ڕێنێسانس نیوز؛ سیده‌کان
کاتژمێر 14:25 : ئه‌مڕۆ سه‌رله‌به‌یانی سه‌ربازانی سوپای تورکیا به پشتیوانیی تۆپ، تانک و چه‌ندین فڕۆکه‌ی شه‌ڕکه‌ر سنووری ئێڕاقیانبه‌زاند و که‌وتنه ناو خاکی باشووری کوردستانه‌وه.
به گوێره‌ی ڕاپۆرتی ڕۆژنامه‌نووسێکی کورد له هه‌رێمه‌که‌وه ئه‌مڕۆ کاتژمێر چواری سه‌رله‌به‌یانی به‌سه‌دان کۆماندۆی تورک به پشتگیری تۆپ، تانک و چه‌کی قورس له ناوچه‌ی سنووری شه‌مزینانه‌وه که‌وتنه ناو خاکی باشووری کوردستانه‌وه و ڕاشده‌گه‌یه‌نرێ که له نێوان سه‌ربازانی تورک و جه‌نگاوه‌رانی پ.ک.ک دا شه‌ڕو پێکدادان هاتۆته ئاراوه.
سه‌باره‌ت به ژماره‌ی سه‌ربازان و ئاستی زیانه‌کانی هه‌ردوولا ڕۆژنامه‌نووس حه‌یده‌ر رادۆستی له هه‌رێمه‌که‌وه به ڕێنێسانسی ڕاگه‌یاند: له کاتژمێر 5ی سه‌رله‌به‌یانی به‌کاتی هه‌ولێر، ته‌قه ده‌ستی پێ‌کرد و تا ئێستاش درێژه‌ی هه‌یه، ئێمه ئه‌زانین که له کاژمێر 5 به‌دواوه گه‌ریلاکانی پ‌ک‌ک ڕوبه‌ڕوی سه‌ربازانی تورک بوونه‌وه به‌ڵام ناوچه‌که زۆر ئاڵۆزه و هیچ که‌س ناتوانێ سه‌ردانی هه‌رێمه‌که بکات.
له لایه‌کی دیکه‌وه جه‌بار یاوه‌ری وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی کوردستانیش له لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵی فه‌ره‌نسا، هه‌واڵه‌که‌ی پشتڕاست کرده‌وه و گوتی نازانین ژماره‌یان چه‌نده به‌ڵام هێزێکی زۆری تورکیا له ناوچه‌ی سیده‌کان، سنووری به‌زاندووه و هاتۆته شوێنێک که هێزی پێشمه‌رگه‌ی لێ نییه.
ئاژانسی هه‌واڵی ڕۆیتێریش ڕایگه‌یاند تا ئێستا ژماره‌ی سه‌ربازان نزیکه‌ی 300 کۆماندۆیه و ئه‌وه‌شی ڕوونکرده‌وه که ئه‌و هێزه‌ی ئه‌رته‌شی تورک پشتی به ته‌کنیکی به‌هێز به‌ستووه. ئه‌مه له کاتێکدایه که ئاژانسی هه‌واڵی فورات که له نزیکه‌وه ئاگاداری پ.ک.ک یه، ڕایگه‌یاند که ژماره‌ی سه‌ربازان 500 که‌س ده‌بێ.
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه، (فواد حسێن) به‌ڕێوه‌به‌ری دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له لێدوانێكیدا بۆ ڕۆیته‌رز به‌توندی ئیدانه‌ی له‌شكركێشی سوپای توركیا كرد وگ وتی: توركیا ده‌یه‌وێت ئه‌و كێشه‌یه‌ی كه خۆی هه‌یه‌تی له خاكی ولاَته‌كه‌یه‌وه بیگوازێته‌وه بۆ ناوخاكی هه‌رێمی كوردستان.