هه‌واڵه تازه‌كانی‌نێوخۆی وڵات: چالاکانی مافی مرۆڤ له ئێران ڕایده‌گه‌یه‌نن که ئیبراهیمی لوتفوڵاهی له‌سایه‌ی بێده‌نگیی ڕاگه‌یه‌نه گشتییه‌کانی ناوخۆ و له‌ئه‌نجامی ئه‌و نابه‌رابه‌رییه ئه‌تنیکییه‌دا گیانی له‌ده‌ستداوه که ئه‌مڕۆ له ئێران له‌ئارادایه‌و ته‌ئکیدی ده‌که‌نه‌وه که چیتر له به‌رامبه‌ر ئه‌و بێعه‌داڵه‌تییه‌دا بێده‌نگ نابن. له‌لایه‌کی دیکه‌وه چالاکانی خوێندکاری له سنه ڕێوڕه‌سمێک بۆ ڕێزگرتن له‌و خوێندکاره کورد وه‌ڕێ ده‌خه‌ن.
چالاکانی مافی مرۆڤی ئێران له لێدوانێکی نووسراودا وێڕای ئه‌وه ڕاگه‌یاندنی ئه‌وه که له به‌رامبه‌ر کوشتنی زاڵمانه‌ی ئه‌و خوێندکاره کورده‌ا بێده‌نگ نابن ڕایده‌گه‌یه‌نن: "ئه‌وه‌یکه له ته‌مه‌نی سێ ده‌یه‌ی کۆماری ئیسلامی‌دا، چه‌ندین جار بۆته هۆی نیگه‌رانیی دامه‌زراوه‌کانی مافی مرۆڤ، به‌هێزبوونی و به‌رفراوانبوونی ده‌زگا ئه‌منیه‌تییه سه‌رکوتکه‌ره‌کان بووه و له‌و ئاراسته‌یه‌شدا نابێ به‌هیچ جۆرێک چاوپۆشی له به‌رفراوانبوونی گرتووخانه‌کان بکرێت."
له لێدوانی ئه‌و ناوه‌نده‌ی مافی مرۆڤدا وێڕای ئاماژه به‌وه که ژماره‌ی قه‌تڵی چالاکانی مه‌ده‌نی به‌شیوه‌یه‌کی به‌رچاو ڕووی له زیادبوون کردووه ئاماژه به قه‌تڵی زاڵمانه‌ی ئه‌و خوێندکاره کورده‌ش ده‌کا و ڕوونی ده‌کاته‌وه که "خوێندکاری چالاکی کورد ئیبراهیم لوتفوڵاهی ، لاوێک بوو که له سایه‌ی ناوه‌کیه‌کیی ئه‌تنیکی، بێده‌نگیی ڕاگه‌یه‌نه گشتییه‌کان و نه‌بوونی چاودێریی کۆمه‌ڵگا به‌سه‌ر داموده‌زگا ده‌وڵه‌تییه‌کاندا، هه‌روه‌ها به‌هێزبوونی داموده‌زگا ئه‌منی و هه‌واڵگییه‌کانی ده‌وڵه‌تدا گیانی سپاردووه." ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کا که " ئه‌م خوێندکاره له کاتێکدا له ژێر ئه‌شکه‌نجه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سنه‌دا گیانی سپاردووه، که که‌مترین مافه ئینسانییه‌کانیشی پێ ڕه‌وا نه‌بینراوه.
ئه‌و ناوه‌نده‌ی مافی مرۆڤ له کۆتایی لێدوانه‌که‌یدا وێرای ئه‌وه که ئه‌و قه‌تڵه به‌توندی مه‌حکووم ده‌کا وشیاریش ده‌دات که ئیتر ده‌نگی خۆیان، نه‌ک به داموده‌زگا سه‌رکوتکه‌ره‌کانی ده‌وڵه‌ت، به‌ڵکوو به ناوه‌نده‌کانی مافی مرۆڤی جیهان ده‌گه‌یه‌نن. هه‌روه‌ها داواش له هه‌موو گرووپ و دامه‌زراوه مه‌ده‌نییه‌کانی مافی مرۆڤ ده‌کات، له وشیارکردنه‌وه‌ی ویژدانی نێونه‌ته‌وه‌ییدا، هاوکارییان بکه‌ن.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه وته‌بێژێک له‌سه‌ر ناوی چالاکانی خوێندکاریی کورد له سنه له لێدوانێکی تایبه‌تدا به ڕێنێسانسی ڕاگه‌یاند که بۆ ڕێزگرتن له‌و خوێندکاره کورده و مه‌حکوومکردنی ئه‌و کرده‌وه‌یه‌ی هێزه‌کانی ده‌وڵه‌ت، ڕۆژی دووشه‌ممه له مزگه‌وتی "ئه‌ده‌ب"ی سنه، له کاتژمێر سێ هه‌تا شه‌شی ئێواره سه‌کۆیه‌کی ئازاد ده‌کرێته‌وه و به‌شداران ده‌توانن بۆچوونی خۆیان سه‌باره‌ت به‌و قه‌تڵه بێننه زمان. ڕوونیشی کرده‌وه که هه‌موو لایه‌ک ده‌توانن له‌و ڕێوڕه‌سمه‌دا به‌شدار بن.