| سوپای پاسداران له سێ ده‌یه‌دا 120،000 دژبه‌ری ده‌وڵه‌تی کوشتووه راپۆرته تازه كانی‌نێو‌خۆ‌ی و ڵات‌و د‌ه‌ره‌وه: سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، له ماوه‌ی سێ ده‌یه‌ی ڕابردوودا 120،000 دژبه‌ری کۆماری ئیسلامیی، که له ناویاندا خوێندکار، ڕۆشنبیر و که‌سانی خاوه‌ن ئه‌زموونی سیاسیش ده‌بینرێن، ئێعدام کردووه. حه‌فته‌نامه‌ی گلوبل پۆلیتیکل (سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی) که له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ده‌رده‌چێت، له ژماره‌ی ئه‌مجاره‌ی خۆیدا و له ڕاپۆرتێکدا له ژێر سه‌ردێری "سوپای پاسداران تیرۆریستی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌یه" په‌رده له سه‌ر ئه‌و ڕه‌شه‌کوژییانه هه‌ڵده‌داته‌وه که سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران له ماوه‌ی سێ ده‌یه‌دا پێکی هێناون. حه‌فته‌نامه‌که له‌و بواره‌وه ده‌نووسێت: "له ماوه‌ی سێ ده‌یه‌ی ڕابردوودا سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران به‌رپرسی ئیعدامی زیاتر له 120.000 ئینسانی دژبه‌ری ده‌وڵه‌ت بووه،که له ناویاندا قوتابیانێک و که‌سانی زانا و به‌ئه‌زموونیش ده‌بینرێن. ڕوونیشی ده‌کاته‌وه که "سوپای پاسداران یه‌کێک له‌و هێزانه بووه که له به‌ر ده‌می زانستگاکان بۆته له‌مپه‌رێک له پێش ئازادیخوازان و بۆ پاراستنی ده‌سته‌ڵاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران له هه‌ر چه‌شنه مه‌ترسییه‌ك، چ له بواری کۆمه‌ڵایه‌تی و چ له بواری سیاسی و ئه‌منییه‌تییه‌وه پارێزگاری له سیسته‌م کردووه." ئه‌و حه‌فته‌نامه‌یه که بۆ سه‌لماندنی ئه‌و ڕاپۆرته‌ی پشت به کۆمه‌ڵێک ڕاپۆرتی ڕێکخراوه مرۆڤدۆسته نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان ده‌به‌ستێ ده‌شنووسێ: "ئه‌وه به‌رهه‌می ئه‌و فه‌رهه‌نگه‌یه که له ساڵی 1980،1989 له‌سه‌ر ده‌ستی مه‌لاکان له ئیران هاته ئاراوه. ئه‌و ڕۆژنامه‌یه له درێژه دا وێرای ئاماژه به‌وه که"به‌ناوکردنی سوپای پاسداران و له‌شکری قودس وه‌ک ڕێکخراوی تیرریستی، دوای 30 ساڵ،ئاسووده‌ییه‌کی گه‌وره بوو بۆ خه‌لکی ئێران" ئه‌وه‌ش ده‌ستنیشان ده‌کا که "خه‌ڵکی ئێران هه‌ر له مێژ بوو ده‌یانزانی که کوشتاری عێراق،شکستی لوبنان، تیرۆری دژبه‌ران،ته‌قاندنه‌وه‌ی باڵوێزخانه‌کان و درێژه‌پێدان به‌چالاکیی ناو‌کی، هه‌مووی له‌پێناو هاندانی سوپای پاسداران و له‌شکری قودسدا بووه بۆ پێڕه‌و کردنی توندوتیژی." |