له روانگه‌ی فینلاندیه‌کانه‌وه ئێران یه‌کێک له مه‌ترسیه‌کانی داهاتووی جیهانه ... دیاری نه‌کراو
له روانگه‌ی فینلاندیه‌کانه‌وه ئێران یه‌کێک له مه‌ترسیه‌کانی داهاتووی جیهانه Tuesday, January 01 ، 16:59:27
|

Tanja Vasama
وه‌رگێرانی: ئه‌ییوب سووری
زۆرینه‌ی خه‌لکی فینله‌ند له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ره‌ن که هه‌لومه‌رجی دنیا به‌ره‌و نا ئه‌منی ده‌روات و داهاتوو له ئێستا نائه‌منتر ده‌بێت.
به‌شی هه‌ره‌زۆری خه‌لکی ئه‌م و‌لاته پێیانوایه هه‌ر ئان و ساتێک له سوچێکی دنیا چاوه‌روانی کاره‌ساتی هاوشێوه‌ی کاره‌ساته تیرۆریستیه‌که‌ی 11ی سیپتامبر ده‌کرێ. وێڕای ئه‌وه‌ش وه‌ک کێشه‌ی زۆر گه‌وره، په‌نجه بۆ کاره‌ساته سروشتیه‌کان و گۆرانی هه‌واو برسیه‌تی و هه‌ژاری راده‌کێشن.
ئه‌و ئاکامه له راپرسیه‌کدا ده‌رکه‌وت که رۆژنامه‌ی هێلسینگین سانۆمات له مانگه‌کانی 11 و 12دا ئه‌نجامی داوه.
هه‌رچه‌ند ئاکامی ئه‌و راپرسیه وێنه‌یه‌کی تاریک له داهاتوو پێشان ده‌دات، به‌لام نیوه‌ی فینلا‌ندیه‌کان له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ره‌ن که سیاسه‌تی ئێستای ناونه‌ته‌وه‌یی له دۆخێکی ئه‌من دایه. دوو له پێنجی فینله‌ندیه‌کان دونیای ئیستا به نائه‌من یان به‌ته‌واوی به نائه‌من ده‌زانن.
ئه‌م راپرسیه ده‌سه‌لمێنێ ئه‌وانه‌ی خوێندنی بالاتریان هه‌یه یان راده‌ی داهاتیان له‌سه‌ره‌وه‌تره باوه‌رێکی پتریان به ئه‌مین بوونی دنیا هه‌یه. ئه‌وانه‌ی بازنشه‌ست بوون نیوه‌یان سیاسه‌تی ئێستا به‌هه‌ڵه و هه‌لومه‌رجی دونیا به‌نائه‌من ده‌زانن.

