بەشی راگەیاندەنی کۆمیتەی حیزبی دیمۆکراتی کوردستان. سویس ... دیاری نه‌کراو
به‌یاننامه‌ی ده‌فته‌ری سیاسی له‌پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ده‌وره‌ی هه‌شته‌می مه‌جلیسی شووڕای ئیسلامی ئێران Saturday, January 19 ، 07:19:49
|
خه‌ڵكی تێكۆشه‌ری كوردستان!
رێژیمی كۆماری ئیسلامی خۆی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌شته‌مین ده‌وره‌ی مه‌جلیسی شووڕای ئیسلامی ئاماده ده‌كاو بڕیاری داوه ئه‌و شانۆسازی‌یه رۆژی 24ی ره‌شه‌مه‌ی 1386 به‌ڕێوه به‌ڕی.
ئه‌گه‌ر رێكخراوه‌كانی ئۆپۆزیسیۆن هه‌ركامه له روانگه‌ی خۆیه‌وه خه‌ڵكی بۆ بایكۆتی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه بانگهێشتن ده‌كه‌ن، ده‌سته‌و تاقمه‌كانی سه‌ر به رێژیمی ئیسلامی به شێوه‌ی جۆراوجۆر كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك بۆ به‌شداری له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا هان ده‌ده‌ن‌و ئه‌م كاره به ئه‌ركێكی ئیسلامی‌و نیشتمانی داده‌نێن.
ئه‌زموونی نزیك به سێ ده‌یه‌ی ده‌سه‌ڵاتداره‌تیی رێژیمی كۆماری ئیسلامی نیشان ده‌دا كه نه كاندیداتۆری له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئیرانی ئه‌مرۆدا ئازاده، نه له زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌كان دا ده‌نگده‌ران له هه‌ڵبژاردنی كاندیدای دڵخوازی خۆیان دا ئازادن‌و نه له مه‌جلیسیش دا ئه‌وانه‌ی ده‌یانهه‌وێ دیفاع له ماف‌و ئازادی‌یه‌كانی خه‌ڵك بكه‌ن كارێكیان له‌ده‌ست دێ. شووڕای نیگابان هه‌ر كاندیدایه‌كی به‌دڵ نه‌بوو ناوی له لیستی كاندیداكان ده‌سڕێته‌وه، سندوقه‌كانی ده‌نگدان ده‌ستیان تێ وه‌رده‌درێ‌و هه‌ر كاندیدایه‌ك به دڵی كاربه‌ده‌ستان بێ سه‌ر له سندووق دێنێته ده‌رو پاشانیش هه‌ر په‌سندكراوێكی مه‌جلیس به قازانجی كۆنه‌په‌رستیی ده‌سه‌ڵاتدار نه‌بوو له‌لایه‌ن شووڕای نیگابان‌و كۆڕی ته‌شخیسی قازانجی نیزام‌و رێبه‌ری نیزامه‌وه به تاڵ ده‌كرێته‌وه.
به‌و پێیه هه‌موو هاونیشتمانان ده‌زانن كه هه‌ڵبژاردن له ئێرانی ئیسلامی‌دا ته‌نیا ئامرازێكه بۆ به‌فریو بردنی دنیای ده‌ره‌وه‌و نیشاندانی رواڵه‌تێكی دێموكراتیك له نیزامی ئیسلامیی ئێران. له‌و حاڵه‌ته‌دا هه‌موو ئێرانی‌یه‌ك بۆی ده‌ركه‌وتوه كه به‌شدار بوون‌و به‌شدار نه‌بوونی له‌و جۆره هه‌ڵبژاردنه‌دا شوێنه‌وارێك له‌سه‌ر چاره‌نووسی خۆی‌و هاونیشتمانانی دانانێ‌و ده‌ردێك له هه‌زاران ده‌ردی گه‌ل‌و نیشتمان ده‌رمان ناكا. هه‌ر بۆیه حیزبی دێموكراتی كوردستان به‌شداری له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا به خزمه‌تێك به وه‌دیهاتنی مه‌به‌سته‌كانی رێژیمی ئیسلامی ده‌زانێ‌و به ئه‌ركی هه‌موو هاونیشتمانێكی ئێرانی‌و به‌تایبه‌تی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان ده‌زانێ كه به‌بێ ته‌فاوه‌تیی خۆیان به‌رامبه‌ر به‌و شانۆسازی‌یه، جارێكی دیكه به كۆماری ئیسلامی نیشان بده‌ن متمانه‌یان پێی نیه‌و له هه‌موو به‌رنامه‌كانی بێزارن. با كاربه‌ده‌ستانی ده‌زگا ته‌بلیغاتی‌یه‌كانی كۆماری ئیسلامی چه‌ندی ده‌یانه‌وێ به مۆنتاژی فیلمه‌كانی هه‌ڵبژاردن ئاماده‌بوونی خه‌ڵك له‌سه‌ر سندووقه‌كان به گه‌وره نیشان بده‌ن‌و ئاماری سه‌رسورهێنه‌ر له به‌شداریی خه‌ڵك بخه‌نه به‌رچاوی دنیای ده‌ره‌وه. گرنگ ئه‌وه‌یه خه‌ڵكی وشیار‌و تێگه‌یشتووی كوردستان‌و سه‌رانسه‌ری ئێران به نه‌چوون بۆ سه‌ر سندووقه‌كان ناڕه‌زایه‌تی‌و بێ‌متمانه‌یی خۆیان به‌و رێژیمه نیشان بده‌ن‌و نه‌بنه كه‌ره‌سه‌یه‌ك بۆ ئیعتبار په‌یداكردنی ئه‌و سیسته‌مه بێزراو و بێ ئیعتباره.
هیوادارین خه‌ڵكی كوردستان كه هه‌ر له سه‌ره‌تای هاتنه سه‌ركاری كۆماری ئیسلامی‌یه‌وه بێ متمانه‌یی خۆیان به‌م رێژیمه نیشان داوه‌و فریوی پر‌وپاگه‌نده‌ی كۆماری ئیسلامی‌یان نه‌خواردوه، ئه‌مجاره‌ش پێگه‌یشتوویی فكری‌و سیاسیی خۆیان به دنیا نیشان بده‌ن‌و ده‌مڕاسته‌كانی ریژم تووشی ناهومێدی بكه‌ن.
سڵاو له وشیاری‌و بێداریی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك له كوردستان‌و سه‌رانسه‌ری ئێران
به ئاواتی رووخانی كۆماری ئیسلامی‌و هاتنه سه‌ركاری رێژیمێكی گه‌لی‌و دێموكراتی
ده‌فته‌ری سیاسیی
حیزبی دێموكراتی كوردستان
27/10/1386ی هه‌تاوی

17/1/2008ی زایینی
z ڕێکه‌وتی 2008/1/19-15:23 له‌لایان کومیته‌ی سویس