مه‌هاباد: حه‌بی بێهۆشكه‌ری نوێ كاره‌سات ده‌خوڵقێنێ ... دیاری نه‌کراو
مه‌هاباد: حه‌بی بێهۆشكه‌ری نوێ كاره‌سات ده‌خوڵقێنێ Saturday, December 22 ، 16:10:31
|
كوردستان و كورد: ماوه‌یه‌كه كاربه‌ده‌ستانی رێژیم ده‌ستیان داوه‌ته بڵاوكردنه‌وه‌ی حه‌بێكی بێهۆشكه‌ری پڕمه‌ترسی به ناوی ایكس تیزی.
ده‌گوترێ ئه‌و جۆره حه‌به پێشتر ته‌نیا له تاران ده‌ست ده‌كه‌وت و ئێستا به شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو له شاری مه‌هاباد بڵاو ده‌بێته‌وه. به‌كرێگیراوانی رێژیم بڵاوكه‌ره‌وه‌ی سه‌ره‌كیی ئه‌و حه‌به‌ن.
له‌و پێوه‌ندییه‌دا سه‌رنجی خوێنه‌ران بۆ رووداوێكی دڵته‌زێن راده‌كێشین:
ژن و مێردێكی كه‌م ته‌مه‌ن خه‌ڵكی گه‌ڕه‌كی پشته‌پی شاری مه‌هاباد كه مندالێكی 7 مانگه‌یان هه‌بوو، ئێواره‌ی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو له بازاڕ مریشك ده‌كڕن و ده‌چنه‌وه ماڵ. ژنه تووشی سه‌رئێشه ده‌بێ و مێرده‌كه‌ی بۆ كارێك له ماڵ ده‌چێته ده‌رو به ژنه‌كه‌ی ده‌ڵێ حه‌بێكی موسه‌كین له جیرانه‌كه‌یان وه‌رگرێ.(ماڵی جیرانیان ده‌رمان ده‌فرۆشن.) پیاوه پاش دوو سه‌عات كه دێته‌وه ماڵ، ژنه‌كه‌ی به نیوه زیندوویی ده‌بینێ و منداڵه‌كه‌شی دیار نابێ. ژنه‌كه‌ی ده‌گه‌یه‌نێته نه‌خۆشخانه بۆ ده‌رمان و ده‌گه‌ڕێته‌وه ماڵ تا منداڵه ساواكه‌ی له گه‌ڵ خۆی به‌رێ. دوای گه‌ڕان به دوای منداڵه‌كه‌ی دا جه‌سته‌ی تیكه تیكه كراوی منداڵه‌كه‌ی له فریزێر دا ده‌بینێته‌وه. به دوای لێكۆڵینه‌وه‌دا ده‌رده‌كه‌وێ كه ماڵی جیرانه‌كه‌یان به جێگای حه‌بی سه‌رئێشه، حه‌بێكی بێهۆشكه‌ریان داوه‌تێ و ژنه تووشی تێكچوونی ده‌رونی ده‌بێ به جێگای مریشكه‌كه، منداڵه‌كه تیكه تیكه ده‌كا.

z ڕێکه‌وتی 2007/12/22-21:50 له‌لایان کومیته‌ی سویس
بۆ چوونه‌کان ?