بێنه‌زیر بۆتۆ سه‌رۆکی ئۆپۆزیسیۆنی پاکستان کوژرا ... دیاری نه‌کراو
بێنه‌زیر بۆتۆ سه‌رۆکی ئۆپۆزیسیۆنی پاکستان کوژرا Thursday, December 27 ، 16:50:53
|
به‌گوێره‌ی هه‌واڵی راگه‌یاندنه‌کان سه‌ر له ئێواره‌ی ئه‌ورۆ پێنجشه‌ممه چه‌ند ساتێک دوای چونه‌سه‌ر سه‌کۆ و قسه‌کردن بۆ لایه‌نگرانی حیزبه‌که‌ی، بێنه‌زیربۆتۆ سه‌رۆکوه‌زیری پێشوی پاکستان که‌وته به‌ر په‌لامارێکی خۆکوژی و بریندار کرا
دوای گه‌یاندنی به نه‌خۆشخانه بێنه‌زیر بۆتۆ له ژوری نه‌شته‌رگه‌ری نه‌خۆشخانه‌یه‌کی شاری راولیندی له‌ژێر نه‌شته‌رگه‌ری دا کۆچی دوای کرد.
به‌گوته‌ی پۆلیس، له کاتێکدا که ئۆتۆمبیلی هه‌ڵگری بینه‌زیر بۆتۆ خه‌ریکی دوورکه‌وتنه‌وه له شوێنی کۆبوونه‌وه‌که بوو، که‌سێکی خۆکوژ سه‌ره‌تا به چه‌ک چه‌ند فیشه‌کێکی به سه‌ر و سنگی بۆتۆوه ناوه و به دوای ئه‌وه‌دا خۆی ته‌قاندۆته‌وه. پتر له پانزده‌که‌سی تریش له ئاکامی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌دا گیانیان له ده‌ست دا.
بێنه‌زیر بۆتۆ که له دایکه‌وه به ڕه‌گه‌ز کورده، کچی سیاسه‌تمه‌داری گه‌وره و سه‌رۆک وه‌زیری پێشووی پاکستان زولفه‌قار عه‌لی بۆتۆ بوو، که له ئه‌نجامی کووده‌تای ژێنێراڵ زیائوڵهه‌قدا، پاش ده‌سگیری ئیعدام کرا. بێ نه‌زیربۆتۆ که له دایکبووی ساڵی 1953 بوو، یه‌که‌مین ژن بوو که‌ساڵی 1988 له وڵاتێکی موسوڵماندا گه‌یشته پله‌ی سه‌رۆکایه‌تی وه‌زیران. ئه‌و له ساڵه‌کانی 1988 تا 1996 سه‌رۆک وه‌زیری پاکستان بوو.
ناوبرا که دوای چه‌ندین سال تاراوگه‌نشینی له 18ی مانگی ئۆکتۆبر دا گه‌رابۆوه پاکستان ، خه‌ریکی بانگه‌شه‌ی هه‌لبژاردن بوو له پێناوی سه‌رخستنی حیزبه‌که‌ی، حیزبی گه‌ل، له هه‌لبژاردنه پارلمانیه‌کانی پاکستان دا که بریاره له 8ی مانگی داهاتو دا به‌رێوه بچێ. هێشتا روون نیه ئاخۆ مه‌رگی له ناکاوی بێنه‌زیربۆتۆ به چ شێوه‌یه‌ک کارده‌کاته سه‌ر هه‌ڵبژاردنه په‌ڕله‌مانییه‌کانی پاکستان و ئه‌وه‌ی که ئاخۆ ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه چیدی له کاتی خۆیاندا به‌ڕێوه ده‌چن یا بۆ کاتێکی تر دواده‌خرێن.

z ڕێکه‌وتی 2007/12/27-19:17 له‌لایان کومیته‌ی سویس
بۆ چوونه‌کان ?