ده‌هه‌ی 1920 ئاواتی دروستبوونی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی کورد له لێواری وه‌دیهاتن‌دا بوو ... دیاری نه‌کراو
ده‌هه‌ی 1920 ئاواتی دروستبوونی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی کورد له لێواری وه‌دیهاتن‌دا بوو Thursday, December 20 ، 00:16:11
نوسینی:
ئاننینا ڤالیوس
وه‌رگێرانی:
ئه‌ییوب سوری
دوابه‌دوای له‌به‌ریه‌ک هه‌لوه‌شانی ئیمپراتۆری عوسمانی و پێکهاتنی ده‌وڵه‌ته نوێیه‌کان، له دوای شه‌ری یه‌که‌می جیهانی، کورده‌کان له‌به‌ر ده‌م روناکاییه‌کی نوێ‌دا بوون، که ئاواتی هه‌زاران ساله‌یان بێته دی و
نوسینی: ئاننینا ڤالیوس
وه‌رگێرانی:
ئه‌ییوب سوری
دوابه‌دوای له‌به‌ریه‌ک هه‌لوه‌شانی ئیمپراتۆری عوسمانی و پێکهاتنی ده‌وڵه‌ته نوێیه‌کان، له دوای شه‌ری یه‌که‌می جیهانی، کورده‌کان له‌به‌ر ده‌م روناکاییه‌کی نوێ‌دا بوون، که ئاواتی هه‌زاران ساله‌یان بێته دی و
له‌سه‌ر خاکی باب و باپیرانیان ده‌وله‌تی سه‌ربه‌خۆی کوردستان له‌دایک بێ.
له کاتی په‌یمانی سێڤر له سالی 1920، ده‌وڵه‌تی بریتانیا پێشنیاری کرد؛ وێڕای ده‌وله‌تانی ئیران، عیراق و کووه‌یت، ده‌سه‌ڵات بدرێ به کورده‌کانیش بۆ پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی کورد. ئه‌و بۆچونه له‌گه‌ڵ بیروڕای نیلسۆن‌ی سه‌رۆک کۆماری ویلایه‌ته یه‌کگرتوه‌کانیش له پیناو به‌رنامه‌ی ئاشتی‌دا به‌ته‌واوی ته‌با بوو. به‌لام له‌لایه‌ن ئێران، عیراق و تورکیه به ته‌واوی دژایه‌تی له‌گه‌ڵ کراو، ره‌د کرایه‌وه. له ئاکامدا ده‌وڵه‌تی بریتانیاش هه‌لوێستی خۆی گۆری‌و پاراستنی پێوه‌ندی دۆستانه‌ی له‌گه‌ڵ که‌ماڵ ئه‌تاتورکی تازه به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتوی به‌لاوه گرینگتر بوو تا ده‌وڵه‌تی کورد. به‌تایبه‌ت ئه‌و که توانیبووی کۆتایی به ده‌سه‌لاتی ئیمپراتۆری عوسمانیه‌کان بێنێ و وه‌ک وڵا‌تێکی عه‌لمانی سه‌رده‌م خۆی ده‌رده‌خست.
تورکه‌کان له ئینکار کردنی ده‌وڵه‌تی کوردیش به‌ره‌وژوور‌تر رۆیشتن و هه‌ولی سرینه‌وه‌ی وشه‌ی کوردستان و ناوی کورد بوو به یه‌کێک له ئامانجه ئیستراتیژیه‌کانیان و ئه‌وه‌ش به‌وه ده‌رده‌که‌وێت که وشه‌ی کوردستان و کوردیان قه‌ده‌غه کرد و به‌جێی ئه‌وه به تورکه چیاییه‌کانی رۆژهه‌لاتی تورکیه ناویان ده‌بردن. نووسین و قسه‌کردن به زمانی کوردی له هه‌موو وڵات قه‌ده‌غه کرا. هه‌روه‌ها گوێ گرتن له مۆسیقای کوردی و له‌به‌ر کردنی جلی کوردی و هه‌موو ئه‌و نیشانه کولتوریانه‌ی که پیوه‌ندییان به زمان و کولتوری کوردی له‌و ولاته هه‌بوو، قه‌ده‌غه کران و له‌وه‌ش زیاتر بۆ ئه‌و شوێنانه‌ی که زۆرینه‌ی خه‌لکه‌که‌ی تورک بوون، بۆ تواندنه‌وه‌ی کورد له ناو تورکیه‌دا، سیاسه‌تی راگواستنی کورده‌کانیان گرته‌به‌ر و له به‌رامبه‌ریشدا هه‌وڵدان و ئاسانکاری بۆ تورکه‌کان کرا بۆ ئه‌وه‌ی بگوێزنه‌وه بۆ کوردستان. له رێگای له‌به‌ر یه‌ک هه‌لوه‌شاندنی کورده‌کان و دوورخستنه‌وه‌یان له‌یه‌کتر، له هه‌وڵی به تورک‌کردنی کورده‌کان‌دا بوون. زۆر جار راپه‌رین له‌لایه‌ن کورده نارازیه‌کانه‌وه سه‌ری هه‌لده‌دا، به‌لام هه‌میشه ئه‌و راپه‌رینانه به بێبه‌زه‌ییانه‌ترین شیوه سه‌رکوت ده‌کران‌و له‌نیو ده‌بران.
