سالی 2007 بۆ ئێران سالێکی پر له هه‌وراز و نشێو بوو ... دیاری نه‌کراو
وه‌رگێڕانی:ئه‌ییوب سووری
ساتێک جۆرج بۆشی سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا له مه‌ترسی هه‌لگیرسانی شه‌ری سێهه‌می جیهانی له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی ناو‌کی ئێران ده‌دوا و ساتێکی تر باسی له وتوێژی ئاشتیخوازانه له‌گه‌ڵ ئێران ده‌کرد.
به‌شی هه‌ره زۆری ماوه‌ی سالی 2007 ئێران له‌ژێر گوشارێکی بێ پسانه‌وه‌ی ناونه‌ته‌وه‌یی دابوو که هۆکاره‌که‌ی خۆپاراستن له وتوێژ و گه‌یشتن به‌رێککه‌وتنێکی ئاشتیخوازانه له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی ئه‌و وڵاته بوو.
دنیای رۆژئاوا به‌گومان بوون که ئێران له‌و رێگایه‌وه ده‌یهه‌وێ ده‌ستی به چه‌کی ناوه‌کی رابگات.
هه‌رده‌م چاوه‌روانی خولی نوێی گه‌مارۆکان ده‌کراو ئه‌گه‌ری ده‌ستپێکردنی شه‌ریش به‌دوور نه‌بوو.
به‌لام بلاوبونه‌وه‌ی لێکدانه‌وه‌یه‌کی نوێی ده‌زگاکانی زانیاری و هه‌والگریی ولاته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا له مانگی دیسامبردا، که باسی له‌وه ده‌کرد که ئێران مه‌به‌ستی دروستکردنی چه‌کی ناوکیی نیه، بوو به‌هۆی ئه‌وه‌ی ته‌واوی سیناریۆکه ئالوگۆری به‌سه‌ردا بێ.
شه‌رێکی نامومکین
سه‌ید محه‌ممه‌د مه‌ره‌ندی سه‌رۆکی به‌شی لێکۆلینه‌وه‌ی ئه‌مریکای شیمالی له زانکۆی تاران، له‌باره‌ی ئه‌و ئالوگۆره‌وه ده‌لێ: زۆر سه‌یره،به‌یانی که له‌خه‌و هه‌لده‌ستی هه‌موو ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ده‌خرانه پال ولاته‌که‌ت و شه‌و و رۆژ کاوێژ ده‌کرانه‌وه، له‌ناکاو پێچه‌وانه ده‌بنه‌وه.
مه‌حمودی ئه‌حمه‌دی نژاد سه‌رۆک کۆماری ئێران چه‌ند رۆژ دوای بڵاوبونه‌وه‌ی ئه‌و راپۆرته له کۆنفرانسێکی چاپه‌مه‌نی و له ولامی هه‌والنێرێک دا وتی که به‌باوه‌ری ئه‌و مه‌ترسی شه‌ر له ئارادا نییه.
له‌راستی دا تێکرای خاوه‌ن رایان له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ره‌بوون که سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی ئێران به به‌رهه‌مهێنانی سانتریفۆژ له هه‌ولی پیتاندنی ئۆران‌یۆم دایه به‌لام ئه‌و دواراپۆرته‌ی ده‌زگای زانیاری ئه‌مریکا ته‌قریبه‌ن ئه‌گه‌ری هه‌ڵایسانی شه‌ری نامومکین کرد.
مه‌حمودی ئه‌حمه‌دی نژاد به‌په‌له بلاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و راپۆرته‌ی وه‌ک سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره بۆ ولاته‌که‌ی له قه‌ڵه‌م دا به‌لام له باری سیاسیه‌وه راپۆرته‌که بۆ ئه‌و وه‌ک شمشیریکی دوسه‌ر وابوو.
ده‌وله‌تی ئه‌حمه‌دی نژاد له مانگی مارسی سالی 2008 دا له‌گه‌ل هه‌لبژاردنی پارلمانی روبه‌رو ده‌بێته‌وه و ره‌خنه‌گرانی ئه‌و له ئێستاوه هه‌موو توانای خۆیان بۆ ره‌خنه‌گرتن لێی ته‌رخان کردووه.
