كۆنفرانسی كورد له كاروباری نێوده‌وڵه‌تیدا
كۆنفرانسی كورد له كاروباری نێوده‌وڵه‌تیدا
كورد له كاروباری نێوده‌وڵه‌تیدا ناوی ئه‌و كۆنفرانسه نێوده‌وڵه‌تیه بوو كه چاتهام هاوس (Chatham House) پێیههڵسابوو. (Chatham House) ئامۆژگایهكی شانشینیه بۆ كاروباری نێوده‌وڵه‌تی. یه‌كێكه له ئامۆژگا هه‌ره پێشكه‌وتووه‌كان بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر كێشه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان. ئه‌و ئامۆژگایه خۆی به ئامۆژگایهكی سه‌ربه‌خۆ ده‌ناسێنێ و ناوبانگێكی زۆر باش و گرنگی هه‌یه له بواری ڕاڤه‌كردن و لێكۆڵینه‌وه‌دا بۆ پێشكه‌شكردن و خستنه‌ڕووی بیروبۆچوون بۆ دونیای سیاسیه‌كان و ڕێگاچاره‌ی گونجاو بۆ پیاده‌كردنی ئه‌و سیاسه‌تانه به شێوه‌یه‌كی كاریگه‌ر. ئه‌ندامانی ئه‌و ئاماژگایه بیریتین له گه‌وره پسپۆر و پڕۆفیسۆری به‌ریتانیا.
پڕۆگرامی ئه‌و كۆنفرانسه قه‌ڵه‌باڵغ و پوخته و ڕێك‌وپێك بوو له بواری ڕێكخستن و ڕاپه‌ڕاندندا. به‌شی لێكۆێڵینهوهی زمانی كوردی ئیبراهیم ئه‌حمه‌د له خوێندنگای ئێكزیتهر (Exeter University) هه‌موو خه‌رجیه‌كانی ئه‌و كۆنفرانسه‌ی له ئهستۆیخۆی گرتبوو دیاره هه‌ر له‌سه‌ر داوای ئه‌وانیش كۆنفرانسه‌كه ڕێكخراوه.
كۆمه‌ڵێك پڕۆفیسۆری گه‌وره و دۆستی كورد له‌و كۆنفرانسه‌دا به‌شدار بوون و كۆمه‌ڵێك توێژینه‌وه و لێكۆڵینه‌وه به نرخ و كاریگه‌ریان پێشكێش كرد.
بابهتهكان به‌و شێوه‌یه بوون:
• پهڕێوهبهر: پڕۆفیسۆر گارێث ستانسفید له (Chatham House and University of Exeter). به‌ریتانیا.
• نزیكبوونه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له كورد. سێر جێرێمی گرینستۆك له (The Ditchley Foundation). به‌ریتانیا.
• كورد له گۆڕه‌پانی هه‌رێمیدا. میشێل هۆوارد له (The Guardian) و پاتریك كۆكبۆرن له (The Independent). به‌ریتانیا.
• به‌ڕێوه‌به‌ر: كریستینا ئه‌لیسۆن له (University of Exeter). به‌ریتانیا.
• تێڕوانینی تیۆری و مێژوویی له ناسیۆنالیزمی كوردی. پڕۆفیسۆر ڕۆبه‌رت ئۆلسۆن له (Kentucky University)، به‌ریتانیا.
• ناسیۆنالیزمی كوردی هاوچه‌رخ، د. دێڤید ڕۆمانۆ له (Rhodes College). ئه‌مه‌ریكا.
• كورد و ئیسلامی سیاسی، پڕۆفیسۆر حه‌مید بۆزئه‌رسه‌لان له (Institut d’etudes de l;Islam et des societes du monde musulman). فه‌ره‌نسا.
• به‌ڕێوه‌به‌ر: مارتن فان برونێسسن له (International Institute for the Study of Islam in the modern world). هۆڵه‌ندا
• كاردانه‌وه‌ی تورك له هه‌مبه‌ر ئایدنتیتێی سیاسی كورد: دوا په‌ره‌سه‌ندنه‌كان له دیدگایه‌كی مێژوویدا. د. جانێت كلاین له (University of Akron). ئه‌مه‌ریكا.
• كه‌ركوك و ئه‌و زه‌ویانه‌ی ململانێ‌یان له‌سه‌ره. برێندان ئۆلێری له (University of Pennsylvania) له ئه‌مه‌ریكا.
• په‌یوه‌ندیه‌كانی كورد و ئیران، د. هاشم ئه‌حمه‌دزاده له (University of Exeter) به‌ریتانیا.
• به‌ڕێوه‌به‌ر: د. كلایهر سپێنسه‌ر له (Chatham House). به‌ریتانیا.
• په‌یوه‌ندی نێوان گه‌لانی خاوه‌ن ده‌وڵه‌ت و بێده‌وڵه‌ت، پڕۆفیسۆر ستیفان وۆڵف له (University of Nottingham). به‌ریتانیا.
• داهاتووی كورد، پڕۆفیسۆر میشێل گوونتهر له (Tennessee Technological University). ئه‌مریكا.
شایانی باسه له‌دوا به‌شی كۆنفرانسه‌كه‌شدا به‌ڕێز عه‌دنان موفتی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان وتارێكی به زمانی ئینگلیزی خوێنده‌وه له‌ژێر ناوی سیناریۆكان و سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی.
له‌نێو داوهتكراواندا ژماره‌یه‌كی زۆری پڕۆفیسسۆر و مامۆستای خوێندنگاكانی به‌ریتانیا ئهمادهبوون و كۆمه‌ڵێك مامۆستای كوردی هه‌مان ئه‌و خوێندنگایانه‌ش به‌شدار بوون. وێڕای كۆمه‌ڵێك كه‌سایه‌تی ئینگلیز و كورد و هیتر. هه‌ڵبه‌ت ناوه‌ندی چاكیش به فه‌رمی به‌شدار بوو، به‌ڕێزان ڕزگار كۆچه‌ر و ئیبراهیم مه‌لازاده و موحه‌ممه‌د هه‌ورامی نوێنه‌رایه‌تی چاكیان كرد له‌و كۆنفرانسه‌دا www.chak.be . نوێنه‌ری چاك توانی هه‌ر له‌و كۆنفرانسه‌دا په‌یوه‌ندیه‌كی باش له‌گه‌ڵ ئه‌و پڕۆفیسۆرانه و زۆرێك له به‌شداربوان دروستبكات و زهمینهخۆشی بكات بۆ كۆنگره‌ی داهاتووی خۆی كه بڕیاره له مانگی سێی ساڵی داهاتوودا له له‌نده‌ن ببه‌سترێ.
ئه‌وه‌ش كه جێگای تێبینی بوو، له نێو داوهتكراواندا نوێنه‌ری سه‌فاره‌تی توركیا له له‌نده‌ن ئاماده‌بوو. ئه‌وان وه‌كو خووی هه‌میشه‌ی خۆیان، له‌چه‌ند ده‌رفه‌تێكدا له كاتی پرسیار و وه‌ڵامدا كه‌وتنه‌وه درۆوده‌له‌سه‌ی لافوگهزافی برایه‌تی كورد و تورك و به دیموكرات ناساندنی ده‌وڵه‌تی توركیا و به تیرۆریست زانینی په‌كه‌كه. به‌ڵام له ناو هۆڵه‌كه‌دا یه‌كێك له ئه‌ندامانی چاك و ژنێكی به غیره‌تی كوردی باكور و كه‌سانی تریش به‌توندی وه‌ڵامیان دایه‌وه.