| شیکردنه‌وه‌ی ده‌روونیی که‌سایه‌تی سه‌رکۆماری ئێران | |||||
| ![]() | ||||
عه‌لی ئه‌کبه‌ر مه‌جیدی
سه‌رۆک کۆماری ئێران مه‌حمود-ی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد به هۆی سه‌رکوتبوونی کێشه سروشتیه‌کانی له سه‌رده‌می تازه پێگه‌یشووی نه‌یتوانیبوو وه‌کو لاوی تازه‌پێگه‌یشتووی سه‌رده‌می خۆی بژیت، له‌مڕوه‌وه نه‌ست و ناخی تووشی نه‌خۆشی مازۆخیسم بووه. ئه‌وه‌ش به هۆی بوونی نه‌خشی سادیسم (sadism) بووه له ناخی ئه‌و که‌سانه‌ی په‌روه‌رده‌یان کردووه، وه‌کو لێدان و سه‌رکوتکردنی ئه‌و فکره ئایینییه‌ی تیایدا هه‌بووه. زیاتر هه‌ستی کردووه خه‌ریکه بیر و رای ده‌که‌وێته به‌ر مه‌ترسی. بۆیه خۆی به گروپه ئایینییه توندڕه‌وه‌کانه‌وه به‌ند کردووه و له په‌نایاندا بۆ قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی ئامانجه سه‌رکوتکراوه‌کان و سه‌رپۆشناوه‌کانی هه‌ستاوه به‌و کارانه‌ی که مافی مرۆڤی پێشێل کردووه. بۆ نموونه ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ ژیانی بزانین و بیخه‌ینه‌ڕوو به باشی ده‌زانین ئه‌و که‌سایه‌تییه که ئێستا به داخه‌وه خه‌ڵکی ئێران به سه‌رۆک کۆماریان داناوه، یه‌که‌مجار له گه‌لڕ گروپه ئایینیه توندڕه‌وه‌کانی ناو ئێران‌دا هه‌ستان به‌سه‌رکوتکردن و ده‌مکوتکردنی ئه‌و که‌سانه‌ی به لای ئه‌وانه‌وه "مفسدین فى الارض" بوون.واتا ئه‌و که‌سانه‌ی له سه‌ر زه‌وی دا فاسدن و فاسدیش به رای ئه‌وان ده‌بێ له ناو بچێت. ئنجا به چ شێواز و چۆن ده‌ستیان پێ‌کرد زۆر گرنگه. سه‌ره‌تا ئه‌و که‌سانه‌ی له کۆشکی ره‌زا شا-دا کاریان ده‌کرد و له ئێران مانه‌وه،گرتیانیان و ئه‌شکه‌نجه‌یانیان کرد و له ناو کتێبێک‌دا به ناوی "مفسدین فى الارض" ، بڵاو کردوه و وه‌کو شانازییه‌کی گه‌وره و خودایی چاویان لێده‌کرد و وایان دانابوو ببێته عبرت و ئه‌زموون بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی دژی حکومه‌تی برۆکراسی ئاخوندیسم ده‌که‌ن. که دوایی هه‌مان کتێبی ناوبراو له لایه‌ن خودی ئێرانه‌وه پاش 10 سالڕ قه‌ده‌غه کرا. ئه‌م براده‌ره‌ش بوو به به‌رپرسی کوژانه‌وه‌ی کۆتایی گیانی ئه‌و شۆڕگێرشانه‌ی حکومه‌ته‌که‌ی خومه‌ینییان قبول