دوکتۆر موسه‌دیق له 20 گه‌لاوێژی ساڵی 1261 دا به‌رانبه‌ری به19مه‌ی ساڵی 1882 له شاری تاران له دایک بووه.
له 14 ره‌شه‌مه‌ی 1345 دا به‌رانبه‌ری به 5 مارسی ساڵی 1967 له ئه‌حمد ئابدی ئێران کۆچی دوای کرد. دوکتۆر مه‌حه‌ممه‌دی موسه‌دیق گه‌وره سیاسه‌ت مه داری ئێران و تیکۆشه‌ری خه‌باتگێر له ساڵی 1330 تا 1332 بوو به ره‌ئیس جمهوری ئێران. دوکتۆر موسه‌دیق ئه‌و که‌ڵه‌پیاوه بوو که نه‌وتی ئێرانی ملی کرد، پاشان ئێران ده‌گه‌ل شیرکه‌تیکی ئینگلیسی به‌ناوی پترولیوم بی پێ ناوبانگی ده‌رکرد. دوکتۆر به میحماری ئه‌و کاره ناسه‌راوه.
ژیانی جه‌وانی دوکتۆر موسه‌دیق که له ساڵی 1261 دا له تاران له دایک بوو. باوکی به ناوی میرزا هدایت الله معروف یه‌کیک له سه‌رده‌فته‌ر داره‌کانی ده‌وره‌ی ناسه‌ری بوو. دایکی تاج خانم) نجم السطنه* کچی عبدالمجید میزا فرمنفرما و نه‌وه‌ی عباس میرزا ولیعهد قاجار و نی‌ب السطنه‌ی ئێران بوو. دوکتۆر له ساڵی 1314دا له گه‌ڵ مامی به ناوی عبدالحسین میرزا فرمانفرما^ له کاتێک دا ئه‌و کات دوکتۆر 17 ساڵه زیاتر نه‌بوو، ده‌گه‌ڵ بنه‌ماله‌ی دایکی به دژی ئیتابک راپه‌رین و ناوبه‌راویان له سه‌رکار لابرد و موسته‌فه‌وی کرا به به‌رپرسی خوراسان. له دوای مرده‌نی میرزا هدات لله له ساڵی 1271 دا دوکتۆر 10 ساله بوو. ناسرالدین شاه په‌ل و مقامیکی باشی دا به کوره‌که‌ی به ناوی میرزا حسین خان. به‌ڵام له هه‌مان کات دا دوکتۆر موسه‌دیقی به ) مصدق السطنه ناودێر کرد.
دوکتۆر موسه‌دیق له دوای خوێنده‌نی سه‌ره‌تای و ناوندی له ته‌ورێر بردیانه‌وه بۆ تاران و کردیان به به‌ر په‌رسی خوراسان. دوکتور هه‌رچه‌ندی ته‌مه‌نی که‌م بوو، به‌ڵام زۆر به جوانی ئه‌و مه‌سئوولیه‌ته‌ی به‌ریوه بردوو. بوو به خۆشه‌ویستی خه‌ڵکی خوراسان. دوکتۆر له یه‌که‌مین هه‌لبه‌ژارده‌نی مه‌جلیسی مه‌شرووته دا له لاین خه‌ڵکی ئیسفه‌هانه‌وه به نوێنه‌ر هه‌ڵبه‌ژێرا به‌ڵام له به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و کات ته‌مه‌نی دوکتۆر نه‌گیسته‌بوو به 30 ساڵ ره‌تکرایه‌وه.
دوکتۆر موسه‌دیق )مصدق السطنه* له ساڵی 1287 دا بۆ دیژه‌دانی خوێندن رووی کرده وه‌ڵاتی فه‌رانسه و دوای ته‌واو کرده‌نی خوێندن له به‌شی عه‌لوومی سیاسی له پاریس . سه‌رنجام له پاریسه‌وه به‌ره‌و سویس وه‌رێکه‌وتوو له دانیشگای نوشاتل دوکتۆررای حه‌قووقی وه‌رگرت.
گه‌رانه‌وه‌ی دوکتۆر موسه‌دیق بۆ ئێران له کاتی دروست بوونی شه‌ری یه‌که‌می جیهانی دابوو. دوکتۆر به هۆی کارکرده‌نی له خوراسان ته‌جروبه‌ی باشی له کاری ماڵی دا هه‌بوو، هه‌ربووی له گه‌رانه‌وه‌ی دا به فه‌وری کرا به کارمه‌ندی ئیداره‌ی ماڵی و 14 مانگ ئه‌و کاره‌ی به‌ریوه برد.
له حکوومه‌تی صمصام السطنه دا به هۆی ئیختیلافات له گه‌ڵ به‌رپرسی ئیداره‌ی ماڵی به ناوی مشار الملک< له‌و کاره استعفای دا و له کاتی پێکهێنانی کابینه‌ی دوهه‌می سوق الدوله گرایه‌وه بۆ ئوروپا، له‌و ده‌وره دا قه‌راردادی 1919 به ئیمزای سوق الدوله ته‌واو کراو ئیمزا کرده‌نی ئه‌و قه‌رارداده شه‌عووری ئازادی خوازانی ئێرانی بریندار کرد و له هه‌موو جێگایک ده‌ست کرا، به ته‌بلیعات و بڵاو کرده‌نه‌وه‌ی نووسراوه‌ی جۆراو جۆر. دوکتۆر موسه‌دیقیش له ده‌ره‌وه به دژی ئه‌و قه‌رارداده، ده‌ستی کرد به نووسینی مه‌قالات و نارده‌نی نامه و ئاگادار کرده‌نه‌وه‌ی خه‌ڵک.
درێژه‌ی هه‌یه
