یه‌کێتی دێموکراتیکی خویندکارانی کورد داوای ئازادیی خوێندکارانی به‌ندکراو ده‌که‌ن ... دیاری نه‌کراو
یه‌کێتی دێموکراتیکی خویندکارانی کورد داوای ئازادیی خوێندکارانی به‌ندکراو ده‌که‌ن Sunday, January 13 ، 22:03:51
|
کوردستان‌وکورد: له راگه‌یه‌ندراوێکدا، رێکخراوی "یه‌کێتی دێموکراتیکی خوێندکارانی کورد" له ئێران داوا له کاربه‌ده‌ستان و ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاته ده‌کا تا خوێندکاره به‌ندکراوه‌کانی ئه‌ندامی ئه‌و رێکخراوه و سه‌رجه‌م خوێندکاره گیراوه‌کانی تر ئازاد بکا. راگه‌یه‌ندراوه‌که له ژێر سه‌ردێڕی: "دۆڵاره‌کانی نه‌وت بۆ چێ‌کردنی زیندانێک به پانتایی ئێران خه‌رج بکه‌ن"، به کاربه‌ده‌ستانی کۆماری ئیسلامی ده‌ڵێ که: "زیندانه‌کانی ئێستا جێگای خوێندکارانی ره‌خنه‌گری پاوانخوازی و ئیستبدادیان تێدا نابێته‌وه. به‌ڵێ زیندان، ئه‌شکه‌نجه، دابڕاندن له خوێندن و تۆمه‌تگه‌لی بێبنه‌مای وه‌ک جاییخوازی، پێوه‌ندی گرتن له‌گه‌ڵ بێگانه، ئاڵۆزکردنی بیرورای گشتی و هه‌وڵدان به‌دژی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌و رسته و ده‌سته‌واژانه‌ن که له‌بیر مێژووی خه‌باتی خوێندکاری به‌گشتی و به تایبه‌تی خه‌باتی خویندکارانی کورد ناچنه‌وه و به‌شێک له‌و ده‌سته‌واژانه به‌تایبه‌تی کراون به ئاوه‌ڵدوانه‌ی بێ ئه‌ملاوئه‌ولای خه‌باتی خوێندکاریی کوردی."
له به‌شێکی دیکه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا، یه‌کێتی دێموکراتیکی خوێندکارانی کورد داوای ئازادیی بۆ هاوڕێیانی به‌ندکراویان؛ سۆهراب که‌ریمی، فه‌رشاد دوستی‌پور، محه‌ممه‌د ساڵح ئه‌یومه‌ن و جه‌وادی عه‌لیزاده ده‌کا که مانگێک به‌ر له بڵاو بوونه‌وه‌ی ئه‌م راگه‌یه‌ندراوه، له لایه‌ن کاربه‌ده‌ستانی کۆماری ئیسلامی له سه‌ر ده‌ربڕینی بیر‌ورا له زانستگای تاران له لایه‌ن ده‌زگا ئیتلاعاتیه‌کانی کۆماری ئیسلامیه‌وه ده‌سبه‌سه‌ر کران. له‌م پێوه‌ندیه‌دا هاتووه: "... ئه‌وانه ته‌نیا تاوانیان برواکردن به‌و دروشمه هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنه‌رانه‌یه بوو که وڵاته‌که‌مان ئازادترین وڵاتی دنیایه و به چاوی پاکبینی خۆیانه‌وه له ده‌وروبه‌ریان ده‌ڕوانی و پێیانوابوو له وڵاتێک‌دا که سه‌رکۆماری وڵاتی شه‌یتانی گه‌وره بۆ قسه‌کردن له زانستگاکانی بانگهێشت ده‌کرێ، سروشتیه بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی له‌م نیشتمانه‌دا له‌دایکبوون و چه‌ندین ساڵه خه‌می ئه‌م وڵاته ده‌خۆن، ده‌رفه‌تێکی بچووک هه‌یه تا بتوانن کورته‌باسێک له مافه سه‌ره‌تاییه‌کانی خۆیان بکه‌ن، به‌ڵام..."
له دوایین به‌شی راگه‌یاندراوه‌که‌دا هاتووه: "له‌کۆتاییدا ئێمه وه‌ک یه‌کێتی دێموکراتیکی خوێندکارانی کورد داوای ئازادیی بێ شه‌رت و مه‌رجی خوێندکارانی به‌ندکراو سۆهراب که‌ریمی، فه‌رشاد دوستی‌پور، محه‌ممه‌د ساڵح ئه‌یومه‌ن، جه‌واد عه‌لیزاده، یاسر گوڵی، سه‌باح نه‌سری و هیدایه‌ت غه‌زالی و ... ده‌که‌ین و له‌سه‌ر ئه‌و راستیه پێداده‌گرینه‌وه که تا ئێستا هیچ هۆکارێکی یاسایی بۆ ده‌سبه‌سه‌رکردنی ئه‌و هاوڕێیانه‌مان پیشان نه‌دراوه."

z ڕێکه‌وتی 2008/1/14-09:01 له‌لایان کومیته‌ی سویس