ته‌نیا یه‌ک له‌ده‌ی فینله‌ندیه‌کان ئاوات بۆ داهاتووی ده‌خوازێ. یه‌ک له سێی فینله‌ندیه‌کان پێیان وایه که،هه‌لومه‌رجی ئه‌منی دونیا وه‌ک ئێستا ده‌مێنێته‌وه. پتر له نیوه‌یان واته 53% وا بیر ده‌که‌نه‌وه که هه‌لومه‌رجی دونیا به‌ره‌و خراپتر بوون و نا ئه‌من بوون ده‌روات. ژنان هه‌م له بابه‌ت هه‌لومه‌رجی ئێستا‌و هه‌م له‌بابه‌ت داهاتوه‌وه وێنه‌یه‌کی تاریک‌تر له دنیا دێننه به‌رچاوی خۆیان و سه‌باره‌ت به باری ئه‌منی دونیای ئێستا و داهاتو، له پیاوان نائومێدترن .
له دوای کاره‌ساته خوێنیاویه‌که‌ی سێپتامبری 2001، ئیسلامیه توندره‌وه تیرۆریسته‌کان له بالی‌وه بگره تا له‌نده‌ن و مۆمباسا و مادریدیان له‌خوێن وه‌ردا، به‌لام تا ئێستاش نه‌یانتوانیوه جارێکی دیکه کاره‌ساتێکی دیکه‌ی به گه‌وره‌یی کاره‌ساته‌که‌ی 11ی سپتامبر جێبه‌جێ بکه‌نه‌وه‌و له قۆناخێک له قۆناخه‌کانی جیبه‌جێ کردنه‌که‌ی دا پێشیان پێگیراوه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سێ له چواری فینله‌ندیه‌کان باوه‌ریان وایه؛ دوپاتبوونه‌وه‌ی کاره‌ساته‌که‌ی 11ی سپتامبر هه‌رده‌م له گۆشه‌یه‌کی دنیا چاوه‌روان کراوه‌و وه‌ک رۆژ روونه که تیرۆریستان هه‌ولی ده‌ست وه‌شاندنی گه‌وره له گۆشه‌و که‌ناره‌کانی دونیا ده‌ده‌ن.
کاتێک باس دیته سه‌ر ئه‌وه‌ی که ئاخۆ ئیسلامیه توندره‌وه تیرۆریسته‌کان ولاتی فینله‌ندیش ده‌که‌نه ئامانج و لێره‌ش ده‌ست بۆ کرده‌وه‌ی تیرۆریستی ده‌به‌ن، فینله‌ند وه‌ک جێگایه‌کی ئه‌من دێته ئه‌ژمار. ته‌نیا 10% له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ره‌ن که تیرۆریسته‌کان له فینله‌ندیش ده‌ست ده‌وه‌شێنن.
خراپرترین و کاره‌ساتبارترین روداوه‌کانی دنیا له گۆرانی هه‌واو برسیه‌تی و هه‌ژاری و روداوه سروشیته‌کان دا ده‌بینن.
له‌و راپرسیه‌دا ، له روداو و کاره‌سات و نه‌خۆشیه‌کانی وه‌ک ئایدز ، نه‌خۆشیه کانی دیکه‌ی واگیر و کێشه‌ی دارفور و ئه‌و کێشانه‌ی دنیا به‌ده‌ستیانه‌وه ده‌نالێ ده دانه ریز کرابوون. داوا له‌و که‌سانه کرابوو کاتێک که ولام ده‌ده‌نه‌وه ، و‌لامی دوو دانه به پله‌ی یه‌که‌م و دوهه‌م له‌وانه‌ی به گرینگ‌ترین کێشه‌کانی مرۆڤایه‌تیان ده‌زانن، بده‌نه‌وه.
گه‌رم بوونی سروشت و هه‌ژاری به‌شیوه‌یه‌کی سه‌ره‌کی زۆرترین ده‌نگیان پێ‌درابوو. دوای ئه‌وانه وه‌ک کێشه‌یه‌کی ناوچه‌یی، کێشه‌ی شه‌ری ئێراق پله‌ی سێهه‌می به‌ده‌ست هێنابوو. له‌پله‌ی چواره‌م دا کێشه‌ی ئێران بۆ ده‌ست راگه‌یشتن به چه‌کی ناو‌کی بوو و پله‌ی پێنجه‌م، نه‌خۆشی ئایدز و دوای ئه‌وه نه‌خۆشی و کێشه‌کانی تر و کێشه‌ی ئیسرایل و فه‌له‌ستین. له‌و به‌شه‌دا پیاوان زۆر له ژنان چالاکانه‌تر به‌ته‌نگ شه‌ری ئێراق و کێشه‌ی چه‌کی ناو‌کی ئێرانه‌وه بوون و دژی ده‌ست راگه‌یشتنی ئێران به‌چه‌کی ناو‌کی بوون.
له‌و راپرسیه‌دا، گه‌نجه‌کان زیاتر به‌ته‌نگ گۆڕانی سروشت و گه‌رم بوونی هه‌واوه بوون.
وه‌رگێڕاو له رۆژنامه‌ی Helsingin Sanomat
سه‌رچاوه: دێموکراته‌کانی فینلاند

z ڕێکه‌وتی 2008/1/2-10:59 له‌لایان کومیته‌ی سویس
بۆ چوونه‌کان ?