ڕێنێسانس نیوز/به‌کر ئاڵتان:- دوای ئه‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران بڕیاری سازکردنی دیوارێکی له‌سه‌ر سنوری هه‌رێمی کوردستان به مه‌به‌ستی ئاسایشی ووڵاته‌که‌ی و ڕێگرتن له دزه‌کردنی سنوری ووڵاته‌که‌ی وه‌رگرت، ئه‌مڕۆکه‌ش وه‌فدێک که له کاربه‌ده‌ستانی ئاسایشی باڵای ئێران پێکهاتبون به سه‌ردانێکی دوو ڕۆژه گه‌یشتنه ئه‌نکه‌ره‌ی پایته‌خت و له لایه‌ن کاربه‌ده‌ستانی سه‌ربازی، میت و ئاسایشی تورکیا پێشوازیه‌کی گه‌رمیان لێ‌کرا.
بڕیاره وه‌فده‌که‌ی ئێران به‌سه‌رۆکایه‌تی به‌ڕێوه‌به‌ری ئیتلاعاتی گشتی ئێران ئیسماعیل ئه‌حمه‌دی، داوا له ئه‌نکه‌ره بکات تاکو یارمه‌تی ئێران بدات بۆ سازکردنی دیوارێک له‌سه‌ر سنوری هه‌رێمی کوردستان دژ به په‌ڕێنه‌وه‌ی هێزه ڕکه‌به‌ره‌کان و به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی دژ به ئێران ده‌جه‌نگن و مه‌ترسیه‌کانی ئه‌مریکا دژ به ئێران.
چاوه‌ڕێ ده‌کرێ وه‌فده‌که له کاتژمێره‌کانی داهاتودا له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستانی ئاسایشی حکومه‌تی ئه‌نکه‌ره کۆبێته‌وه و بڕیار له‌سه‌ر ئۆپه‌راسیۆنێکی هاوبه‌ش دژ به پ‌ک‌ک له سنوره‌کانی باکور باشور ڕۆژهه‌ڵات وه‌ربگرن و تورکیا داوا له ئێران بکات پشتگیری له ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی دژ به پ‌ک‌ک له خاکی باشوری کوردستاندا بکات و له به‌رانبه‌ر ئه‌وه‌شدا ئێران داوا له کۆمپانیاکانی تورکیا ده‌کات سازکردنی ئه‌و دیواره ئاسایشیه که خاکی ڕۆژهه‌ڵات و هه‌رێم له‌یه‌ک جیاده‌کاته‌وه بخاته ئه‌ستۆ.