نه‌ده‌کرد و به لایانه‌وه په‌سه‌ند بوو. واتا ئه‌گه‌ر یه‌ک یان چه‌ند که‌سی خه‌باتگێڕیان ره‌می بکردایه ده‌بوایه ئه‌م پیاوه مه‌زنه‌ی ئێستای ئێران دوایین گولله‌ی به ته‌پڵی سه‌ری ئه‌و که‌سه‌وه بنایه که ره‌می کرابوو. سه‌رۆک کۆماری ئێستای ئێران ئه‌و خوێنمژ و پیاوه کوژه به‌ڕێزه بووه که ساڵانی له‌وه‌و پێش ئه‌و پیشه جوانه‌ی هه‌بووه. جا وه‌ره خه‌ڵکی ساده و هه‌ستیاری ئێران به بێ ئه‌وه‌ی ژیانی ئه‌م کابرا جه‌لاد و پیاوکوژه بزانن، کردوویانه به سه‌رۆکی خۆیان. ئاخر زۆر قسه هه‌ڵئه‌گرێت که وڵاتێک چۆن له‌به‌ر چاوی دنیا بناسرێت و حسابی بۆ بکه‌ن. به دڵناییه‌وه شوێنه په‌یوه‌ندیداره‌کانی جیهانی و وڵاتانی جه‌مسه‌ری کار و پیشه‌سازی و ته‌کنه‌لۆژیا و سیاسه‌ت به باشی ژیانی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد ده‌ناسن، هه‌ر له نوکی پێیه‌و هه‌تا ته‌پڵی سه‌ری، هه‌ر له منداڵدانیدایکیه‌وه هه‌تا ئێستای که خه‌ریکی پلانی ناپیاوانه‌یه دژی مرۆڤ و مرۆڤایه‌تی و ئاژاوه‌گێڕی ناو وڵاتانی ده‌ره‌وه و تێکدانی ئاسایشی وڵاتانی دراوسێ و به‌گژادانی نه‌ته‌وه ناوخۆییه‌کانی ناو ئێران به‌هۆی سازکردنی کێشه‌ی ئایینی و نه‌ته‌وایه‌تی.
شیکردنه‌وه‌ی ده‌روونی که‌سایه‌تی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد ده‌بێ ئه‌کادیمیانه و به وردی بکرێ تاکو بناسن و بزانن که ئه‌و کابرایه کێیه و چۆنایی هاتۆته ئه‌م پله‌و پایه‌یه. له هیچ وڵاتێک‌دا نه‌مانبینیوه سه‌رۆک کۆماره‌که‌ی پیاوکژ و جه‌لاد بێت. جێی سه‌رسوڕمانه خه‌ڵکی ئاگا و به شه‌ره‌فی ئێران چۆن وه‌ها سه‌رۆک کۆمارێ له ئامێز ده‌گرن. خودی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد که‌سێک نییه بتوانێ پلانی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ستراتیژی دابنێت، به دڵنیاییه‌وه به سه‌دان راوێژکاری جۆراوجۆری له‌به‌ر ده‌ستدایه و پێشتر هیچ جۆره باکگراوه‌ندێکی روونی سیاسی و خه‌باتی مرۆڤدوستانه‌ی نه‌بووه تاکو جیهانو مرۆڤایه‌تی پێیه‌وه شانازی بکات. به‌رپرسانی هه‌ر ولاتێک چاو لێبکه‌ین ده‌بینین که خه‌باتی شار و شاخیان هه‌بووه و بۆ خه‌ڵک کردوویانه، نه‌ک بۆ گروپێکی ده‌ست نیشان کراو.
