ئه‌مرۆش هه‌روه‌کوو رۆژه‌کانی دیکه، دوای کردنه‌وه‌ی دووکان و دامه‌زراندنی که‌ل وپه‌له‌کان.
چاویکم به سه‌ر رۆژنامه‌کان د‌اخشاندا.
وتاریک له رۆژنامه‌ی بلیک له ژێر سه‌ردێری کرێکارانی رێگا و بان و ماڵ دروست کردن ،هه‌ق ده‌ستی زیاتریان ده‌وێت له‌و که‌سانه‌ی که له بانک کار ده‌که‌ن. سه‌رنجی راکێشام، که به قه‌ڵه‌می Daniel Meier ) دانیل ماییر نوسرابوو.
له‌و باره‌وه هه‌واڵنێری ئه‌و رۆژنامه بیلانزیکی داوه‌ته‌ده‌ره‌وه و ده‌گه‌ڵ 20 نه‌فه‌ر له‌و که‌سانه‌ی سه‌ررشته‌یان له کاری جۆراو جۆر دا هه‌یه. موساحه‌به‌ی کردووه، بۆ به‌راورد کرده‌نی هه‌قووقی مانگانه‌ی پارلمانتێر و دوکتۆر و ئه‌ندازیار وخه‌له‌بان،وه‌رزیشکارانی تۆپی پێ،تێنیس،باسکت باڵ، قه‌ساب،نانه‌وا،شۆفیری قه‌تا ر و ماشێنه گه‌وره‌کان. هه‌واڵنێر له په‌نای هه‌موو شووعڵه‌کان هه‌قووقی مانگانه و ساڵیانه‌ی نووسیون. له به‌ر درێژبوونه‌وه‌ی بابه‌ته‌که خۆم له بیلانزه‌که ده‌بوێرم، به‌ڵام به‌راستی وه‌ستاکاره‌کانی رێگا‌و بان و ماڵ درووست کردن هه‌قووق له پارلمانتێره‌کانی سویس له ساڵ دا زۆرتر وه‌رده‌گرن.
هه‌واڵنێر دوای به‌راوردیک له نیوان هه‌قده‌سته‌کان دا باسی ئه‌وه ده‌کات و ده‌پرسێ له دوونیای بێ حه‌داڵه‌تی ئه‌مرۆ دا و له نێوان ئه‌و که‌لێنه‌گه‌وره‌یه‌ی که بۆ ژیان له نێوان ئینسانه‌کان دا هه‌یه، چه‌پاڵه پشت و قانوونێک هه‌یه که به‌توانی لانیکه‌م حه‌داڵه‌تێک له نێوان پێک بینێ، بۆ روونکرده‌نه‌وه‌ی ئه‌و به‌شه هه‌واڵنێر ده‌چێته به‌رزته‌رین، ئورگانی قانوون دانانی حه‌قووقه‌کان Gerechtigkeit Beim Lohn هه‌واڵنێر له‌و به‌شه ئاوا جواب وه‌رده‌گرێته‌وه، ئه‌وه کۆنترین وبه‌زه‌حمه‌ت ترین قسه‌یه> هه‌رچه‌ندی له رابردوودا که سێک به ناوی Augustinus ئاوگووستینووس* بۆ به‌رابه‌ر کرده‌نی ژیان بۆ کرستیانه‌کان، قانوونێکی سووسیالی داناوه.
ناو به‌راو له قانوونه دا ده‌ڵێت ده‌بێ هه‌ق ده‌ست جۆرێک ته‌نزیم به‌کرێت که ژیانی بنه‌ماله‌ی دابین به‌کات به بی فه‌رقووجیاوازی. نه‌ک سه‌فرو هه‌زار، هه‌ر له‌و باره‌وه Profesoor Nor Bert Thom? پرۆفیسۆر نۆر بێرت تۆم له دانیشگای بێرن ته‌من 61 ساڵه ده‌ڵێت که‌س ناتوانێ به شێوه‌یکی درووست قانوونێک دیاری به‌کات که ئه‌و فاسیله گه‌وره‌یه، پربه‌کاته‌وه. هه‌ر ناوبه‌راو ده‌ڵیت ئه‌و فاسیله گه‌وره‌یه له ژیان و شووعڵ و هه‌ق ده‌ست دا پێوه‌ندی به کاری سیاسیشه‌وه هه‌یه. هه‌ر وه‌ها جیاوازیش له نێوان شووعڵه‌کان دا هه‌یه.
له‌ولاشه‌وه Soziale Gerechtigkeit ده‌ڵێت ئه‌وه زووڵمێکی گه‌وره‌یه، له‌و منداڵانه ده‌کرێت که ئیستا هه‌ر منداڵن ونه شووعڵ فێربوون و نه توانای کارکردنیشیان هه‌یه. له راستی دا هیچ قانوونێک نیه که به‌توانێ مانعی زۆر‌و که‌می ده‌رامه‌ت به‌بیت، ته‌ماشای ئه‌و لیسته‌به‌که‌ن که له‌و باره‌وه gerichtigket bem lohn دا نووسراوه و پاشان قه‌زاوه‌ت به‌که‌ن. بابه‌ته‌که زۆر درێژه به داخه‌وه لێره داجێگای نابێته‌وه. به‌ڵام لانی که‌م توانیومه کاکڵیک بۆ خوێنه‌ران ده‌ربێنم که که‌س وابیر نه‌کاته‌وه، که قانوونی ئێره سۆسیالیه و زووڵم له که‌س ناکرێت.
ئاخ له داخی نیزامێکی کاپیتالیستی و به‌ته‌واوی سه‌رمایه‌داری ، که رووحی ئینسان و شه‌خسیه‌تی ئینسان له به‌رانبه‌ری پاره دا هیچ نرخێکی نامێنێ. هه‌ر که‌م و کوورێک له‌و نووسراوه دا شانی نووسه‌ر ده‌گرێته‌وه.
له ئاڵمانیه‌وه بۆ کوردی رحمان ئیبراهیمزاده. لوزێرن. 2008.1.22