قورسه، ئه‌م کۆسته گه‌وره‌یه له‌گه‌ل من به‌ش بکه‌ن.
دلنیام ئه‌م هه‌موو دلسۆزی و دلنه‌واییه‌ی ئێوه ده‌بێته هێز و توانا بۆ من که بتوانم خۆڕاگربم، له ئاست ئه‌م تراژیدییه گه‌وره‌و دلته‌زێنه دا.