فه‌لسه‌فه‌یه‌ک هه‌یه به ناوی (فه‌لسه‌فه‌ی ناچاری) یان (فه‌له‌سه‌فه‌ی بڕیاری له پێش دراو). که له بواری ده‌روونییه‌وه که‌سایه‌تی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد گرێدراوی وه‌ها شێوه‌یه‌کی ده‌روونییه: ئه‌وانه‌ی ئه‌ویان هه‌ڵبژاردووه و بۆ سه‌رۆک کۆماری کاندیدیان کرد خاوه‌نی مێشکێکی ناچار، یان له پێش بڕیار دراون، واتا هۆش و بیر‌و بۆچوونیان له سه‌ر شته ناچارکراوه‌کانه، مه‌جبوورن ئه‌و کارانه بکه‌ن، له‌سه‌ر بیر‌و هه‌ڵسه‌نگاندن نییه و ناکرێ، له‌سه‌ر مێشکی له‌پێش برشیاردراو ده‌کرێ. بڕیاری بۆ ده‌ده‌ن ببێت به سه‌رۆک کۆماری، چونکه ئه‌مجاره‌یان بۆ په‌ره‌پێدان و درێژه‌دان به‌و کۆماره پێویسته که‌سێکی رواڵه‌ت شه‌عبی هه‌ڵبژێرن. (mental determinism) فه‌له‌سه‌فه‌ی ناچاری یان بڕیاری له پێش دراو بریتی یه له‌و فه‌لسه‌فه‌یه‌ی که ده‌ڵێت: کرداری مرۆڤ و چۆنیه‌تی ژیانی به ده‌ست خۆی نییه، به‌ڵکو بۆی بڕاوه‌ته‌وه له ئه‌نجامی گه‌ڵێک هۆکاره که ده‌سه‌ڵاتی به سه‌ردا نییه وه‌ک رۆژگاری رابردوو و باری کۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونی وده‌رووبه‌ری.
شتێکی زۆر گرنگ له ئارادایه بۆ هه‌ڵبژاردنی که‌سایه‌تی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد بۆ سه‌رۆک کۆماربوونی، ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌یه خه‌ڵکی رۆژهه‌ڵاتی ناوین به گشتی مرۆڤێکن هه‌ستیار و حه‌ساس، له‌مڕووه‌وه هاتن که‌سێکیان هه‌ڵبژارد که له بواری جل و به‌رگه‌وه گرنگییه‌ک به رواڵه‌تی خۆی نه‌داوه و ئێستاش نایدات، ئه‌وه‌ش شێوازی به(N.l.p) کردنی ئه‌و که‌سایه‌تییه‌یه له‌گه‌ل خه‌ڵکدا که خه‌ڵکه‌که بڵێن که‌سێکه وه‌کو خۆمان، فیز و ئیفاده‌ی نییه، چونکه به راستی وایان له خه‌ڵکی ئێران کردووه که هه‌ر له به‌یانییه‌وه تاکو ئێواره به دوای کێشه و به‌دبه‌ختییه‌کانی خۆیاندا بڕۆن و هه‌ڵاو هه‌ڵوه‌دایان بێت و ئه‌و حاڵه‌ته‌ش وای لێکردووه‌ن نه‌توانن وه‌کو جاران گرنگی به رواڵه‌تیان بده‌ن، له‌مڕوه‌وه واهه‌ست ده‌که‌ن که‌سێکیان هه‌ڵبژاردووه وه‌ک رواڵه‌تی نزیک رواڵه‌تی خه‌ڵک بێت. خه‌ڵکی ئێران به گشتی خه‌ڵکێکی هه‌ستیار و حه‌ساسن، ئه‌وه‌ش بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی کاتێک جل ۆ به‌رگ و رواڵه‌تی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد ده‌بینن، هه‌ستی به‌زه‌ییان گولڕ بکات و به‌زه‌ییان پیا بێته‌وه.
زۆر جار بیستوومه ته‌نانه‌ت خه‌ڵکی باشووری کوردستانیش وتوویانه "وه‌ڵا برا ئازایه مه‌گه‌ر هه‌ر ئه‌و بسته باڵایه ده‌ره‌قه‌تی ئه‌مریکا بێت." به‌تایبه‌ت خه‌ڵکانی ئایین گه‌را زۆریان به لاوه خۆشه بۆ هاتنه سه‌ر کاری ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد. ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد له ساڵی 1984 ی زایینی چووه‌ته زانکۆ ، ئه‌وه‌ش به هۆی 4 سالڕ شه‌ڕی دژه مرۆڤانه و دژه کوردانه بوو له راستیدا. کاتێک له کوردستاندا دوایین گولله‌ی ره‌می کردنی به سه‌ری ره‌می کراوه‌کانه‌وه ده‌نا ، ئه‌وه خۆی له خۆیدا دژایه‌تی کردن دژی مافی مرۆڤ و مرۆڤایه‌تی بوو.
