خه‌ڵاتی ئازادیی چاپه‌مه‌نی له‌ سوید درا به‌ عه‌دنان حه‌سه‌نپوور ... دیاری نه‌کراو
  خه‌ڵاتی ئازادیی چاپه‌مه‌نی له‌ سوید درا به‌ عه‌دنان حه‌سه‌نپوور
خه‌ڵاتی ساڵانه‌ی ئازدیی چاپه‌مه‌نی له‌ لایه‌ن رێکخراوی هه‌واڵنێرانی بێ‌سنوور له‌ سوید، درا به‌ رۆژنامه‌وانی به‌ندکراو عه‌دنانی حه‌سه‌نپوور. به‌ پێی وته‌ی به‌رپرسی به‌شی سویدی رێکخراوی هه‌واڵنێرانی بێ‌سنوور، خه‌ڵاتی ئازادیی چاپه‌مه‌نیی ساڵی 2007 ی سوید ده‌درێ به‌ عه‌دنانی حه‌سه‌نپوور.


عه‌دنان حه‌سه‌نپوور چالاکی مه‌ده‌نی و خه‌باتکاری بواری رۆژنامه‌وانیی، هه‌ر ئێستا له‌ زیندانه‌کانی کۆماری ئیسلامیدا چاوه‌روانی جێبه‌جێکرانی حوکمی ئیعدام ده‌کا که‌ له‌ چه‌ند مانگ له‌وه‌ پێشه‌وه له‌ لایه‌ن دادگای ئینقلابی کۆماری ئیسلامی له‌ شاری سنه‌،‌ به‌سه‌ریدا سه‌پاوه‌.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌کدا که‌ ئه‌مڕۆ ب بۆنه‌ی به‌خشینی ئه‌و خه‌ڵاته‌ له‌ لایه‌ن به‌شی سویدی رێکخراوی هه‌واڵنێرانی بێ‌سنووره‌وه‌ بڵاوکراوه‌ته‌وه‌، داوای ئازادیی بۆ رۆژنامه‌وانانی به‌ندکراو عه‌دنان حه‌سه‌نپوور و هیوا بوتیمار ده‌کا.

z ڕێکه‌وتی 2008/1/17-19:22 له‌لایان کومیته‌ی سویس
بۆ چوونه‌کان ?