بازێڵ 8 یانوار رۆژنامه‌ی بلیک له لایه‌ن نوسه‌ری به‌ناوبانگ کارین باتیس به‌رگه‌وه. به ناوی کۆمه‌گ.
رامۆنا م ته‌مه‌ن 30 ساله بۆ هه‌ر جێگاێک ده‌روات ده‌ترسیت، که رنگه پیاوه‌که‌ی به‌دوادابێ.
ئه‌و پیاوه‌ی که درۆی ده‌گه‌ڵ کردم، دارکاری کردم،و سه‌رنجام خیانه‌تی پێکردم. ئایا ده‌کریت به بێ ده‌لیل و مدره‌ک ئینسان به‌وشێوه‌یه هاواری لێ هه‌ستێ، و که‌سێک تاوانبار به‌کات. سیلقیۆ * د ته‌مه‌ن 41 ساڵه به‌خاتری ئه‌و کارانه له سێپتیمبری 2007 تیش دا که‌وتۆته ژێر چاوه‌دێری.
رامۆناش هه‌ر له‌و ساڵه دا سکاڵانامه‌ێکی به‌رز کرده‌وه بۆ دادگای بازێڵ، به‌ڵام به داخه‌وه تاێستاش ئه‌و سکاڵانامه هه‌ر موورکه‌بی سه‌ر کاعه‌زه. و سیلقیۆش به ئازادی ده‌گه‌رێ. ناوبراو به ئازادی رامۆنا ته‌هدید ده‌کا، و پێ ده‌ڵێت ده‌ت کوژم یان ده‌تکه‌مه به جنده و ده‌ده‌مه ده‌ستی گه‌رووپێکی جینایه‌تکار، ماوه‌یه‌کی زۆره رامۆنا ئه‌و ئازاره ده‌چێژێ، تارۆژێک سیلقیۆ ته‌له‌فوون بۆ رامۆنا ده‌کات و پێ ده‌ڵت ئه‌گه‌ر بێ بۆ لام بۆ ماڵێ بۆ هه‌میشه ئازادت ده‌که‌م، و ده‌توانی به‌بێ ترس و خه‌م به ئازادی بژی.
رامۆنای بێچاره نازانێ که چه‌پیلانێکی بۆ دارێژه‌راوه، هه‌ر به فه‌وری خۆی ئاماده ده‌کا و ده‌روات بۆ لای. سیلقیۆش هه‌ر به گیشته‌نی ناوبراو ته‌واوی لیباسه‌کانی له به‌ر داده‌رنێ و به رووتی له ژوورێکی ده‌کات، و به شێوه‌یه‌کی درندانه ده‌ست ده‌کات به ئازار و ئه‌سکه‌نجه‌دانی دوای سوکایه‌تی و دارکاری کردن هه‌مووگیانی ده‌شکێنی دوای 36 سه‌عات ئازاردانی جه‌سم و روحی و سوکایه‌تی پێ کردن ئازادی ده‌کات.
رامۆنا ده‌ڵێت هه‌ر چه‌ندی ئه‌جاره له ده‌ستی ئه‌و درنده نه جاتم بوو، به‌ڵام له‌و کاته زۆر تێنه‌په‌ریبوو، که دووبار به ته‌له‌فوون ته‌هدیدی به ترۆر کردم. چه‌ند جارێکیش که له سه‌رشه‌قامه‌کان تووشم ده‌بوو، به زۆر ده‌ی کێشام بۆ شوێنی خه‌ڵوه‌ت و زۆر ئازاری ده‌دام و سه‌رو چاوی بریندار ده‌کردم، و جه‌سته‌می ده‌شێواند. هه‌ر وه‌کوو درنده هێندێک جار تیکه‌ی گه‌وره‌ی به چه‌قوو، و پێرۆنووسان له له‌شم ده‌کرده‌وه.