حه‌سه‌ن روحانی وتوێژکاری پایه‌به‌رزی پێشوی ئێران له سه‌ر کێشه‌ی ناو‌کی، که ره‌نگه له سه‌روی لیستی کاندیداکانی دژبه‌ری ئه‌حمه‌دی نژاد له پارلمانی ئیران بێ، له‌بابه‌ت سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ده‌وله‌تی ئه‌حمه‌دی نژاد به لۆمه‌وه وتی که سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی سه‌رۆک کۆماری ئیران جگه له دروشم‌و نامه‌گۆرینه‌وه نییه.
روحانی وتی گه‌مارۆی ئابووری به‌پێچه‌وانه‌ی ئیدعاکانی ئاغای ئه‌حمه‌دی نژاد ده‌سه‌ڵاتی ئێرانی له دنیادا که‌م کردۆته‌وه.
محه‌ممه‌د خاتمی سه‌رۆک کۆماری پێشوی ئێران هێرشی کرده سه‌ر به‌رنامه‌ی به‌رابه‌ری ئابوری ده‌وله‌ت و پشتیوانیشی له‌و خوێندکارانه کرد که به‌هۆی رێبه‌ریکردنی خۆپیشاندانه‌کان زیندانی کراون .
ته‌نانه‌ت کار گه‌یشته جێیه‌ک که ره‌یسی بانکی مه‌رکه‌زی به‌هۆی به‌که‌م‌گرتنی چونه‌سه‌ری له‌راده‌به‌ده‌ری ئاوسان که هێندێک پێیانوایه تا 25% به‌رز بۆته‌وه، ره‌خنه‌ی گرت.
حسین عه‌بده ، سه‌رۆکی پێشوی ناوه‌ندی بورسی تاران ره‌خنه له سیاسه‌ته ئابوریه‌کانی سه‌رۆک کۆمار ده‌گرێ و ده‌ڵی: ئێران ته‌نیا ولاتێکی دنیایه که ئه‌و به‌هره‌ی ده‌یدا زیاتره له‌وه‌ی که وه‌ریده‌گرێ. شتێکی ئاوا له هیچ گۆشه‌یه‌کی دنیا روینه‌داوه. ئه‌و درێژه ده‌دات‌و ده‌لێ: به باوه‌ری من ئه‌وه وه‌رگرتن له هه‌ژاران و دانی به ده‌وڵه‌مه‌ندانه.
راگه‌یاندنی دابه‌شکردنی بێنزین له مانگی ژوئه‌نی 2007 له لایه‌ن ده‌وله‌ته‌وه، بو به‌هۆی شێواوی و پشێوی زۆر له بێنزینخانه‌کان و ناره‌زایه‌تیه‌کی زۆری به‌دوای خۆی دا هێنا.
ئه‌و کێشه و روداوانه له ولاتێک دا رویاندا که له باری کۆی سه‌رچاوه ژێرزه‌ویه‌کانی نه‌وت و گاز له دنیادا پله‌ی یه‌که‌می هه‌یه.
به‌وپێیه ده‌کرێ بڵێین مه‌حمودی ئه‌حمه‌دی نژاد له‌راستیدا نرخی بێتوانایی خۆی له به‌رێوه‌به‌ری و دروستکردنی کێشه‌ی گه‌مارۆی نه‌وت و ئاوسانی دراوی و چه‌ند ساڵ بێئاگابوون له باری ئابووری وڵات ده‌دات.
قه‌یران یان هه‌للاو هه‌نگامه
مه‌حمودی ئه‌حمه‌دی نژاد به‌ئاشکرا له‌وه که خۆی له‌ناو قه‌یران و هه‌للا و هه‌نگامه‌ی ناونه‌ته‌وه‌ییدا ببینێ، چێژ وه‌رده‌گرێ. له ساڵی 2007دا زۆر ده‌رفه‌تی ئاوا بۆ ئه‌و هاتنه‌پێش.
ده‌سبه‌سه‌رکردنی 15 مه‌له‌وانی بریتانیایی له باکوری که‌نداوی فارس له مانگی مارسی رابردوو دا، یه‌کێک له‌و ده‌رفه‌تانه بوو که به ئازادکردن و ده‌به‌رکردنی جلی نوێ له‌کاتێکدا دیاریه‌کانی ده‌وڵه‌تی ئێرانیان له‌گه‌ڵ خۆیان ده‌برده‌وه، به‌ره‌و بریتانیا به‌ڕێکرانه‌وه.
رووداوی سه‌یرتر ئه‌وه‌بوو که ئه‌حمه‌دینژاد له زانکۆی کۆلۆمبیا له نیویورک، حاشای له بوونی هاوجنسگه‌را له ئێران‌دا کرد .
ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد ناچاربوو، بێده‌نگ دابنیشێ و گوێ بۆ ره‌خنه‌کانی سه‌رۆکی زانکۆی کۆلۆمبیا، لی بالینجر شل بکا که ئه‌وی وه‌ک دیکتاتۆرێکی په‌ست‌و دلره‌ق پێناسه کرد.
به‌لام سه‌رسورهێنه‌رتر
به‌ڵام قسه‌کانی ئه‌حمه‌دی نژاد له کۆبونه‌وه‌ی گشتی رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کاندا له‌گه‌ڵ پشتیوانی ولاتانی عه‌ره‌ب، ولاتانی موسولمان و روو له گه‌شه به‌ره‌وروو بوو.
سه‌رۆک کۆماری ئێران له‌و کۆبونه‌وه‌یه‌دا خۆی و وڵاته‌که‌ی وه‌ک ره‌مزی دژی ئه‌مریکا بوون و دژی به جیهانی بوون له پێناوی دنیایه‌کی باشتر دا پێناسه کرد.
ئه‌م هه‌لوێسته‌ی ئه‌و یارمه‌تیده‌ر بووه بۆ ئه‌وه‌ی ولاتانی لایه‌نگری رۆژئاوا له رۆژهه‌لاتی ناوه‌راست دا له‌گه‌ل گیروگرفتی زۆرتر روبه‌رو ببنه‌وه.
سه‌رۆک کۆماری ئێران له ناوبانگی خۆی وه‌ک قاره‌مانی لاوازه‌کانی جیهان، چێژ وه‌رده‌گرێ.
به‌لام پرسیار ئه‌وه‌یه که ئاخۆ له سالی 2008 یشدا دیسان بینه‌ری رووداوی سه‌رسوڕهێنه‌ری زیاتر ده‌بینه‌وه؟
ئاخۆ دوای تێپه‌ڕبوونی 30 سال له هاتنه سه‌رکاری کۆماری ئێسلامی، ئه‌حمه‌دی نژاد ئه‌و که‌سایه‌تیه‌یه که ببێته هۆی ئاشتی نێوان ئێران و ئه‌مریکا؟
ئه‌گه‌ری شتێکی ئاوا زۆر ده‌گمه‌نه، به‌لام نابێ ئه‌وه‌شمان له‌بیر بچێ که ئێران له ساڵی 2007 دا نیشانی دا که هه‌لسوکه‌وتی دوور له چاوه‌روانی له‌و ولاته‌دا کۆتای‌یان پێنایه.
نوسینی؛ جان لاین
سه‌رچاوه: BBC
له دێموکراته‌کانی فینلاند وه‌رگیراوه
دنیای رۆژئاوا به‌گومان بوون که ئێران له‌و رێگایه‌وه ده‌یهه‌وێ ده‌ستی به چه‌کی ناوه‌کی رابگات.
هه‌رده‌م چاوه‌روانی خولی نوێی گه‌مارۆکان ده‌کراو ئه‌گه‌ری ده‌ستپێکردنی شه‌ریش به‌دوور نه‌بوو.
به‌لام بلاوبونه‌وه‌ی لێکدانه‌وه‌یه‌کی نوێی ده‌زگاکانی زانیاری و هه‌والگریی ولاته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا له مانگی دیسامبردا، که باسی له‌وه ده‌کرد که ئێران مه‌به‌ستی دروستکردنی چه‌کی ناوکیی نیه، بوو به‌هۆی ئه‌وه‌ی ته‌واوی سیناریۆکه ئالوگۆری به‌سه‌ردا بێ.
شه‌رێکی نامومکین
سه‌ید محه‌ممه‌د مه‌ره‌ندی سه‌رۆکی به‌شی لێکۆلینه‌وه‌ی ئه‌مریکای شیمالی له زانکۆی تاران، له‌باره‌ی ئه‌و ئالوگۆره‌وه ده‌لێ: زۆر سه‌یره،به‌یانی که له‌خه‌و هه‌لده‌ستی هه‌موو ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ده‌خرانه پال ولاته‌که‌ت و شه‌و و رۆژ کاوێژ ده‌کرانه‌وه، له‌ناکاو پێچه‌وانه ده‌بنه‌وه.
مه‌حمودی ئه‌حمه‌دی نژاد سه‌رۆک کۆماری ئێران چه‌ند رۆژ دوای بڵاوبونه‌وه‌ی ئه‌و راپۆرته له کۆنفرانسێکی چاپه‌مه‌نی و له ولامی هه‌والنێرێک دا وتی که به‌باوه‌ری ئه‌و مه‌ترسی شه‌ر له ئارادا نییه.