له‌دوای شه‌ری دوهه‌می جیهانی، سیاسه‌تی تورکیه دژی کورده‌کان نه‌رمیه‌کی به‌خۆوه بینی. بۆ وێنه کورده‌کان له خوێندنگاکان‌دا ده‌یانتوانی ده‌رسی کوردیش تا راده‌یه‌ک بخوینن. به‌لام دوابه‌دوای کوده‌تای سه‌ربازی له ساڵانی 1970، دیسان کولتوری کورد که‌وته‌وه به‌ر غه‌زه‌بی رێبه‌رانی تورکیه‌و به توند ترین شیوه مستی ئاسنینیان نیشانی کورده‌کان دایه‌وه.
له‌و سالانه‌ی دواییدا، به‌هوی فشاره‌کانی یه‌کیه‌تی ئوروپا بۆسه‌ر تورکیه، ده‌وله‌تی ئه‌و ولاته ناچار بو که رێگا به به‌شێک له کاره کولتوریه‌کان وه‌ک هێندیک به‌رنامه‌ی سنورداری ته‌له‌ڤیزیۆنی به‌زمانی کوردی بدات. به‌ڵام سه‌ره‌رای هه‌مووی ئه‌وانه‌ش یاسای تورکیه تاکو ئێستاش دان به بونی نه‌ته‌وه‌یه‌ک له‌ناو سنوره‌کانی ئه‌و ولاته به‌ناوی کورد دانانێ.
ئێران
به‌بێ جیاوازی، به درێژایی مێژوو له ولاتی ئێران هه‌رحکومه‌تێک له‌سه‌ر کاربووبێ، کورده‌کانی ئه‌و ولاته له ده‌سه‌لاتی سیاسی وڵات بێبه‌ش کراون. له دوای شه‌ری دوهه‌می جیهانی، به پشتیوانی یه‌کیه‌تی سۆڤیه‌ت، له کوردستانی ئێران حکومه‌تێکی کوردی دروست بوو، به‌لام دوای که‌متر له یه‌کساڵ ئه‌و حکومه‌ته کۆتایی به ته‌مه‌نی هات. هۆیه‌که‌شی ده‌گه‌رێته‌وه بۆ که‌ین و به‌ینی نێوان ئێران و یه‌کیه‌تی سۆڤیه‌ت و پشتیوانی نه‌کردنی سۆڤیه‌ت له‌و حکومه‌ته. له ده‌هه‌ی 1950 شای ئێران قسه‌کردن به زمانی کوردی قه‌ده‌غه کرد‌و رایگه‌یاند که له‌هیچ شوێنێکی ره‌سمی جلی کوردی نابێ له‌به‌ر بکرێ. دوای به‌ده‌سه‌لات گه‌یشتنی حکومه‌تی ئیسلامی، ئایه‌توللا خومه‌ینی فتوای جیهادی دژی کورده به‌رهه‌لستکاره‌کان ده‌رکرد. له ئاکامی ئه‌و شه‌ره‌دا به ده‌یان هه‌زار که‌س له کورده‌کان کوژران.
سه‌دام حوسین بێبه‌زه‌ییترین که‌س ده‌رحه‌قی کوردان
له هه‌لومه‌رجی ئێستادا فه‌رهه‌نگی کوردی له ئێران تا ئه‌ندازه‌یه‌ک رێگای پێ دراوه ،به‌لام هه‌رباس و خواسێکی سیاسی و ئاوات و خه‌ونێکی مافی سیاسی بۆ کوردان له‌و ولاته دا بڤه‌یه‌و به توندترین شێوه وڵامی پی ده‌درێته‌وه‌و کورد بۆی نیه داوای مافه سیاسیه‌کانی خۆی بکات. له سوریه تا ئێستاش به چه‌ندین شیوه له هه‌وڵی ریشه‌کێش کردنی کورده‌کان‌و کولتوری کوردی دان. کاربه‌ده‌ستان پێناس ناده‌ن به مناڵانی کورد‌و ئه‌گه‌ر پێشیانبده‌ن، ئه‌وا نابێ ناوی کوردی‌یان له‌سه‌ر بێ. ناوی شار‌و ناوچه‌کان له کوردیه‌وه گۆردراون بۆ ناوی عه‌ره‌بی. هه‌روه‌ها چاپ و بلاوکردنه‌وه‌ی هه‌ر کتێب و نوسراوه‌یه‌ک به زمانی کوردی قه‌ده‌غه‌یه.
زۆرترین ئازاره‌کان‌و زیاترین ده‌رفه‌ته‌کان له عیراق بوون. مێژووی کورد له عێراق، خوێناوی‌ترین به‌شی مێژووی کورده.
