زیر بوتۆ، ژیانی پڕ له هه‌وراز و نشێوی سیاسه‌تمه‌دارێکی ژن ... دیاری نه‌کراو
زیر بوتۆ، ژیانی پڕ له هه‌وراز و نشێوی سیاسه‌تمه‌دارێکی ژن
2007 12 27

ئاماده‌کردنی؛ دێموکراته‌کانی فینلاند
دوازده رۆژ به‌ر له ده‌سپێکی هه‌ڵبژاردنه پارلمانیه‌کانی پاکستان، ژنه سیاسه‌تمه‌دار و سه‌رۆکی ئوپوزیسیۆنی ئه‌و وڵاته، خاتوو بینه‌زیر بۆتۆ له کرده‌وه‌یه‌کی خۆکوژی‌دا که مه‌رگی پتر له بیست که‌س و برینداربوونی ده‌یان که‌سی لێکه‌وته‌وه، گیانی له‌ده‌ست دا.
رێبه‌ری حیزبی گه‌لی پاکستان دوومانگ پێشتریش، هه‌ر له‌گه‌ڵ گه‌یشتنه‌وه‌ی بۆ پاکستان، به بۆمب و ته‌قینه‌وه پێشوازی لێکرابوو. هه‌رچه‌ند وه‌زاره‌تی ناوخۆی پاکستان ته‌قینه‌وه‌که‌ی به هۆکاری کوژرانی بینه‌زیر بۆتۆ راگه‌یاند به‌ڵام راگه‌یاندنه ناوچه‌ییه‌کان بڵاویان کرده‌وه که به‌ر له ته‌قینه‌وه‌که، بۆتۆ به فیشه‌ک پێکرابوو و هه‌ر ئه‌وه‌ش بوو به هۆی کوژرانی سه‌رۆکی ئۆپۆزیسیۆنی پاکستان و ره‌خنه‌گری سیاسه‌ته‌کانی په‌رویز موشه‌ره‌فی سه‌رکۆمار.
بینه‌زیر بۆتۆ کچی سه‌رۆکوه‌زیری پێشووی پاکستان، زولفه‌قار عه‌لی بۆتۆ بوو که له سه‌ره‌تای ده‌هه‌ی 70ی زایینی سه‌رۆکایه‌تی یه‌کێک له‌و ده‌گمه‌ن ده‌وڵه‌تانه‌ی دوای سه‌ربه‌خۆیی پاکستانی ده‌کرد که له‌سه‌ر بنه‌مای سه‌ربازی دانه‌مه‌زرابوو.
بینه‌زیر بۆتۆ له ساڵی 1953 له‌دایک بوو و خوێندنی زانستگای له زانستگاکانی هارواردی ئه‌مریکا و ئۆکسفۆردی بریتانیا ته‌واو کردبوو.
له ساڵی 1977 راست له‌و کاته‌دا که بۆتۆ دوای ته‌واوکردنی خوێندنی زانستگا گه‌رابۆوه بۆ پاکستان، حکومه‌ته‌کی باوکی به کوده‌تایه‌کی سه‌ربازی له لایه‌ن ژێنراڵ ضیاءالحق روخا و دوو ساڵ دواتر له دار درا. دوای ئه‌وه بینه‌زیر بۆتۆ چه‌ندین جار خرایه زیندانه‌وه یان له ماڵه‌که‌ی خۆیدا زیندانی کرا. له ساڵی 1984 ژیانی تاراوگه‌ی گرته‌به‌ر و ده‌ستی به بوژاندنه‌وه‌ی حیزبی گه‌ل کرد که له لایه‌ن باوکیه‌وه بنیات نرابوو. ئه‌و که که‌سایه‌تی قورس و قایمی خۆی له باوکی به میرات وه‌رگرتبوو، له ساڵی 1986 وه‌ک رێبه‌رێکی کاریزماتیک گه‌رایه‌وه پاکستان و له ساڵی 1988 دوای سه‌رکه‌وتنی حیزبی گه‌ل له هه‌ڵبژاردنه پارلمانیه‌کانی ئه‌و وڵاته وه‌ک یه‌که‌م ژن له وڵاتێکی ئیسلامی‌دا سه‌رۆکایه‌تی ده‌وڵه‌تی به‌ئه‌ستۆوه گرت. هه‌رچه‌ند دوای دوو ساڵ به تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی ئابووری له‌سه‌ر کار لابرا به‌ڵام له ساڵی 1993 جارێکی دیکه بۆ ماوه‌ی سێ ساڵی تر ده‌سه‌ڵاتی به‌ده‌ست گرته‌وه که ساڵی 1996 سه‌رله‌نوێ به گومانی گه‌نده‌ڵی ماڵی له‌سه‌ر کار لابرایه‌وه. تۆمه‌تێک که هیچکات له دادگادا نه‌سه‌لمێندرا.
