ئیسرایل به ته‌نیا هێرش ده‌کاته سه‌ر ئێران
ڕێنێسانس نیوز؛ یه‌کشه‌ممه 23ی دیسه‌مبه‌ر
ڕۆژنامه‌نووسێکی ئه‌مریکی به پشتبه‌ستن به هه‌ندێ سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵگری و سه‌ربازی بڵاویکرده‌وه که وێده‌چیت ئیسرایل به ته‌نیا هێرش بکاته سه‌ر بنکه ئه‌تۆمییه‌کانی ئێران. ڕاوێژکارێکی سه‌رکۆماره‌کانی پێشووی ئه‌مریکا ئه‌نجامی دانیشتنێکی خۆی له‌گه‌ڵ ده‌زگا سه‌ربازی و هه‌واڵگرییه‌کانی ئیسرایل بۆ ڕۆژنامه‌که ڕوون ده‌کاته‌وه و ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات که هێرشه یه‌کلایه‌نه‌که‌ی ئیسرایل بۆ سه‌ر هه‌ندێ دامه‌زراوه‌ی سووریا، وشیارییه‌کیش بووه بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران. ...
حه‌فته‌نامه‌ی نیوز ویک له وتارێکیدادا له ژێر سه‌ردێری ئیسرائیل چ ده‌کات به قه‌له‌می مایکڵ هێرش باسی ئه‌وه ده‌کات که، دوابه‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڕاپۆرتی ڕێکخراوه جاسووسییه‌کانی ئه‌مریکا له‌مه‌ڕ چالاکییه‌ک ناووکییه‌کانی ئێران، ئه‌گه‌ری هێرشێکی ئیسرائیلی بۆ سه‌ر ئێران زیاتر بووه.
یه‌کێک له به‌رپرسانی باڵای پێشووی سی ئای ئه‌ی که راوێژکاریی سێ سه‌رکۆماری ئه‌مریکای کردووه به‌م ڕۆژنامه‌نووسه‌ی گوتووه: کاتێک له مانگی نۆڤه‌مبه‌ردا له سه‌فه‌ری ئیسرائیل گه‌رامه‌وه، دڵنیا بووم که ئیسرائیل هێرش ده‌كاته سه‌ر ئێران.
مایکڵ هێرش به پشتبه‌ستن به قسه‌کانی ڕیدڵ ڕوونی ده‌کاته‌وه که ناوبراو له دانیشتنێکدا که له گه‌ڵ ڕیکخراوی جاسووسیی ئیسرایل موساد و هێزی به‌رگری ئیسرائیل پێکی هێناوه، بۆی ده‌رکه‌وتووه که ئیسرائیل ئه‌م مه‌جاله نادا که ئیمتیازی تایبه‌تی ئه‌تۆمی ئه‌م وڵاته بکه‌وێته مه‌ترسییه‌وه.
ڕیدێل به‌م ڕۆژنامه‌یه‌ی گوتووه که ئیسرائیل به‌رله‌وه‌ی که ڕاپۆرتی ڕێکخراوه هه‌واڵگرییه‌کانی ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌کانی ئێران بڵاو بێته‌وه ئاماده بووه که له ئێران بدات و دوای بلاو بوونه‌وه‌ی ئه‌م ڕاپۆرتانه‌ش ئیمکانی هێرشی ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئێران زیاتر بووه.
ئه‌م رۆژنامه‌یه له به‌شێکی تردا ئاماژه به قسه‌کانی ئوزی ئه‌راد، یه‌کێک له به‌رپرسانی پێشووی رێکخراوی هه‌واڵگری مووسادی ئیسرائیلی ده‌کات و ده‌لێت: کاتیک دوای ڕاپۆرتی ڕێکخراوه جاسووسییه‌کانی ئه‌مریکا له سه‌ر به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمیی ئیران سه‌ردانی روسیا‌م کرد، ژێنراله‌کانی روسیه گاڵته‌یان به ڕاپۆرته‌که ده‌هات و ده‌یانگوت: ئیران سالی 2003 به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی خۆی بۆیه ڕاگرتووه که له‌م به‌شه‌دا کاری خۆیان ته‌واو کردووه و بۆ پیتاندی یورانیۆمی تر و پرۆگرامێکی پته‌وتر ده‌ست به کار بوونه‌وه.
یه‌کێکی تر له شاره‌زه‌یانی کاروباری سیاسی و ئه‌منی ئه‌مریکا به ناوی ده‌یڤد ئه‌لبرایت له زانکۆی زانستی و ئاسایشی نیوده‌وڵه‌تی له واشنگتن به‌م ڕۆژنامه‌یه ده‌لێت: گه‌رچی زانیارییه‌کانی ئیسرائیل له سه‌ر شوینی بنکه ئه‌تۆمییه‌کانی ئیران زۆر ڕوون نین، به‌لام هیرشی ئیسرائیل له 6ی سپته‌مبه‌ردا بۆ سه‌ر بنکه ئه‌تۆمییه‌کانی سوریه هوشدارێکی ڕوونه به تاران و وێده‌چێت که ئه‌م هیرشانه بۆ سه‌ر ئێرانیش دووپات بێته‌وه.