ڕێنێسانس نیوز/ UAÖ:- جگه له ئێران. له ووڵاتانی وه‌ک نێجیریا، کوردستانی عێراق-باشوری کوردستان، عه‌ره‌بستانی سعودیه، یه‌مه‌ن و پاکستان‌دا ئه‌و سزایه واته "ڕه‌جم" بۆ ژنان ده‌بڕێته‌وه و ووڵاتانی وه‌ک سودان، ئیماراتیش شێوازی کوشتنی مرۆڤ به به‌رد به‌کاردێنن.
به‌پێی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی له ئێران‌دا ژنان مه‌غدورو چه‌وساوه‌ترین توێژی کۆمه‌ڵگه‌ن که له‌ژێر چنگی یاساکانی کۆماری ئیسلامی‌دا ده‌ناڵێنن.ڕاپۆرتی ئه‌م جاره‌ی ڕێکخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی تایبه‌ته به یاسای ڕه‌جمی ئێران دژ به ژنان و ده‌گوترێ سه‌یره له‌و سه‌ده‌یه‌دا هێشتانه‌که ئێران یاسا‌و سزای "ڕه‌جم" به‌کاردێنێ که به‌پێی ئه‌و یاسایه که‌سانی تاوانبارکراو ده‌خرێنه ژێر زه‌وی و به‌ته‌نیا که‌له‌ی سه‌ریان له ده‌ره‌وه‌یه‌و، جه‌لاده‌کان به به‌رد ڕه‌جمیان ده‌که‌ن.
له ڕاپۆرته‌که‌دا ده‌گوترێ هه‌ر به‌ردێک که جه‌لاده‌کان به‌کاری دێنن بۆ ڕه‌جم به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی که‌سێک ژیانی له‌ده‌ست بدات و به‌پێی ڕاپۆرته‌که حاڵی ئێستا له ئێران 9 ژن و دوو پیاو چاوه‌ڕوانی ڕه‌جم ده‌که‌ن.
له ڕاپۆرته‌که‌دا هاتوه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی تاران له ساڵی 2002 دا سزای ڕه‌جمی به فه‌رمی پاشوه‌خست به‌ڵام ئه‌و سزایه تا ئێستا‌و به‌رده‌وام له پراکتیکدا جێبه‌جێ ده‌کرێ و ئه‌وه‌ش به‌ته‌نیا شێوازێکه له شێوازه‌کانی سزاکانی ئێران که له گه‌ڵ شارستانیه‌تدا ناگونجێ ئه‌گه‌ر هاتو باسی شێوازی دیکه بکه‌ین ده‌بێ بڵێین خۆی له خۆیدا له ئێران‌دا زیاتر که‌سانی تاوانبارکراو به بێ له‌به‌رچاوگرتنی ته‌مه‌ن و تاوانه‌کانیان به‌زۆری له‌به‌ر چاوی خه‌ڵک و ته‌نانه‌ت زۆر جار که‌سوکاریان له‌سێداره ده‌درێن و هه‌ڵده‌واسرێن تا مردن. به‌ڵام ئه‌و که‌سانه به مه‌سه‌له‌ی ناموس، هاوڕه‌گه‌زبازی و زینا تاوانبار ده‌کرێن به‌شی زۆریان به ڕێگای "ڕه‌جم" که له شوێنه‌کانی دیکه‌ی دونیا نمونه‌یان زۆر که‌مه سزا ده‌درێن و زۆربه‌ی جاریش ژنان ده‌بنه قوربانی ئه‌و شێوه سزایه ناشارستانیه.
هه‌ڵمه‌تێک دژ به‌و یاسایه ئه‌و ژنانه‌ی که شویان نه‌کردوه و سکیان پڕ ده‌بێ تاوانبار ده‌کرێن، زۆر جاران دادوه‌ره‌کانی ئێران بۆ ده‌ستنیشانکردنی سزا په‌نا بۆ شاهێد و که سانێک ده‌ده‌ن که له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه باوه‌ڕپێکراون و به نهێنی زانیاری له‌سه‌ر که‌سی تاوانبارکراو ده‌ده‌ن. به‌پێی یاسا شاهێدی دوو ژن به‌قه‌د شاهێدی یه‌ک پیاوه، زۆربه‌ی جار ژنان به‌هۆی نه‌بونی توانای په‌روه‌رده‌یی و ئابوری ناتوانن پارێزگاری له خۆیان بکه‌ن، ژنانێک هه‌ن له لایه‌ن پیاوانه‌وه ته‌جاوزیان پێکراوه به‌ڵام به‌هۆی نه‌بونی ئه‌و توانایه‌وه نه‌یانتوانیه پارێزگاری یاسایی له خۆیان بکه‌ن و له ئه‌نجامدا ڕه‌جم کراون. ساڵی 2006 کۆمه‌ڵێک پارێزڤانی مافی مرۆڤ و پارێزه‌ر له‌ژێرناوی “Stop stoning forever” ده‌ستیان به هه‌ڵمه‌تێک کرد له ئێران‌دا. به‌ڵام له سه‌ره‌تای ده‌ستپێکردنی هه‌ڵمه‌ته‌که‌وه تا ئێستا به‌ته‌نیا توانیومانه 5 ژن له‌و سزایه ڕزگار بکه‌ین و که‌سانێک که به‌و کاره هه‌ڵسابوون ڕوبه‌ڕوی هێرشی ئێران بونه‌وه‌و که‌وتنه زیندانه‌کان. قاچی چه‌پ و ڕاستیان بڕینه‌وه دوای ئه‌وه‌ی مه‌حمودی ئه‌حمه‌دی نژاد هاتۆته سه‌ر کورسی ده‌سته‌ڵاتی ئێران سزای له‌سێداره‌دان و هه‌ڵواسین ڕوی له زیادی کردوه.نه‌ک به‌ته‌نیا گه‌وره‌کان ئه‌مجاره منداڵانیش هه‌ڵواسران و له‌به‌ر چاوی خه‌ڵک و که‌سوکاریان خنکێندران. هه‌رچه‌نده ئێمه دژی هه‌موو جۆره‌کانی له‌سێداره‌دانی مرۆڤین به هه‌موو شێوازه‌کانیه‌وه دژ به هه‌موو ئه‌و یاسایانه‌ین که ڕه‌وایه‌تی به‌و سزا تۆقێنه‌ره ده‌ده‌ن، به‌ڵام له ئێران‌دا جیاوازه و ئه‌و سزایه بۆ منداڵانیش ده‌بڕنه‌وه.
له ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی ڕابردودا کۆماری ئیسلامی له ناوچه‌ی "زاهیدان" سزای قاچ و په‌نجه بڕینه‌وه‌ی بۆ 5 که‌س بڕیه‌وه به تاوانی ته‌جاوز. که‌سانی ئاماژه‌بۆکراو ده‌ستی ڕاست و قاچی چه‌پیان به ده‌ستی جه‌لاده‌کانی ئێران بڕایه‌وه.