به‌دوای ئه‌و تۆمه‌تانه، ماوه‌یه‌کی که‌م به‌ر له هاتنه سه‌رکاری په‌رویز موشه‌ره‌ف، بۆتۆ رێگای ژیان له بریتانیای هه‌ڵبژاردو ماوه‌ی 8 ساڵ له‌و وڵاته مایه‌وه. ئه‌و له تاراوگه‌وه درێژه‌ی به تێکۆشانی سیاسی خۆی دا و له دووره‌وه سه‌رانسوێی رووداوه سیاسیه‌کانی وڵاته‌که‌ی ده‌کرد و له سه‌ر رووداوه‌کان شوێندانه‌ر بوو.
سه‌ره‌نجام رۆژی 18ی ئۆکتۆبری 2007، بۆتۆ به‌مه‌به‌ستی به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه پارلمانیه‌کانی وڵاته‌که‌ی، گه‌رایه‌وه بۆ پاکستان که هه‌ر له‌گه‌ڵ گه‌یشتنه‌وه‌یدا به ته‌قینه‌وه‌یه‌ک پێشوازی لێ‌کرا به‌ڵام توانی به سلامه‌تی لێی رزگار بێ.
له کاتی راگه‌یاندنی هه‌لومه‌رجی نائاسایی له رۆژی 3ی نۆڤامبر له لایه‌ن په‌رویز موشه‌ره‌فه‌وه، بۆتۆ به توندی هه‌ڵوێستی گرت و خوازیاری گه‌رانه‌وه‌ی پاکستان بۆ دۆخی ئاسایی بوو. به‌وه‌ش ماوه‌ک له ماڵه‌که‌یدا ده‌سبه‌سه‌ر کرا.
ژنه خه‌باتکاری پاکستان سه‌ره‌نجام رۆژی 27ی دێسامبری 2007 له ئه‌نجامی هێرش بۆسه‌ر ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌ی که به مه‌به‌ستی بانگه‌شه بۆ سه‌رخستی حیزبه‌که‌ی له هه‌ڵبژاردنه‌کانی رۆژی 8ی ژانویه، له شاری راولپێندی رێکخستبوو، به توندی بریندار بوو و دوای ماوه‌یه‌کی که‌م له نه‌خۆشخانه‌یه‌کی ئه‌و شاره‌دا گیانی لێ ئه‌ستێنرا. به‌مجۆره ئۆپۆزیسیۆنی پاکستان نه‌ک ته‌نیا که‌سایه‌تێکی ئازا و خۆراگر به‌ڵکو نه‌ریتێکی دیرینه‌شیان له ده‌ست چوو که به نه‌ریتی بۆتۆکان به‌ناوبانگه‌و هاوکات به‌ره‌ی دژه تیرۆر به سه‌رۆکایه‌تی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا یه‌کێک له یارانی خۆیان له ئه‌نجامی ئه‌و تیرۆره‌دا له ده‌ست دا.

z ڕێکه‌وتی 2007/12/29-13:41 له‌لایان کومیته‌ی سویس
بۆ چوونه‌کان ?