رۆژی شه‌ممه 2008.1.26 کاسبکاریکی گوندی دۆڵه‌بی به ناوی فه‌ریدوون ئه‌رگادا)حاجی) ته‌من 30 ساڵه . له سه‌عاتی 10 سه‌رله‌بیانی له کاتێک دا له لای سه‌رده‌شته‌وه به ره‌و گوندی قه‌له ره‌شێ به ماشێنیکی سیف. که باری قاچاعی پێ ده‌بێت وه‌رێ ده‌که‌وێت. له نیوه‌ی رێگا هه‌ست ده‌کات که هێزه‌کانی ئینتیزامی ره‌ژیمی به دواوه‌ن.
ناوبراو زۆر به سورحه‌ت ده‌روات له پشتی گوندی کۆلکه‌ره‌شی له گه‌ڵ ماشێنێکی دیکه‌ی گوندی قه‌له‌ره‌شێ له راستی یه‌ک رادێن و به داخه‌وه به هۆی سورعه‌تی زۆر و باری ناله‌باری ریگاکه و سه‌هۆڵبه‌ندان کاک فه‌ریدوون ناتوانی ماشێنه‌که کۆنترۆڵ به‌کات و سه‌رنجام ماشێنه‌که لارێ ده‌بێ.
له کاتی لادانی ماشێنه‌که دا کاک فه‌ریدوون خۆی فرێده‌دات، به‌ڵام به هۆی سه‌ره‌و لێژبوونی جێگاکه کاک فه‌ریدوون ده‌که‌وێته‌وه بن ماشێنه‌که و به شێوه‌یکی تراژیدی هه‌موو گیانی وردوو هار ده‌بێت. کۆمیته‌ی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان له وه‌ڵاتی سویس ، خۆی به شه‌ریک و به‌شداری عه‌می بنه‌ماڵه‌ی کاک فه‌ریدوون ئه‌رگادا ده‌زانێ و سه‌ره‌خۆشی خۆی به نوێنه‌رایه‌تی هه موو ئه‌ندامان و لایه‌نگیرانی حیزبی دیمۆکراتی کوردستان له وه‌ڵاتی سویس ئاراستی بنه‌ماڵه‌و که س و کاری خوا لێخۆش‌بوو ده‌کات.
له هه‌مانکاتیش دا داوا له هه‌موو شۆفیره‌کان ده‌کات له کاتی لێخورینی ماشێن دا زۆر وریابن و قانوونه‌کانی شۆفیری به جوانی ره‌حایه‌ت به‌که‌ن. با له وه‌زیاتر شاهیدی رووداوی له‌و جۆره‌نه‌بین و دایک و باوک و ژن و منداڵ ره‌شپۆش و چاو به فرمێسک نه‌بن.
له کۆتای دا خوای گه‌وره سێبووری به ده‌ڵی دایک و باوک و براو خوشک و خێزانه‌که‌ی کێستان خانم و تاقانه کچه‌که‌ی سارینا به‌دات.
حیزبی دیمۆکراتی کوردستان کۆمیته‌ی سویس.