بێده‌نگی به‌رامبه‌ر ده‌سبه‌سه‌رکردنی خوێندکارانی کورد ... دیاری نه‌کراو
بێده‌نگی به‌رامبه‌ر ده‌سبه‌سه‌رکردنی خوێندکارانی کورد
2007 12 20 - 06:24
زانکۆ
له‌مێژه‌وه ده‌ڵێن سیاسه‌ت که‌ره‌سه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌و ته‌نیا له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندیدا دێته زمان .ده‌سه‌ڵاتداران و ئه‌وانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیان له پێناوی پاراستنی دۆخی مه‌وجووددایه بێگومان بۆ مانه‌وه‌و راگرتنی پێگه‌و پله‌یان ده‌نگ هه‌ڵنابڕن و زمانی ره‌خنه ناکه‌نه‌وه . سیاسه‌ت بۆ ئه‌و لایه‌نانه هه‌مان به‌رژه‌وه‌ندیه به‌ڵام ئه‌وانه‌ی له پێگه‌ی ئوپوزۆسیوندان و ساڵه‌هایه نانی شۆڕشگێڕبوونیان ده‌خۆن چۆن ده‌توانن ئه‌م مانایه له سیاسه‌ت په‌یڕه‌و بکه‌ن? ئوپوزۆسیونی کوردی (ڕۆژهه‌ڵات ) خۆیان به هاوخه‌می ته‌واوی چه‌وساوه‌کان‌و گه‌لانی بنده‌ستی جیهان ده‌ده‌نه قه‌ڵه‌م و له پڕوپاگه‌نده و راگه‌یاندندا بانگه‌شه‌ی لایه‌نگری له ئازادیخوازی و هێزه ئازادیخوازه‌کان وه‌کوو بزووتنه‌وه‌ی خوێندکاران ، ژنان‌و کرێکاران ده‌که‌ن به‌ڵام له کرده‌وه‌دا به پێچه‌وانه‌وه ته‌نیا به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆیان په‌یڕه‌و ده‌که‌ن .ئوپوزوسیۆنی خه‌ولێکه‌وتوو له پێناوی رقه‌به‌ری و چه‌ندبه‌ره‌کی ناوخۆییدا ده‌یان که‌ناڵی ماهواره‌یی بێناوه‌رۆک و ده‌یان سایت و گۆڤاری بێسه‌روبه‌ر داده‌مه‌زرێنن به‌ڵام ئاماده نین له پێناوی به‌رزکردنه‌وه‌ی ده‌نگی خه‌ڵکی کورددا هه‌نگاوێک هه‌ڵبنێن.ماوه‌ی چه‌ند رۆژه خوێندکارانی کورد له زانکۆی تاران و دواتر له زانکۆی بووعه‌لی هه‌مه‌دان ده‌سبه‌سه‌رده‌کرێن به‌ڵام هیچ که‌ناڵ و رادیۆ و ماڵپه‌ڕێکی سه‌ر به ئه‌حزابی کوردی ئاماده نه‌بوون ته‌نانه‌ت هه‌واڵێکی کورت له سه‌ر بارودۆخی ئه‌و خوێندکارانه بڵاو بکه‌نه‌وه.به‌ڕاستی لێره‌دا ئه‌م پرسیاره دێته‌ئاراوه که مانای ئه‌م بێده‌نگیه چیه و چ به‌رژه‌وه‌ندیه‌ک له پشتیه‌وه حه‌شار دراوه?
بزووتنه‌وه ئازادیخوازه‌کان له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به تایبه‌ت بزووتنه‌وه‌ی خوێندکاری پێویسته ده‌رسێکی گه‌وره له خۆگێلکردن‌و بێده‌نگی شۆڕشگێڕانی کورد!!! له به‌رامبه‌ر ده‌سبه‌سه‌رکردنی خوێندکارانی کورد وه‌ربگرێ وسنووری خۆی له به‌رامبه‌ر ئه‌م به‌ناو شۆڕشگێڕانه که به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆیان به سه‌ر کوردی هه‌ژار و بێده‌سه‌ڵات،کردوه به ماڵ دیاری بکات.بێگومان گه‌لی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ئه‌م چوار خوێندکاره ده‌سبه‌سه‌رکراوه به رۆڵه‌ی قاره‌مانی خۆی ده‌زانێ و وه‌کوو ده‌نگ و ره‌نگی راسته‌قینه‌ی گه‌ل بۆیان ده‌ڕوانێ.«فه‌رشاد دووستیپوور»،«سوهراب که‌ریمی»،«محه‌مه‌د ساڵه‌ح ئه‌یومه‌ن» و «جه‌واد عه‌لیزاده» به پێچه‌وانه‌ی پڕووپاگه‌نده فاشیستیه‌کانی رژێم، سه‌ر به هیچ ده‌سه‌ڵاتێکی به‌رژه‌وه‌ندیخواز و هه‌ره‌سهێناو نه‌بوون و هیچکات سه‌ربه‌خۆیی و سه‌رفرازی خۆیان له پێناو ده‌سه‌ڵاتی خه‌ولێکه‌وتوو و ناراسته‌قینه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیخوازدا که ته‌نیا بیر له فه‌رته‌نه و ئاژاوه و براکوژی ده‌که‌نه‌وه فیدا نه‌کردوه.پێویسته هه‌موو رێکخراوه و دامه‌زراوه خوێندکاری و فه‌رهه‌نگیه‌کان دژ به‌م بێده‌نگیه هه‌ڵوێست بنوێنن و یه‌کجار بۆ هه‌میشه سنووری خۆیان له به‌رامبه‌ر ئوپوزۆسیۆنی داڕووخاوی کوردی‌دا که ته‌نیا ده‌توانن خه‌باتی گه‌لی کورد موسادێره بکه‌ن دیاری بکه‌ن.چوار خوێندکاری ده‌سبه‌سه‌رکراوی کورد له زانکۆی تاران ته‌نیا سه‌ر به بزووتنه‌وه‌ی خوێندکاری کوردیی بوون و هیچ تاوانێکیان نیه بێجگه خوێندکاربوون و به‌رزکردنه‌وه‌ی ده‌نگی راسته‌قینه‌ی خوێندکاری.پێویسته ئه‌م راستیه به هه‌موو ناوه‌ند و لایه‌ن و راگه‌یاندنه‌کانی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی کوردستان رابگه‌یه‌ندرێ

z ڕێکه‌وتی 2007/12/21-10:33 له‌لایان کومیته‌ی سویس
بۆ چوونه‌کان ?