لێبووردن له پێناو ئاشبوونه‌وه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی‌دا ... دیاری نه‌کراو
لێبووردن له پێناو ئاشبوونه‌وه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی‌دا Monday, January 07 ، 08:51:28
|
ئێستا هیچ حیزب و لایه‌نێكی سیاسی چالاك له رۆژهه‌لاتی كوردستان دا نیه باس له پێویستیی لێك نیزیك بوونه‌وه و هاوكاریی سیاسی‌و دامه‌زراندنی به‌ره‌یه‌كی كوردستانی نه‌كا.
هیچ كه‌سایه‌تییه‌كی سیاسی سه‌ربه‌خۆیش نیه كه به‌رده‌وام ره‌خنه له لایه‌نه سیاسییه‌كان نه‌گرێ كه بۆچی هاوپه‌یمانه‌تییه‌ك دانامه‌زرێنن. به‌ڵام ئه‌و به‌ره‌یه بۆ دانامه‌زرێ؟ ئه‌و هاوپه‌یمانییه بۆ سه‌رناگرێ؟
ته‌مه‌نی درێژی كۆماری ئیسلامی،ماوه‌ی خه‌بات و ژیانی تاراوگه‌ی ئێمه‌شی درێژ كردۆته‌وه.فه‌زایه‌ك له عه‌سه‌بییه‌ت و بێ‌تاقه‌تی، به سه‌ر هه‌موو لایه‌ك دا زاڵ بۆ. له ئه‌و ماوه‌یه‌دا زۆر قسه گوتراون كه نه‌ده‌بوو بگوترێن، زۆر هه‌ڵه كراون كه نه‌ده‌بوو بكرێن. تۆ بڵێی سازمان یا حیزبێك كه چه‌ندین ساڵه له دژوارترین قۆناغی خه‌باتدا چالاكه‌و له تاراوگه‌دا ده‌گه‌ڵ ده‌یان كێشه‌ی نێوخۆیی و ده‌ره‌كی به‌ره‌وڕوویه، هیچ هه‌ڵه‌یه‌كی ئه‌نجام نه‌دابێ؟!
زۆر سروشتیه له كه‌ش‌و هه‌وایه‌كی ئه‌وهادا كه پڕاوپرَه له رق‌و دڵڕه‌نجان‌و بیره‌وه‌ریی ناخۆش، نه‌ته‌نیا لێك نیزیك بوونه‌وه سه‌ر هه‌ڵنادا، به‌ڵكوو هه‌ر جاره‌ی ده‌بێ چاوه‌ڕوانی لیكدابڕانێكی دیكه‌و كێشه‌یه‌كی تازه‌تریش بین. له‌و ماوه‌یه‌دا زۆر كه‌س بێحورمه‌تییان پێكراوه، زۆر شۆڕشگێر كه‌رامه‌تیان شكاوه، زۆر لایه‌ن غه‌دری مێژووییان لێ كراوه، زۆر خزمه‌تكار به تاوانبار ناسراوه‌و زۆر بێ‌تاوان تۆمه‌تی خیانه‌تیات وه‌پاڵ دراوه. له هه‌مووشیان دڵته‌زێنتر، شه‌ڕی براكوژی كراوه.
ئه‌و رووداوانه به‌هاسانی فه‌رامۆش ناكرێن چاره چیه؟
داوای لێبوردنێكی گشتی، ئاشبونه‌وه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی، یه‌كگرتنێكی نیشتمانی
ئه‌وه‌ی كه ددان به هه‌ڵه‌كانمان دابێنین و بوێرین بڵێین مه‌عسوم و دوور له تاوان نه‌بووین، ئه‌وه‌ی كه وێڕای شانازی كردن به خزمه‌ته‌كانمان، بۆ هه‌ڵه‌كانمان لێبوردن بخوازین، هیچ له گه‌وره‌یی‌و فیداكارییه‌كانمان كه‌م ناكاته‌وه. بگره زیاتر له جاران جێی متمانه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌مان ده‌بین. بگره هه‌لومه‌رج بۆ لێك نیزیك بوونه‌وه له ئێستا باشتر ده‌بێ. ره‌نگه بگوترێ ئه‌و به‌خۆداچونه‌وه‌یه ده‌بێته بیانوویه‌ك بۆ ره‌قیبان‌و نه‌یاران‌و كه‌ڵكی خراپی لێ وه‌رده‌گیرێ. له‌وه‌ڵام دا ده‌بێ بڵێین:
1- ئه‌و كه‌موكووڕی‌و هه‌ڵانه وه‌ك واقعێك بوونیان هه‌یه‌وتا ئێستاش هه‌ر كه‌لكی لێوه‌رگیراوه.
