به‌یاننامه: خه‌بات دژی تیرۆریزم له كوێ‌و ئازاد كردنی كازم دارابی له كوێ؟ ... دیاری نه‌کراو
ئه‌م به‌یانی‌یه گه‌یشته‌وه تاران. كازم دارابی بۆخۆشی له وتووێژ له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نووسان دا رای‌گه‌یاند كه له كاتی گیرانی دا هیچ پێوه‌ندییه‌كی به ده‌زگا ره‌سمی‌یه‌كانی كۆماری ئیسلامی‌یه‌وه نه‌بووه‌و ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی دراونه پاڵی هه‌موویان دروستكراوی ده‌ستی ئه‌ڵمانییه‌كان بوون. به‌ڵێنیشی دا له دوا رۆژێكی نزیك دا كتێبێك بڵاو بكاته‌وه كه به قسه‌ی خۆی هه‌موو راستی‌یه‌كانی تێدا روون بكاته‌وه. ئه‌وانه‌ی له نزیكه‌وه ئه‌و مه‌سه‌له‌یان خستۆته به‌ر لێوردبوونه‌وه هێندی راستیی حاشا هه‌ڵنه‌گریان له بیره كه ره‌نگه گرنگترینیان ئه‌مانه بن: 1ـ ئه‌وه ده‌وڵه‌تی ئه‌ڵمان نه‌بوو كه خوازیاری گیران‌و حوكمدرانی تیرۆریسته‌كانی رووداوی میكۆنووس بوو، به‌ڵكوو پێداگرتن‌و سه‌رسه‌ختیی ده‌زگای قه‌زایی ئه‌و وڵاته بوو كه نه‌چووه ژێر باری فشاری ده‌سه‌ڵاتی ئیجرایی ئه‌ڵمان‌و تا روونكردنه‌وه‌ی لایه‌نه جۆراوجۆره‌كانی جینایه‌تی میكۆنووس‌و حوكمدانی تاوانباران ده‌ستی هه‌ڵ‌نه‌گرت. 2ـ له حوكمی كازم دارابی دا كه به حه‌بسی هه‌تا هه‌تایی مه‌حكووم ببوو، ئه‌وه‌ش گونجاو بوو كه پاش 15 ساڵ زیندانیش نابێ قانوونی لێخۆشبوو‌ن بیگرێته‌وه، ئه‌و قانوونه‌ی ئه‌ڵمان ده‌ڵێ كه ئه‌وانه‌ی حه‌بسی ئه‌به‌دیان بۆ ده‌بڕێته‌وه ده‌كرێ پاش 15 ساڵ لێبووردنیان بۆ ده‌رچێ‌و ئازاد بكرێن. 3ـ له ماوه‌ی نزیك به سێ ساڵ موحاكه‌مه‌ی تیرۆریسته‌كان دا ده‌وڵه‌تی كۆماری ئیسلامی سه‌دان هه‌زار‌و بگره به میلیۆن دۆلاری بۆ گرتنی وه‌كیل‌و كاروباری دادگا بۆ كازم دارابی‌و تیرۆریسته لوبنانی‌یه‌كان كرێگرته‌ی كۆماری ئیسلامی خه‌رج كرد، له حاڵێك دا ئه‌وده‌میش حاشای له‌وه ده‌كرد كه هیچ پێوه‌ندی‌یه‌كیان به رێژیمیی ئێرانه‌وه هه‌بێ. هه‌روه‌ك له كاتی خۆی‌دا ده‌وڵه‌تی ئه‌ڵمان‌و ده‌وڵه‌تانی ئه‌ندامی یه‌كیه‌تیی ئورووپا زۆریان ئیمتیازی بێ‌جێ دا به كۆماری ئیسلامی‌و ته‌نانه‌ت زۆر بێ حورمه‌تی‌یان له رێژیمی ئێران قبووڵ كرد، ئێمه هه‌میشه نیگه‌رانی ئه‌وه بووین كه ده‌وڵه‌تی ئه‌ڵمان له پێناوی قازانجی ئابووری‌و بازرگانی‌دا حه‌ق‌و عه‌داڵه‌ت بكاته قوربانی‌و تاوانبارانی رووداوی میكۆنووس ئازاد بكا. كه وابێ ئازاد بوونی كازم دارابی بۆ ئێمه شتێكی چاوه‌ڕواننه‌كراو نه‌بوو. به‌ڵام ئه‌وه‌ی بۆ سه‌رنج‌و له سه‌رڕاوه‌ستان ده‌بێ ئه‌وه‌یه كه ماوه‌یه‌كه ئه‌ڵمان به رواڵه‌ت له‌گه‌ڵ پێنج ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی شوورای ئه‌منیه‌ت له مه‌سه‌له‌ی به‌ربه‌ره‌كانی دژی تیرۆردا هاوكاری ده‌كا‌و ته‌نانه‌ت له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی‌دا لایه‌نێكی سه‌ره‌كیی ئاماده كردنی گه‌ڵاڵه‌ی بڕیارنامه‌یه‌كی تازه بۆ سزادانی كۆماری ئیسلامی‌یه. بۆیه به حه‌ق جێگای پرسیاره كه له كاتێك دا خه‌ڵكی ئێران‌و جیهانی چاوه‌ڕوانی هه‌ڵوێستی توندتری كۆمه‌ڵگه‌ی جیهانی به‌رامبه‌ر به تیرۆریزمی كۆماری ئیسلامی‌و هه‌وڵی ئه‌و رێژیمه بۆ ده‌ستڕاگه‌یشتن به چه‌كی ئه‌تۆمین، ئازاد كردنی كازم دارابی تاوانباری سه‌ره‌كیی تیرۆری میكۆنووس جگه له پاداش‌و كادۆ بۆ ئه‌و رێژیمه سه‌ره‌ڕۆ‌و تیرۆریست‌و تیرۆریست په‌روه‌ره ده‌توانێ چ ناوێكی هه‌بێ؟ ئێمه وێڕای به‌داخ بوون له‌و هه‌ڵوێسته نا دروست‌و نه‌شیاوه‌ی ده‌وڵه‌تی ئه‌ڵمان ئازاد كردنی سه‌رده‌سته‌ی تاقمه تیرۆریستی‌یه‌كه‌ی جینایه‌تی میكۆنووس به توندی مه‌حكووم ده‌كه‌ین‌و هیوادارین هه‌موو كۆڕ‌و كۆمه‌ڵه‌كانی لایه‌نگری حه‌ق‌و عه‌داڵه‌ت ئه‌و هه‌نگاوه نابه‌جێیه مه‌حكووم بكه‌ن‌و رێگا نه‌ده‌ن له‌وه زیاتر خوێنی به ناحه‌ق رژاوی رێبوارانی رێگای ئازادیی گه‌لان فیدای هێندی قازانجی كاتی‌و سات‌و سه‌ودای بازرگانی بكرێ. ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێموكراتی كوردستان 20/9/1386 11/12/2007 |
z ڕێکه‌وتی 2007/12/20-12:38 له‌لایان کومیته‌ی سویس