له‌راستی دا تێکرای خاوه‌ن رایان له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ره‌بوون که سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی ئێران به به‌رهه‌مهێنانی سانتریفۆژ له هه‌ولی پیتاندنی ئۆران‌یۆم دایه به‌لام ئه‌و دواراپۆرته‌ی ده‌زگای زانیاری ئه‌مریکا ته‌قریبه‌ن ئه‌گه‌ری هه‌ڵایسانی شه‌ری نامومکین کرد.
مه‌حمودی ئه‌حمه‌دی نژاد به‌په‌له بلاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و راپۆرته‌ی وه‌ک سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره بۆ ولاته‌که‌ی له قه‌ڵه‌م دا به‌لام له باری سیاسیه‌وه راپۆرته‌که بۆ ئه‌و وه‌ک شمشیریکی دوسه‌ر وابوو.
ده‌وله‌تی ئه‌حمه‌دی نژاد له مانگی مارسی سالی 2008 دا له‌گه‌ل هه‌لبژاردنی پارلمانی روبه‌رو ده‌بێته‌وه و ره‌خنه‌گرانی ئه‌و له ئێستاوه هه‌موو توانای خۆیان بۆ ره‌خنه‌گرتن لێی ته‌رخان کردووه.
حه‌سه‌ن روحانی وتوێژکاری پایه‌به‌رزی پێشوی ئێران له سه‌ر کێشه‌ی ناو‌کی، که ره‌نگه له سه‌روی لیستی کاندیداکانی دژبه‌ری ئه‌حمه‌دی نژاد له پارلمانی ئیران بێ، له‌بابه‌ت سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ده‌وله‌تی ئه‌حمه‌دی نژاد به لۆمه‌وه وتی که سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی سه‌رۆک کۆماری ئیران جگه له دروشم‌و نامه‌گۆرینه‌وه نییه.
روحانی وتی گه‌مارۆی ئابووری به‌پێچه‌وانه‌ی ئیدعاکانی ئاغای ئه‌حمه‌دی نژاد ده‌سه‌ڵاتی ئێرانی له دنیادا که‌م کردۆته‌وه.
محه‌ممه‌د خاتمی سه‌رۆک کۆماری پێشوی ئێران هێرشی کرده سه‌ر به‌رنامه‌ی به‌رابه‌ری ئابوری ده‌وله‌ت و پشتیوانیشی له‌و خوێندکارانه کرد که به‌هۆی رێبه‌ریکردنی خۆپیشاندانه‌کان زیندانی کراون .
ته‌نانه‌ت کار گه‌یشته جێیه‌ک که ره‌یسی بانکی مه‌رکه‌زی به‌هۆی به‌که‌م‌گرتنی چونه‌سه‌ری له‌راده‌به‌ده‌ری ئاوسان که هێندێک پێیانوایه تا 25% به‌رز بۆته‌وه، ره‌خنه‌ی گرت.
حسین عه‌بده ، سه‌رۆکی پێشوی ناوه‌ندی بورسی تاران ره‌خنه له سیاسه‌ته ئابوریه‌کانی سه‌رۆک کۆمار ده‌گرێ و ده‌ڵی: ئێران ته‌نیا ولاتێکی دنیایه که ئه‌و به‌هره‌ی ده‌یدا زیاتره له‌وه‌ی که وه‌ریده‌گرێ. شتێکی ئاوا له هیچ گۆشه‌یه‌کی دنیا روینه‌داوه. ئه‌و درێژه ده‌دات‌و ده‌لێ: به باوه‌ری من ئه‌وه وه‌رگرتن له هه‌ژاران و دانی به ده‌وڵه‌مه‌ندانه.راگه‌یاندنی دابه‌شکردنی بێنزین له مانگی ژوئه‌نی 2007 له لایه‌ن ده‌وله‌ته‌وه، بو به‌هۆی شێواوی و پشێوی زۆر له بێنزینخانه‌کان و ناره‌زایه‌تیه‌کی زۆری به‌دوای خۆی دا هێنا.
ئه‌و کێشه و روداوانه له ولاتێک دا رویاندا که له باری کۆی سه‌رچاوه ژێرزه‌ویه‌کانی نه‌وت و گاز له دنیادا پله‌ی یه‌که‌می هه‌یه.
