رۆژنامه‌ی لوزێرن زیتوونگ، بڵاوکراوه‌ی رۆژی 2008.1.26 به‌قه‌ڵه‌می fabienne Ar net فابینێ ئارنێت.
سه‌ره‌تا باشه به‌زانین Moritz leuenberger مۆریتز لۆینبه‌رگێر کی یه. ناوبراو یه‌کیک له‌و حه‌وت که‌سانه‌یه که وڵاتی سویس به‌ریوه ده‌بن.
ناو براو که‌سایه‌تێکی ناسه‌راوی سویسیه‌و سیاسه‌ت مه‌داریکی گه‌وره وکارکوشته‌یه،ئه‌وه بۆ چه‌نده‌مین جاره به نیزیک زۆرته‌رین ده‌نگ به ئه‌ندامی به‌ریوه‌به‌رایه‌تی حه‌وکه‌سه‌ی سویس هه‌ڵده‌بژێرێته‌وه، له 2008.12.12 دا ناوبه‌راو به هێنانه‌وه‌ی 157 ده‌نگی موتمانه دووباره هه‌ڵبژێرایه‌وه.
ئیستا نۆره‌ی به‌سه‌رهاته‌که‌یه. یه‌ک په‌نجا راپینی بۆ مۆریتز. مۆریتز له هاوینی رابردوودا رۆژیک ماشێنه‌که‌ی له پارکیک راده‌گری که سه‌عاتیه‌و ده‌بێ 50 راپین یان یه‌ک فرانک له ناو ئاوتۆماته‌که باوێژی.یان ده‌بی کارتی ئابوونه‌ی ساڵیانه‌ی له پێشه‌وه دانێ. بۆ ئه‌وه‌ی پۆلیسی کۆنترۆڵ بیبینێ، ناو به‌راو هیچ یه‌ک له‌و قانوونانه ره‌عایه‌ت ناکات و ده‌روات. له‌و کاته دا پۆلیسێک که لیباسی شه‌خسی له به‌ردایه ده‌چێت 50 راپێن له ئاوتۆماته‌که داوێژی بۆ ئه‌وه‌ی مۆریتز جه‌ریمه نه‌کرێت. زۆر که‌س پاره کۆده‌که‌نه‌وه بۆ لێقوماوانی ئیرتریا، و پۆلیسش هاوکاری مۆریتز ده‌کات.
کاتێک ئه‌و خه‌به‌ره به پۆلیسی کۆنترۆڵ گیشت، فه‌وری ئاگاداریک به‌ڵاو ده‌که‌نه‌وه و جه‌ریانه‌که ده‌نووسین، به‌ڵام ناوی که‌س نانووسن. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ماشێنه‌که ژماره‌ی زووریخه و هی پارلیمان تێرانه. مه‌علوومه که هه‌ر دوونه‌فه‌ر له زوریخ ده‌ژین ئه‌ویش مۆریتز لۆینبێر گێر و کریستۆف بلووخێره. دوای به‌ڵاو بوونه‌وه‌ی خه‌به‌ره‌که زۆری توول نه‌کێشا که له ته‌واوی رادویو ته‌له‌فیزێۆنه‌کان و خه‌به‌ر نیگاره‌کان باسیان کرد.
مۆریتزیش هه‌واڵه‌که‌ی بیسته‌وه و به شه‌هامه‌ته‌وه له زایته‌که‌ی خۆی دا رایگه‌یاند که ئه‌وه من بووم و جه‌ریانه‌که‌ش به‌و شێوه‌ی خواره‌وه بوو. رۆژی رابردوو ماشێنه‌که‌م له پارکیک پارک کردوو،چووم بۆ کتێبخانه که کتێبێکی کو‌لتوور ی و سیاسی بێنم. له‌و نێوه دا له بیرم چووه که پاره له ئاوتۆماته‌که باوێژم. راستی ئه‌گه‌ر ئه‌و پۆلیسه باشه نه‌بایه ده‌بوو چه‌ریمه به‌ده‌م. خودی پۆلیسه‌که‌ش که گه‌رامه‌وه پێ گووتم ئه‌گه‌ر من نه‌بام ده‌بوو جه‌ریمه‌ت دابایه، به‌ر خوردی ئه‌و پۆلیسه هێنده مه‌نتیقی و جوان بوو که منی هێنایه سه‌ر ئه‌و قه‌ناعه‌ته راستی رووداوه‌که به‌نووسم و بڵاوی به‌که‌مه‌وه. ئه‌وه جاری یه‌که‌م نیه من له زوریخیش جه‌ریمم داوه.
به‌ڵاو بوونه‌وه‌ی ئه‌و خه‌به‌ره زۆر که‌س سه‌رسام بوون، ده‌ڵێن بووندس رات چۆن ده‌بی قانوون بریندار به‌کات، یان چۆن ده‌بی جه‌ریمه به‌دات، یان چۆن ده‌بێ ماشێن لێبخورێ و شۆفیری نه‌بێت، هه‌روه‌ها زۆر شتی ته‌ر ،زۆرکه‌س نه‌زریان وایه که که‌سێکی وا باشته‌ره له سه‌مه‌ته‌که‌ی خۆی که‌ناره‌گیری به‌کات. بۆ خه‌ڵک ئه‌وه پرسیاره ئایا له زوریخ پارکی په‌نجا راپێنی ده‌ست ده‌که‌وێت.
جالبته‌رین شه‌ت ئه‌وه‌یه که له دونیای مووته‌مه‌دین و پیشکه‌وتوو دا هه‌رکه‌سێک به پێچه‌وانه‌ی قانوون جووڵایه‌وه ده‌بێ سه‌زای خۆی به‌دات. قانوون بۆ ده‌وڵه مند و گه‌داو ره‌ئیس جمهور و شێخ و مه‌لا یه‌که، له وه‌ڵاتی به‌ڵالێدراوی ئێمه دا کاربه ده‌ستێکی حکوومه‌ت بۆ جێگاێک ده‌چێت.
به‌هه‌زاران ئیسکۆرت و تانک وتۆپی به دواوه‌یه، و ده‌بێ هه‌موو جارێش ده‌رگای ماشێنه‌که‌ی بۆ لێکه‌نه‌وه. جا ئه‌گه‌ر ره‌ئیس جمهور نیازی سه‌فه‌ری هه‌بێ بۆ ئووستانیکی وه‌ڵات دوونیا ده‌هاژێ. به‌ڵام له نێو ئینسانه گه‌وره‌کان دا ئه‌وه باوه هه‌رکه‌س هه‌ڵه‌ی کرد پێ له‌هه‌له‌که‌ی خۆی ده‌نێت. ئه‌وه‌تانێ بۆ نمونه مۆریتز که 3 به‌رپرسایه‌تی گه‌وره‌ی وه‌کوو وه‌زیری رێگاوبان، ئینرژی،و راگه‌یانده‌نی هه‌یه که هه‌رسێک زۆر گرینگن، بڵام به‌شه‌هامه‌ته‌وه له زایته‌که‌ی خۆی دا پێ له‌هه‌ڵه‌ی خۆی ده‌نێت، ئیمه ده‌بێ له‌وانه زۆر شه‌ت فێربه‌بین.
تێ بینی ئه‌و به‌شه‌ی خواره‌وه‌م پێوه زاد کردووه. به‌ڵام به‌شی یه‌که‌م وه‌کو خۆی له ئاڵمانیه‌وه بۆ کوردی ته‌رجوومه کراوه‌ته‌وه.
رحمان ئیبراهیمزاده 2008.1.25 سویس لوزێرن.
