ڕێنێسانس نیوز؛ تایبه‌ت: "خوێندکارانی ئازادیخوازی زانکۆکانی ئێران"، له لێدوانێکدا بۆ ڕێنێسانس، وێرای مه‌حکوومکردنی هێرشه‌کانی چه‌ند مانگی ڕابردووی هێزه‌کانی ده‌وڵه‌ت بۆ سه‌ر خوێندکاران، ناوی چه‌ند که‌س له خوێندکاره گیراوه‌کانی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی ڕابردووی ئاشکرا کرد و ڕوونیشێ کرده‌وه که به‌رخۆدانی بزاڤی خوێندکاری درێژه‌ی ده‌بێت.
وته‌بێژێکی ئه‌و خوێندکارانه له لێدوانه‌که‌یدا ڕایگه‌یاند: "هێزه ئه‌منییه‌کانی کۆماری ئیسلامی پێیانوایه به قۆڵبه‌ستکردنی به‌ربڵاوی چالاکانی بزاڤی ئازادیخوازانه‌ی خوێندکاری ده‌توانن کۆتایی به‌م بزاڤه بێنن." ڕوونیشی کرده‌وه: "به‌ڵام خودی لێپرسراوه ئه‌منیه‌کانی ڕژیم تێگه‌یشتوون که بزاڤی وه‌کیه‌کیخوازی و ئازادیخوازی له زانکۆکان و کۆمه‌ڵگادا، له‌وه به‌هه‌یبه‌تتره که به چه‌ند قۆڵبه‌ستکرانێک کۆتایی پێ بێت."
ئه‌و وته‌بێژه‌ی خێندکاران ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد که "ڕژیم ئه‌گه‌ر بیهه‌وێ کۆتایی به چالاکییه‌کانی بزاڤی خوێندکاری بێنێ، ده‌بێ ده‌یانهه‌زار که‌س له زانکۆکانی وڵات‌دا قۆڵبه‌ست بکات و ده‌بێ ملیۆنان کرێکار و زه‌حمه‌تکێش، که ئه‌وانیش هه‌مان خواستی خوێندکارانیان هه‌یه، ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌کان بکات"
له کۆتاییدا ئه‌و وته‌بێژه هه‌موولایه‌کی دڵنیا کرده‌وه که شوێنی خوێندکاره گیراوه‌کان هه‌موو ڕۆژێ به زیاده‌وه پڕ ده‌بێته‌وه و بزاڤی خوێندکاریش درێژه به چالاکیه‌کانی خۆی ده‌دا. ئه‌و هه‌روه‌ها داواشی له هه‌موو ئێرانییه‌کان کرد پشتیوانی له هاوڕێ گیراوه‌کانیان بکه‌ن و ته‌ئکیدیشی کرده‌وه که نابێ بێڵێن ئازادیخوازان ڕه‌وانه‌ی ئه‌شکه‌نجه‌خانه‌کانی ده‌وڵه‌ت بکرێن.
ناوی خوێندکاره گیراوه‌کانی ڕۆژی دووشه‌ممه:
۱ - سروش دشتستانی
۲ - امین قضائی
۳ - بیژن صباغ
۴ - آناهیتا حسینی
۵ - مرتضی خدمتلو
۶ - محمد پور عبدالله
۷ - بیتا صمیمی زاد
۸ - بهزاد باقری
۹ - سروش ثابت
۱۰ - مرتضی اصلاحچی