به‌وپێیه ده‌کرێ بڵێین مه‌حمودی ئه‌حمه‌دی نژاد له‌راستیدا نرخی بێتوانایی خۆی له به‌رێوه‌به‌ری و دروستکردنی کێشه‌ی گه‌مارۆی نه‌وت و ئاوسانی دراوی و چه‌ند ساڵ بێئاگابوون له باری ئابووری وڵات ده‌دات.
قه‌یران یان هه‌للاو هه‌نگامه
مه‌حمودی ئه‌حمه‌دی نژاد به‌ئاشکرا له‌وه که خۆی له‌ناو قه‌یران و هه‌للا و هه‌نگامه‌ی ناونه‌ته‌وه‌ییدا ببینێ، چێژ وه‌رده‌گرێ. له ساڵی 2007دا زۆر ده‌رفه‌تی ئاوا بۆ ئه‌و هاتنه‌پێش.
ده‌سبه‌سه‌رکردنی 15 مه‌له‌وانی بریتانیایی له باکوری که‌نداوی فارس له مانگی مارسی رابردوو دا، یه‌کێک له‌و ده‌رفه‌تانه بوو که به ئازادکردن و ده‌به‌رکردنی جلی نوێ له‌کاتێکدا دیاریه‌کانی ده‌وڵه‌تی ئێرانیان له‌گه‌ڵ خۆیان ده‌برده‌وه، به‌ره‌و بریتانیا به‌ڕێکرانه‌وه.
رووداوی سه‌یرتر ئه‌وه‌بوو که ئه‌حمه‌دینژاد له زانکۆی کۆلۆمبیا له نیویورک، حاشای له بوونی هاوجنسگه‌را له ئێران‌دا کرد .
ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد ناچاربوو، بێده‌نگ دابنیشێ و گوێ بۆ ره‌خنه‌کانی سه‌رۆکی زانکۆی کۆلۆمبیا، لی بالینجر شل بکا که ئه‌وی وه‌ک دیکتاتۆرێکی په‌ست‌و دلره‌ق پێناسه کرد.
به‌لام سه‌رسورهێنه‌رتر
به‌ڵام قسه‌کانی ئه‌حمه‌دی نژاد له کۆبونه‌وه‌ی گشتی رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کاندا له‌گه‌ڵ پشتیوانی ولاتانی عه‌ره‌ب، ولاتانی موسولمان و روو له گه‌شه به‌ره‌وروو بوو.
سه‌رۆک کۆماری ئێران له‌و کۆبونه‌وه‌یه‌دا خۆی و وڵاته‌که‌ی وه‌ک ره‌مزی دژی ئه‌مریکا بوون و دژی به جیهانی بوون له پێناوی دنیایه‌کی باشتر دا پێناسه کرد.
ئه‌م هه‌لوێسته‌ی ئه‌و یارمه‌تیده‌ر بووه بۆ ئه‌وه‌ی ولاتانی لایه‌نگری رۆژئاوا له رۆژهه‌لاتی ناوه‌راست دا له‌گه‌ل گیروگرفتی زۆرتر روبه‌رو ببنه‌وه.
سه‌رۆک کۆماری ئێران له ناوبانگی خۆی وه‌ک قاره‌مانی لاوازه‌کانی جیهان، چێژ وه‌رده‌گرێ.
به‌لام پرسیار ئه‌وه‌یه که ئاخۆ له سالی 2008 یشدا دیسان بینه‌ری رووداوی سه‌رسوڕهێنه‌ری زیاتر ده‌بینه‌وه؟
ئاخۆ دوای تێپه‌ڕبوونی 30 سال له هاتنه سه‌رکاری کۆماری ئێسلامی، ئه‌حمه‌دی نژاد ئه‌و که‌سایه‌تیه‌یه که ببێته هۆی ئاشتی نێوان ئێران و ئه‌مریکا؟
ئه‌گه‌ری شتێکی ئاوا زۆر ده‌گمه‌نه، به‌لام نابێ ئه‌وه‌شمان له‌بیر بچێ که ئێران له ساڵی 2007 دا نیشانی دا که هه‌لسوکه‌وتی دوور له چاوه‌روانی له‌و ولاته‌دا کۆتای‌یان پێنایه.
نوسینی؛ جان لاین
سه‌رچاوه: BBC
له دێموکراته‌کانی فینلاند وه‌رگیراوه
z ڕێکه‌وتی 2007/12/31-13:00 له‌لایان کومیته‌ی سویس
بۆ چوونه‌کان ?