مه‌حمود‌ساڵحی كورده و‌به‌هانایوه بچین:كورده
هه‌واله تازه‌كانی ناو خۆی‌وڵات: چالاکی کرێکاری مه‌حموودی ساڵحی، که ئێستا له گرتووخانه‌ی سنه‌دا به‌ند کراوه، بۆ توێژینه‌وه له‌مه‌ڕ نه‌خۆشیی دڵ بۆ نه‌خۆشخانه‌ی "ته‌وحید"ی سنه گوازراوه‌ته‌وه و به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست ڕێنێسانس که‌وتوون، ناوبراو له نه‌خۆشخانه به هاوسه‌ره‌که‌ی ڕاگه‌یاندووه که "پیلانی کوشتنی من له ئارا دایه".
ڕۆژنامه‌نووسێكی كورد له سنه‌وه له ڕاپۆرتێکدا به ڕێنێسانسنی ڕاگه‌یاند که ساڵحی له دوایین دیداریدا له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌که‌ی، ڕوونیکردۆته‌وه که ده‌وڵه‌ت، له‌م هاتوچۆپێکردنه‌ی نه‌خۆشخانه و به‌ندیخانه‌دا، پیلانی کوشتنی وی به ده‌سته‌وه‌یه و ده‌یانه‌وێ به‌جۆرێک له‌ناوی به‌رن.
ڕێنێسانس بۆ پشتڕاستکردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واله هه‌وڵی داوه په‌یوه‌ندی به بنه‌ماڵه و کومیته‌ی پاراستنی ساڵحییه‌وه بگرێت، به‌ڵام تا ئێستا هیچ لێدوانێکی له‌وانه‌وه ده‌ست نه‌که‌وتووه.
ڕۆژنامه‌نووسه‌که هه‌ر له‌و ڕاپۆرته‌یدا ئه‌وه‌شی ڕوونکرده‌وه که داواکاری گشتیی سنه ڕایگه‌یاندووه که "ئازادکردنی ساڵحی، ته‌نیا به مه‌رجێک که پزیشکی قانوونی بڕیاری له‌سه‌ر بدات، مسۆگه‌ر ده‌بێت"، ئه‌مه له کاتێکدایه که پزیشکی قانوونیی ده‌وڵه‌ت له نامه‌یه‌کدا بۆ داواکاری گشتی نووسیوه که "گورچیله‌کانی ساڵحی ته‌نیا له سه‌دا 10 کار ده‌که‌ن و دڵیشی کێشه‌ی هه‌یه". ئه‌و پزیشکه به‌ڵام ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردووه که "ساڵحی توانای تێپه‌ڕکردنی ده‌ورانی حوکمه‌که‌ی له گرتووخانه‌دا
هاوکات "کومیته‌ی پاراستنی مه‌حموودی ساڵحی" له لێدوانێکی چاپه‌مه‌نیدا که له بنکه‌ی ئینته‌رنێتیی خۆیدا بڵاویکردۆته‌وه، ئه‌و هه‌واڵانه ڕه‌ت ده‌کاته‌وه که باس له پیلانی کوشتنی ساڵحی ده‌که‌ن و ئه‌وه‌ش ڕوون ده‌کاته‌وه که بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و چه‌شنه هه‌والانه، په‌یوه‌ندییان به هه‌بوونی سانسۆڕی هه‌واڵه‌کانی تایبه‌ت به ساڵحییه‌وه هه‌یه، له ڕاگه‌یه‌نه‌کانی ناوخۆی ئێران‌دا.
ئه‌مه له کاتێکدایه که هه‌واڵنێره‌که‌ی ڕێنێسانس وه‌بیری دێنێته‌وه که هه‌ر له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا و بۆ پێش‌گرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی پیلانی کوشتنی ئه‌و چالاکه کرێکارییه، دوو که‌س له چالاکانی "کومیته‌ی دیفاع له مه‌حموودی ساڵحی" قۆڵبه‌ست و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون. کومیته‌که‌ش له لێدوانێکیدا هه‌واڵی گیرانی دوو ئه‌ندامه‌که‌ی خۆی پشتڕاست کردۆته‌وه.
کومیته‌که له‌و بواره‌وه ڕایگه‌یاندووه که ڕۆژی ڕابردوو دوو که‌س له ئه‌ندامانی کۆمیته‌ی پاراستنی ساڵحی، به ناوه‌کانی چیاکۆ قربه‌یی و مێهرداد وه‌زیری ده‌ستبه‌سه‌ر کراون. ناوبراون خه‌ڵکی شاری سنه‌ن و کاتێک ویستوویانه له نه‌خۆشخانه‌ی سنه سه‌ردانی ساڵحی بکه‌ن، له لایه‌ن چه‌ند که‌سێکیسه‌ر به ده‌وڵه‌ته‌وه قۆڵبه‌ست و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه کراون