2- ئه‌و ره‌وتی به‌خۆداچوونه‌وه‌یه ده‌بێ گشتی بێ‌و هه‌موو حیزب‌و سازمان‌و لایه‌نه‌كان بگرێته‌وه.
3- ده‌سپێشخه‌ریی هه‌ر لایه‌نێك له‌و بواره‌دا، شانازییه‌كی مێژوویی بۆ تۆمار ده‌كا.
4- ئه‌گه‌ر لایه‌نێك یا كه‌سایه‌تییه‌ك له‌و پرۆسه‌یه‌دا به‌شداری نه‌كرد یا ویستی به دژی بوه‌ستێ، زیان به خۆی ده‌گه‌یه‌نێ‌و هه‌ڵه‌یه‌كی دیكه له كارنامه‌ی خۆی دا تۆمار ده‌كا.
كه‌واته پێویسته هه‌موو لایه‌نه‌كان، چاوێك به گوتار و هه‌ڵوێست‌و كرده‌وه‌كانی رابردووی خۆیاندا بخشێننه‌وه:
ره‌نگه له به‌رانبه‌ر بۆچوونه‌كانی كه‌سایه‌تییه‌كی ئه‌ده‌بی‌و سیاسی‌دا هه‌ڵوێستێكی توندمان گرتبێ.
ره‌نگه نوسراوه‌ی توندی لایه‌نێكی بچووكی سیاسیمان به گولله وه‌ڵام دابێته‌وه.
له نێوخۆی حیزبه‌كه‌ماندا بۆچوونێكی نوێمان به زۆر سه‌پاندبێ‌و ته‌فتیشی بۆچوونی كه‌سانێكمان كردبێ.
له گه‌رمه‌ی شه‌ڕو خه‌باتی چه‌كداری‌دا زیانی گیانی و ماڵیمان به كه‌سانێك گه‌یاندبێ.
له شه‌ڕی براكوژی دا، شۆڕشگێرێك كه‌سێكی دیكه‌ی قوربانی كردبێ.
له ئینشعاب‌و دابڕان‌دا هاوسه‌نگه‌رانی پێشوو، له یه‌كتریان شه‌هید كردبێ و......
ته‌واوی ئه‌و تاوانانه رق‌و كینه‌ی له نێو دڵی جه‌ماوه‌رو چالاكانی سیاسی‌دا پێك هێناوه‌و هیچ حیزب‌و لایه‌نێكی سیاسیش كه له‌و چه‌ند ده‌یه‌یه‌دا چالاكی بووبێ ناتوانێ ئیدعا بكا كه له نێو ئه‌و تاوانانه‌دا، هیچ تاوانێكی به‌رناكه‌وێ.
ئێستا مه‌جالێكی هێندێك باشتر له جاران بۆ لێبوردن ره‌خساوه، زۆربه‌ی حیزب‌و سازمانه‌كان له فه‌زای مژاویی رابردوو دوور بوونه‌ته‌وه. نه‌سلێكی نوێ هاتونه‌ته نێو گۆڕه‌پانی سیاسه‌تی كوردی‌و ته‌نیا پێویسته كه‌سانێكی دڵسۆز ده‌سپیشخه‌ر بن‌و نێوه‌رۆكی ئه‌و "لێبوردن‌و داوای لێبوردن"ه سیاسییه دابڕێژن. با ئاوڕێكی پڕِ مانا له رابردوو بده‌ینه‌وه.

heminseyedi@yahoo.com
z ڕێکه‌وتی 2008/1/7-11:30 له‌لایان کومیته‌ی سویس