ئێرانیش پشتگیری له هێرشه‌کانی تورکیا ده‌کات
ڕێنێسانس نیوز: ژماره‌ی ئه‌مڕۆی ڕۆژنامه‌ی حه‌یات له‌سه‌رزاری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران منوچه‌هر موته‌کی بڵاوی کرده‌وه ئێران په‌یوه‌ندیه‌کی باشی له بواره‌کانی ئابوری و سیاسی‌دا له‌گه‌ڵ تورکیا بردۆته پێش و هه‌ردوولا له‌سه‌ر مه‌سه‌له چاره‌نوسسازه‌کان هاوڕان.
موته‌کی بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی کرد که ڕۆڵی تورکیا له له سه‌قامگیرکردنی ئاسایشی نێو عێراقدا زۆر گرنگه‌و گوتی: پێویسته ئێران و تورکیا به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیه‌کان و ئاڵوگورکردنی بیروڕایان له‌سه‌ر داهاتوی عێراقدا، چونکه ئێمه هاوڕاین له‌سه‌ر ئاسایشی عێراق و یه‌کپارچه‌یی خاکی عێراق.
موته‌كی وتیشی وڵاته‌كه‌ی و توركیا له سه‌ر مه‌سه‌له‌كانی په‌یوه‌ست به ئاسایشی عێراق و پارێزگاریكردن له یه‌كێتی خاكی ئه‌و وڵاته هاوڕان.
شایانی باسه دوێنێش سه‌رۆکی په‌رله‌مانی ئێران حه‌داد عادل له لێدوانێکی ڕۆژنامه‌وانیدا له تاران ڕایگه‌یاند ئێران ئاماده‌یه له به‌رانبه‌ر تێرۆر هه‌موو هاوکارییه‌ک به تورکیا ببه‌خشێ.