ئه‌گه‌ر به باشی سه‌یری قسه‌کردنه‌کانی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد بکه‌ین ، له کاتی قسه‌کردندا به‌رده‌وام به په‌نجه‌ی ئاماژه‌ی ده‌ستی راستی په‌نجه ده‌وه‌شێنێت و چاوی گرژ ده‌کات و له‌ناوچاوانی توند ده‌کات و به ماسولکه‌ی شه‌ویلکه‌ی لای سه‌ره‌وه‌ی دیاره چه‌نده گرژ بووه‌ته‌وه، ئه‌و هێمایانه له کاتی قسه‌کردندا هێمای توند و تیژی و تووڕه‌ییه. په‌نچه‌ڕاکێشان و هه‌ڕه‌شه‌کردن له خه‌ڵک به‌و هێمایانه‌وه ده‌ناسرێت.
نه‌خۆشی سادیسم له نه‌خۆشی مازۆخیسم-ه‌وه سه‌رهه‌ڵده‌دات. به‌و واتایه‌ی که پێشتر مازۆخیسمی هه‌بووه، که‌سێکی خه‌مۆک و گۆشه‌گیر بووه‌و کێشه سێکسییه‌کانی له چوارچێوه‌ی ئایین و مرۆڤ کوژی دا قه‌ره‌بوو کردۆته‌وه. هه‌روه‌ها(masochism) به واتای خۆئازاران و چێژ وه‌رگرتنه له ئازار، ئه‌و که‌سه‌ی پێشتر خۆی ئازار داوه به بیر و ڕای دۆگما و داخراو ، ئه‌و باکگراوه‌نده ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی تاک تووشی نه‌خۆشی سادیسم ببێت. سادیسم نه‌خۆشییه‌که ده‌بێته هۆی ئازاردانی که‌سی به‌رامبه‌ر به شێوازه جۆراوجۆره‌کان. ئه‌شکه‌نجه‌دانی خه‌ڵک ته‌نها له‌و که‌سانه‌ی ده‌وه‌شێته‌وه که بتوانن خه‌ڵک ئازار بده‌ن.
ئه‌گه‌ر له کاتی هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی له لایه‌ن خامنه‌ییه‌وه سه‌یری بکه‌ین ، ده‌بینین ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد ده‌چه‌مێته‌وه و ماچی ده‌ستی خامنه‌یی ده‌کات. ئه‌و جووڵه و حاڵه‌ته هێمای دواکه‌وتووییو خورافات و ئایین گه‌راییه. ئه‌وه حه‌ره‌که‌ته ده‌بێته سومبوڵی دواکه‌وتوویی بوو خه‌ڵکی ئێران و نه‌ک چه‌ند سالڕ به‌ڵکو سه‌دان ساڵی تر ئه‌و خه‌ڵکه دواده‌خات و مێشکێکی دۆگمایانه ده‌دۆزنه‌وه و ناتوانن مه‌سه‌له‌کانی رۆژ و سیاسه‌ت و کۆمه‌ڵگه شیبکه‌نه‌وه. هێشتا ئه‌و کابرایه خورافاتی باب و باپیرانی تیا ماوه‌ته‌وه و زۆر به شانازییه‌وه وه‌ریده‌گرێت. له لایه‌کی تره‌وه ماچ کردنی ده‌ستی خامنه‌یی له لایه‌ن ئه‌حمه‌دی نه‌ژاده‌وه، نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه خۆی به قه‌رزداری خامنه‌یی ده‌زانێت و به‌و واتایه‌یه که ئه‌و کاندیدی کردووه و هه‌ڵبژاردووه نه‌ک خه‌ڵک.
