ه سنه خوێندکارێکی به‌ندکراو له‌ژێر ئه‌شکه‌نجه‌دا گیانی له‌ده‌ست دا ... دیاری نه‌کراو
ه سنه خوێندکارێکی به‌ندکراو له‌ژێر ئه‌شکه‌نجه‌دا گیانی له‌ده‌ست دا Thursday, January 17 ، 13:33:44
به‌پێی هه‌واڵ، خوێندکارێکی به‌ندکراو که رۆژی 16ی به‌فرانبار له کاتی هاتنه‌ده‌ر له ژووری تاقیکاری له لایه‌ن ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی له شاری سنه ده‌سبه‌سه‌ر کرابوو، شه‌وی رابردوو، 26 له‌سه‌ر 27ی به‌فرانبار له ژێر ئه‌شکه‌نجه‌ی مه‌ئمورانی کۆماری ئیسلامی‌دا گیانی له‌ده‌ست دا.
به‌پێی هه‌واڵ، خوێندکارێکی به‌ندکراو که رۆژی 16ی به‌فرانبار له کاتی هاتنه‌ده‌ر له ژووری تاقیکاری له لایه‌ن ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی له شاری سنه ده‌سبه‌سه‌ر کرابوو، شه‌وی رابردوو، 26 له‌سه‌ر 27ی به‌فرانبار له ژێر ئه‌شکه‌نجه‌ی مه‌ئمورانی کۆماری ئیسلامی‌دا گیانی له‌ده‌ست دا. ئیبراهیم لوتفوڵڵاهی خوێندکاری زانستگای په‌یامی نووری سنه بوو که به‌ده‌ستووری شوعبه‌ی سێی لێپرسینه‌وه له‌و شاره ده‌ستبه‌سه‌ر کرابوو. بنه‌ماڵه‌ی لوتفوڵڵاهی رۆژی چوارشه‌ممه‌ی حه‌وتووی رابردوو توانیبوویان چاویان به کوڕه‌که‌یان بکه‌وێ به‌ڵام له‌و کاته‌وه تاگه‌یشتنی ئه‌م هه‌واڵه، سه‌ره‌رای هه‌وڵدانی زۆریان، نه‌یانتوانیبوو هیچ زانیاریه‌ک له بارودۆخ و شوێنی به‌ندکرانی کوڕه‌که‌یان وه‌ده‌ست بێنن.
به پێی زانیاریه‌کان که‌سێک به ناوی" مێهدی مه‌ولاوه‌لی" که به "هاتفی" ناسراوه له گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی له شاری سنه به‌رپرسی ئه‌شکه‌نجه‌و لێپرسینه‌وه له‌و خوێندکاره بووه.
به‌یانی ئه‌مڕۆ، به‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی مه‌رگی خوێندکار ئیبراهیم لوتفوڵڵاهی، ئاڵۆزی که‌وته ناو خوێندکارانی په‌یامی نووری سنه و تا گه‌یشتنی ئه‌م هه‌واڵه بارودۆخه‌که به ته‌واوی نائارامه و رێژیم مه‌ئمورانی خۆی، به جلی ئاساییه‌وه له‌و زانکۆیه و له گه‌ره‌ک و شه‌قامه‌کانی شاری سنه‌دا بڵاو کردۆته‌وه

z ڕێکه‌وتی 2008/1/17-14:31 له‌لایان کومیته‌ی سویس