ڕێکخراوێکی مه‌ده‌نی له تیرۆرکراوه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌پرسێته‌وه
ڕێنێسانس نیوز؛ یه‌کدابه‌دووی ئازادبوونی بکوژه‌که‌ی د. شه‌ره‌فکه‌ندی و هاوڕێیانی، به‌ئامانجی به‌دادگاییگه‌یاندنی بکوژانی کورده‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له باشووری وڵات، هه‌ڵمه‌تێک ده‌ست پێده‌کرێت و داواش له پارت و ڕێکخراوه کوردییه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌کرێت له‌و بواره‌وه یارمه‌تیده‌ر بن.
وته‌بێژێك له‌سه‌ر ناوی ناوه‌ندی چاک له لێدوانێکی تایبه‌تدا بۆ ڕێنێسانس، وێڕای ده‌ربڕینی بێزاریی خۆی له ئازادبوونی بکوژانی د. شه‌ره‌فکه‌ندی، ڕایگه‌یاند که ناوه‌نده‌که‌یان، له دژی ئه‌و تاوانبارانه‌ی که له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا ده‌ستیان له تیرۆری سه‌دان تێکۆشه‌ری ڕۆژهه‌ڵاتی کودستاندا هه‌بووه، دۆزێک ده‌کاته‌وه.
ئه‌و وته‌بێژه‌ی ناوه‌ندی چاک ڕوونیکرده‌وه که تیرۆری زیاتر له 500 تێکۆشه‌ری ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له باشووری وڵات، به‌شیک بووه له نه‌خشه‌ی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ پاکتاوکردنی بزاڤی ڕزگاریخوازیی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان. ناوه‌ندی چاک وێڕای ئه‌وه که داوا له ده‌سته‌ڵاتی باشوور ده‌کات له‌مه‌ڕ پاراستنی ئاسایشی کورده‌کانی ڕۆژهه‌ڵات که دانیشتووی باشووری کوردستانن، له ئاست به‌رپرسیاره‌تییه‌که‌یدا بێت ڕوونیشی ده‌کاته‌وه که خه‌ریکی کۆکردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌ن بۆ کردنه‌وه‌ی دۆزێک له دژی ئه‌وانه‌ی ده‌ستیان له تیرۆری کورده‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتدا هه‌بووه.
ناوه‌ندی چاک به‌و بۆنه‌وه داوا له پارت و ڕێکخراو و که‌سایه‌تییه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌کات، به‌بێ جیاوازیی بیر و رِێكخستن، ناوی تاوانكارانی بكوژانی كوردی رِۆژهه‌لآتی له باشووری كوردستان‌مان بۆ بنێرن، ناوه‌ندی چاك به ئه‌ركی خۆی ده‌زانێت تاوانكاران له‌قاو بدات و دۆسیه‌ی تایبه‌تی له‌سه‌ر ئه‌و تاوانكارانه بكاته‌وه و رِایانكێشێته دادگا