حه‌وتوونامه‌ی شۆڤینیستیی ئۆلدووز بێ حورمه‌تیى به نه‌ته‌وه‌ی كورد كردووه
له‌لایه‌ن هه‌واڵ on November 26,2007
هه‌واڵه په‌یوه‌ندیداره‌کان
هیچ بابه‌تێکی په‌یوه‌ندیدار نه‌دۆزرایه‌وه
خۆرهه‌ڵات نیوز: خوێندكارانی كوردی زانكۆكانی ورمێ له نامه‌یه‌كی سه‌رئاواڵه دا بۆ به‌رپرسانی حكومی ئێران، داوای داخرانی حه‌وتوونامه‌ی شۆڤێنیستیی ئولدوز ده‌كه‌ن كه ماوه‌یه‌كه له بڵاوكراوه‌كانی خۆیدا بێ حورمه‌تی به نه‌ته‌وه‌ی كورد ده‌كات.
له نامه‌ی ئه‌و خوێندكاره كوردانه‌ی زانكۆكانی ورمێ دا هاتووه: ماوه‌یه‌كه ژوماره‌یه‌ك شۆڤینیست و هه‌لپه‌رست، بۆ گه‌یشتن به ئامانجه چه‌په‌ڵه‌كانی خۆیان، هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر نه‌ته‌وه‌ی كورد و ئێستاش خه‌ون و خولیایان گه‌یشتنه‌وه‌یه به ئیمپراتۆری عوسمانی و له خولیا فانتزییهكانی خۆیان دا ده‌ژین.
ئه‌و ژماره‌یه كه به‌ردی دڵسۆزی بۆ خه‌ڵكی ئازه‌ری زمان له سینگی خۆیان ده‌كوتن، بۆ سه‌لماندنی خۆیان ده‌ستیان كردووه به ره‌د كردنه‌وه و سووكایه‌تی كردنی خه‌ڵكی دیكه و نه‌ته‌وه‌یه‌كی مێژوویی و شوێن دانه‌ر له سه‌ر گه‌شه‌ی مرۆڤایه‌تی به نه‌زان، تیرۆریست و قاچاغچی كه له كێوه‌كانی ئازه‌ربایجانه‌وه به‌ره‌و شاره‌كان هاتوون داده‌نێن و لیباسی كوردی به لیباسی بێ ئه‌خلاقی وه‌سف ده‌كه‌ن. له لایه‌كی دیكه‌وه به‌و په‌ڕی بێ شه‌رمییه‌وه نه‌ته‌وه‌ی كورد به نه‌زان له لێكدانه‌وه‌ی مه‌سه‌له سیاسی و نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان و دارده‌ستی زلهێز، وڵاتانی داگیركه‌ر و نۆكه‌ری بیگانه داده‌نێن.
ئه‌و خوێندكارانه له درێژه‌ی نامه‌كه‌یان دا نووسیویانه: ئه‌و ژماره‌یه كه له روانینێكی ته‌واو فاشیستی دا گیریان خواردووه، ده‌ست په‌روه‌رده‌ی جموجۆڵگهلێكن كه له لایه‌ن كه‌مالیسم و شۆڤینیسمی تورك پشتیوانیان لێ ده‌كرێ و به پشتبه‌ستن به بێحورمهتی و درۆ ده‌یانه‌وێ شوناس و ره‌سه‌نایه‌تیی خه‌ڵكانێك بخه‌نه ژێر پرسیاره‌وه كه ئێران به بێ ئه‌وان شوێنێكی دیاری له مێژوو دا نییه. سووكایه‌تیی حه‌وتوونامه‌ی ئۆلدوزیش هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ. با ئه‌وه‌ش بڵێین كه هیچ كات له مێژوو دا نه‌بووه كه كورده‌كان هێرشیان كردبێته سه‌ر وڵات و خاكی یه‌كێكی تر و هیچ شوێنێكیان تاڵان نه‌كردووه و ئه‌گه‌ر شه‌ڕ و تێكههڵچوونێكیش بووبێت، ئه‌وا نه‌ته‌وه یان تایفه‌كانی دیكه ئه‌و شه‌ڕه‌یان له ناو خاكی كوردستان به سه‌ر نه‌ته‌وه‌ی كورد دا سه‌پاندووه.
ئه‌و خوێندكارانه له كۆتایی نامه‌كه‌یاندا وێڕای ده‌ربڕینی ناره‌زایی و تووڕه‌یی خۆیان له‌و كاره ئاژاوه گیڕییهی حه‌وتوو نامه‌ی ئۆڵدوز، داوایان له ته‌واوی به‌رپرسانی ئێرانی كردووه كه رێگا نه‌ده‌ن ئه‌و جۆره بڵاڤۆكانه كه تۆوی ئاژاوه له ناو خه‌ڵك دا ده‌چێنن بڵاو بێته‌وه‌و ئه‌و حه‌وتوو نامه‌یه كه بیری شۆڤینیستی بڵاو دهكانتهوهو سووكایه‌تی به كوردان ده‌كات، به بێ مه‌رج دابخه‌ن و به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌و حه‌وتوونامه‌یه دادگایی بكه‌ن، ئه‌گینا به‌رپرسیارێتی ده‌رئه‌نجامه‌كان رووی له خۆیان ده‌بێته‌وه.