ئۆڵمه‌رت ده‌ڵێت هیچ بژاره‌یه‌ك بۆ ڕاگرتنی به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی ئێران وه‌لاوه نانێن |
29.1.08 رێكه‌وتی ناردن له‌لایان كومیته‌ی حیزبی دێموكراتی كوردستان -سوئیس
كاربه‌ده‌ستانی ئیسرائیل ده‌ڵێن سه‌رۆك وه‌زیر ئێهود ئۆڵمه‌رت گوتویه‌تی هیچ بژارێـك به دور نازانێت بۆ ئه‌وه‌ی پـێشـی ئێران بگیرێت چه‌كی ناوه‌كی وه‌ده‌ست نه‌هێنێت.
كاربه‌ده‌سـتان له زاری به‌ڕێز ئۆڵمه‌رت ده‌گێڕنه‌وه كه دووشه‌ممه به كۆمیته‌یه‌كی په‌رله‌مانی گوتبوو ئه‌و بیر له هه‌موو بژاره‌یه‌ك ده‌كاته‌وه تاكو ڕێـگه نه‌درێت ئێران ڕه‌وایی به وه‌ده‌ستهێنانی تواناكانی ناوه‌كی بدات. سه‌ركۆماری ئێران مه‌حمودی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد داوای سڕینه‌وه‌ی ئیسرائیلی له نه‌خشه‌ی زه‌وی كردووه. ئیسرائیل ئێران تاوانبار ده‌كات به‌وه‌ی خه‌ریكی سـازكردنی چه‌كی ناوه‌كیـیه ئه‌وه‌ش به پـێـچه‌وانه‌ی ڕاپـۆرتی ئه‌م دوایـیانه‌ی ده‌زگای زانیاری ئه‌مریكایه كه گوتی تاران له 2003 وه ده‌ستی له‌م جۆره پـرۆگرامه‌ی هه‌ڵـگرتووه.
z ڕێکه‌وتی 2008/1/29-19:55 له‌لایان کومیته‌ی سویس