کۆماری ئیسلامیش دیپلۆماتێکی ئاڵمانی ده‌رکرد ... دیاری نه‌کراو

کۆماری ئیسلامیش دیپلۆماتێکی ئاڵمانی ده‌رکرد

Sunday, January 06 ، 22:56:36

 


avatar
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی هه‌واڵی ده‌رکردنی دیپلۆماتێکی ئاڵمانی پشتراست کرده‌وه‌. ده‌وڵه‌تی ئاڵمان پێشتر رایگه‌یاندبوو که‌ دیپلۆماتێکی وڵاته‌که‌ی، ئێرانی به‌ره‌وه‌ ئاڵمان به‌جێهێشتووه‌.


هه‌روه‌ک ماڵپه‌ڕی کوردستان‌وکورد به‌ قه‌ڵه‌می هاوکارێکی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌، پێشتر وه‌رگێردراوی ئه‌و هه‌واڵه‌ی بڵاوکرده‌وه‌، حه‌وته‌نامه‌ی ئیشپیگل ی ئالمان له‌ ژماره‌ی نێوه‌راستی مانگی دیسامبری رابردووی خۆیدا ئاشکرای کردبوو که‌ له‌ هاوینی ساڵی رابردووی زایینی‌دا، ده‌وڵه‌تی ئاڵمان دیپڵۆماتێکی ئێرانیی به‌ تاوانی هه‌وڵدان بۆ کڕین و ناردنه‌وه‌ی که‌لوپه‌لی پێوه‌ندیدار به‌ به‌رهه‌مهێنانی چه‌کی ناوکیی له‌ وڵاته‌که‌ی ده‌رکردووه‌.
شاره‌زایان ده‌رکردنی ئه‌و دیپلۆماته‌ ئاڵمانیه‌ به‌ جۆرێک دژکرده‌وه‌ له‌ لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد ده‌زانن که‌ به‌ مه‌به‌ستی تۆڵه‌کردنه‌وه‌ و قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی ده‌رکرانی دیپلۆماته‌ ده‌رکراوه‌که‌ی خۆی له‌ باڵوێزخانه‌ی وڵاته‌که‌ی له‌ ئاڵمان، ئه‌نجامی داوه‌.
له‌ کاتی ده‌رکرانی دیپلۆماته‌ ئێرانیه‌که‌ له‌ ئاڵمان، ئه‌گه‌رچی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته‌ هیچ لێدوانێکی فه‌رمی له‌م باره‌وه‌ رانه‌گه‌یاندبوو به‌ڵام به‌  وته‌ی حه‌وته‌نامه‌ی ئیشپیگل، ده‌وڵه‌تی ئاڵمان پێیوایه‌ ئێران هه‌وڵ ده‌دا ئه‌و که‌لوپه‌لانه‌ وه‌ده‌ست بێنێ که‌ بۆ کاری جۆراوجۆر و یه‌ک له‌وانه‌ بۆ ئامانجی سه‌ربازی که‌ڵکیان لێوه‌رده‌گیرێ.
به‌ پێی راپۆری رۆیتێرز، لێکۆڵه‌رانی بواری ناوکی له‌ ئێران، ساڵی رابردوو خه‌ریکی پیتاندنی ئۆرانیۆم له‌ ئاستێکی به‌رزدا بوون.  له‌ روانگه‌ی رۆژئاواییه‌کانه‌وه‌ چه‌کی ناوکی به‌ ده‌ست رێبه‌رانی ئیسلامگه‌رای کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه‌ هه‌ره‌شه‌یه‌کی گه‌وره‌یه‌ بۆ سه‌ر هه‌موو ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست.
بۆ ئه‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران ده‌ست له‌ به‌رنامه‌ ناوکیه‌کانی خۆی هه‌ڵگرێ، رێکخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان کۆمه‌ڵێک گه‌مارۆی به‌سه‌ر ئه‌و وڵاته‌دا سه‌پاندووه‌ که‌ گه‌مارۆکه‌ ئه‌و که‌لوپه‌لانه‌ش ده‌گرێته‌وه‌ که‌ ده‌کرێ به‌ ئامانجی جۆراوجۆر و یه‌ک له‌وان بۆ پیتاندنی ئۆرانیومیش که‌لکیان لێوه‌ربگیردرێ.

بابه‌تی پێوه‌ندیدار:
                        ده‌رکرانی دیپلۆماتێکی ئێرانی له‌ ئالمان



z ڕێکه‌وتی 2008/1/8-07:49 له‌لایان کومیته‌ی سویس
بۆ چوونه‌کان ?