گیانی هه‌لسووراوی كرێكاری مه‌حمود سالحی له مه‌ترسی دایه ... دیاری نه‌کراو
گیانی هه‌لسووراوی كرێكاری مه‌حمود سالحی له مه‌ترسی دایه
2007 12 23 - 18:05
هه‌والنێری سه‌قز: گیانی هه‌لسوراوی كرێكاری مه‌حمود سالحی له مه‌ترسی دایه‌و هه‌ولی بنه‌ماله‌و وه‌كیله‌كه‌شی بۆ رزگاركردنی ئه‌م زیندانیه له شاری سنه بێ ده‌رنجام ماوه‌ته‌وه. سه‌رچاوه‌یه‌كی پێوه‌ندیدار له شاری سه‌قز به (بۆرۆژهه‌ڵات)ی وت:سالحی ئێستا له زیندانی شاری سنه‌یه‌و ئه‌ونده‌ی ئاگادارین كه ئه‌وان سێ چوار جار به بێ هۆشی گه‌یاندویانه‌ته نه‌خوشخانه‌ی ته‌وحید له شاری سنه‌و به‌رپرسانی زیندان وه‌ك موعتادێك له گه‌لی به‌رخورد ده‌كه‌ن نه‌ك هه‌لووسراوێكی كریكاری‌و سیاسی.
هه‌مان سه‌رچاوه وتی: مه‌حمود سالحی كه پێش زیندان چوونی سالم بوو ئێستا تووشی نه‌خۆشی گورچیله‌و چه‌ندین نه‌خۆشی تر بووه كه به نه‌خۆشی‌و به بێ چاره‌سه‌ركراوی له زیندان رایانگرتووه.
ئه‌و سه‌رچاوه ده‌لێ: ئێمه هیچ هیوایه‌كمان به ژیانی مه‌حموود سالحی نه‌ماوه‌و‌و هه‌ر به‌لایه‌كیش به سه‌ر ناوبراودا بێ ئێمه كۆماری ئیسلامی به به‌رپرس ده‌زانین.
به پێی هه‌والێكی دیكه‌و به بۆنه‌ی جیژنی قۆربان بنه‌ماله‌ی ناوبراو له شاری سه‌قزه‌وه سه‌ردانی زیندانه‌كه‌ی له سنه ده‌كه‌ن به هیوای بینینی، به‌لام ئه‌م داوایه له لایه‌ن به‌رپرسانی زیندانه‌وه ره‌د ده‌كرێته‌وه
مه‌حمود سالحی كه هه‌لسواوێكی كریكاریه‌و پێشتر به‌رپرسی یه‌كیه‌تی نانه‌واكانی سه‌قز بووه، ئه‌مسال له جه‌ریانی ناره‌زایه‌تیه كریكارییه‌كان له‌و شاره قۆلبه‌ست كرا‌و تا ئێستا هه‌ولی بنه‌ماله‌و ناوه‌ندو یه‌كیه‌تی كریكارییه‌كان بۆ رزگاركردنی ناوبراو بێ ده‌رئه‌نجام بووه.

z ڕێکه‌وتی 2007/12/24-10:53 له‌لایان کومیته‌ی سویس
بۆ چوونه‌کان ?