سیلقیۆ پێ ده‌گووتم ، ژنی جنده بۆ ئه‌وه نابێ گوولله‌ی لێ خه‌سارکه‌ی. ئیستا رامۆنا داوای کۆمگ ده‌کات و سکاڵانامه‌ی خۆی بۆ ئه‌و شوێنانه به‌رز کردۆته‌وه. Frauenäuern ماڵئ ژنانی لێقه‌وما و بێ سه‌رپه‌رست، pferstelln شوێنی قوربانیه‌کان. polizei پۆلیسی بازێڵ ، gerichts staatsanwaltschaft دادگای به‌رزی کانتۆنی بازێڵ. دوکتۆره‌کانی ره‌وانی و زۆر شوێنی تر. به‌ڵام سه‌یر ئه‌وه‌یه که که‌س باوه‌ری پێ ناکات و که‌س گویی له قسه‌کان راناگرێت، رامۆنا ده‌ڵێت ره‌نگه من قوربانیکی باش نه‌بم هه‌ر بۆیه که‌س باوه‌رم پێ ناکات، و گوێم لێناگرن.
ئیستا ئه‌من به چاوی به فرمێسکه‌وه سه‌ر ده‌نێمه‌وه، هه‌موو شه‌وێش له کاتی خه‌وتن دا سێبه‌ری سیلقیۆ سواری شان وملم ده‌بێت و خه‌ریکی کوشتن و له‌ت به‌له‌ت کردنمه.Dr:Dominik Leupold دوکتۆر دۆمینیک لێپۆڵد که دوکتۆری ره‌وانشناسییه ده‌ڵێت به لامه‌وه سێره که ئینسانێک به‌و شێوه‌یه ده‌توانی بژی و که‌سیش باوه‌ری پێ ناکت، خۆ دردی رامۆنا هه‌ر یه‌ک نیه، له کاتی پیکه‌وه بوونیان ده‌گه‌ڵ سیلقیۆ جارێک کچه ته‌من 7 ساڵه‌کی به شێوه‌ێکی زۆر درندانه ی ئازار دابوو.ئه‌وکاتیش له‌به‌ر ئه‌وکاره پۆلیس سیلقیۆی 4 مانگان زیندانی کردبوو. پاش چوار مانگ سیلقیۆ بێ تاوان ده‌رچوو و ئازاد کرا.
هه‌ر ئه‌وکات رامۆنا سکاڵای خۆی به‌رزکرده‌وه به دژی ئه‌و بریاره‌ی دادگا، به‌ڵام دادگا گووتی ئیمه که‌س به‌بێ تاون له زیندان دا راناگرین. هه‌ر ئه‌و دادگایه‌ی که چه‌ند جار سه‌ر وچاوی مه‌نی به برینداری و جه‌سته‌ی مه‌نی به شه‌که‌نجه دراوی بینیوه‌و باوه‌ر به من ناکات، و جینایه‌کار ئازاد ده‌کات. خوێنه‌رانی به‌رێز ئه‌وه سه‌رگووزه‌شته‌ی ژنیکه له شاری بازێڵی سویس{ ده‌بێ ئه‌وبریاره‌ی دادگای کانتۆنی بازێڵ چه جیاوازیه‌کی هه‌یه، ده‌گه‌ڵ به‌ریاره‌کانی بێ دادگاکانی کۆماری ئیسلامی ئێران، که ژنان به کۆمه‌ڵ به‌بێ تاون و دادگای به‌ردباران ده‌که‌ن. وه‌که‌سیش له‌و جینایه‌تانه له کۆمه‌ڵگای نێو ده‌وڵه‌تی ناپرسیته‌وه.
که‌م نین ئه‌و ژنانه‌ی که له سه‌راسه‌ی دونیا دا به‌و شێوه نامرۆقانه‌یه به‌رخوردیان له‌گه‌ڵ ده‌کریت، سوکایه‌تیان پێ ده‌کریت و سه‌رنجام یان ئاگر به‌رده‌ده‌نه جه‌سته‌ی خۆیان یا په‌نا ده‌به‌نه به‌ر په‌توو خۆهه‌لواسین. یان تووشی تریاک و ماده‌سه‌رکه‌ره‌کان ده‌بن.
بو شێوه‌یه ماڵاوای له ژیانی ئاسای ده‌که‌ن. و کوچه و کۆڵان یا ده‌شت و ده‌ر ده‌بێته ماڵیان، رۆژنامه‌ی بلیک ژماره 0800833844 رۆژی 8 یانواری 2008 ته‌ر جوومه له ئالمانی بۆ کوردی راحمان ئیبراهیم زاده.
درێژه‌ی هه‌یه...........................