له‌دوای شه‌ری یه‌که‌می جیهانی باشترین مه‌یدان بۆ کورده‌کان، کوردستانی عێراق بوو. هه‌ربۆیه زۆرترین هه‌وله‌کانیش له‌پێناو پاراستنی کولتوری کوردی‌دا گواسترایه‌وه بۆ ئه‌و به‌شه. کورده‌کان خه‌باتی خۆیان له‌و ناوچه‌یه‌دا به به‌رده‌وامی چرتر کرده‌وه. سه‌ره‌رای هه‌مووی ئه‌وانه‌ش تاکو سالانی 1960 لێک تێگه‌یشتنێکی گه‌وره له نێوان کورده‌کان و حکومه‌تی ناوه‌ندی‌دا نه‌هاته پێش.
هاتنه سه‌ر کاری سه‌دام حوسێن، ده‌ستپێکردنی پر ته‌م‌و مژترین‌وخوێناویترین لاپه‌ره‌کانی میژووی کوردی به‌دواوه بوو. مه‌زه‌نده ده‌کرێ که له‌ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سه‌دام حوسێن‌دا پتر له 300000 که‌س له کورده‌کان کوژراو بێ سه‌رو شوێن کراون. ئامانج و به‌رنامه‌ی سه‌دام حوسێن ئه‌وه بوو که هه‌موو گه‌لانی غه‌یری عه‌ره‌بی عێراق یان له‌ناو به‌رێ یان له‌سه‌ر خاکی عێراق راویان بنێ و نه‌هێڵی غه‌یری عه‌ره‌ب له خاکی عێراق‌دا بمێنێ. له ریگای بۆمباران و شیمیایی‌باران و ئه‌نفال و هه‌ر رێگایه‌کی تره‌وه که بۆی کرا هه‌وڵی له‌ناو بردنی کورده‌کانی دا. به‌ڵام دوابه‌دوای ده‌ورانی له شه‌ری که‌نداو دژی هاوپه‌یمانان له سالی 1991، ناچار بوو حکومه‌تێکی سنوورداری نیوه‌سه‌ربه‌خۆی کورد له په‌نای خۆی ببینێ‌و له به‌ر بێ‌ده‌سه‌ڵاتی نه‌یده‌توانی دژی هه‌نگاو بنێ.
سه‌دام ئه‌گه‌ر له دادگای دوجه‌یل سزای ئیعدامی به‌سه‌ر دا نه‌سه‌پایه و ئێستا بمابایه، ده‌بوو له ریزی پێشه‌وه‌ی تاوانبارانی قه‌تڵ و عام و ئه‌نفال کردنی کورده‌کان‌دا بایه، که سزای مه‌رگی بۆ به دواوه ده‌بوو.
هه‌رێمی کوردستان له عێراق، ئێستا ئارامترین و ئه‌مین‌ترین ناوچه‌ی عێراقه. له‌و هه‌رێمه ته‌نیا 200 سه‌ربازی ئه‌مریکایی چاوه‌دێریی ئاسایشی ناوچه‌که ده‌کات. ئه‌وه له کاتێکدایه که له تێکرای عێراق پتر له 180000 سه‌ربازی ئه‌مریکایی خه‌ریکی ئارام‌راگرتنی دۆزی ئه‌و وڵاته‌ن.
سه‌رچاوه ئابوریه‌کانی هه‌رێمی کوردستان بناغه‌که‌یان بریتیه له نه‌وت و سه‌رچاوه سروشتیه‌کانی دیکه، که ناوچه‌یه‌یه‌کی یه‌کجار ده‌وڵه‌مه‌نده. گرینگیه سیاسیه‌کانی ئه‌و سه‌رچاوه ئابوریانه، له کاتی پرسی سیاسی کورد دا هه‌رگیز بۆ فه‌رامۆشی نابن. ئه‌وه‌ی له داهاتوودا ره‌نگه زۆر له نه‌وتیش بایه‌خی پتر بێ و قسه‌ی ئاخر ده‌کات، بوونی سه‌رچاوه‌ی زۆری ئاوی شیرینه له کوردستان.
کورده‌کان چاوه‌روانی چی له داهاتوو ده‌که‌ن؟ ئه‌وه پرسیارێکه که وه‌لامدانه‌وه‌ی زۆر ئاسته‌مه. هه‌لومه‌رجی تورکیه به‌شیوه‌یه‌که که زۆر ئاسته‌مه بتوانی راپۆرتێکی دروست و جێگای باوه‌ری لێ هه‌ڵبێنجی. ئاخۆ چه‌نده له کورده‌کانی ئه‌و به‌شه ده‌یانهه‌وێ له‌گه‌ڵ تورکیه بمێننه‌وه‌و چه‌ندیان داوای خودموختاری و چه‌ندیان داوای سه‌ربه‌خۆیی ده‌که‌ن‌و ته‌نانه‌ت چه‌ندیان پشتیوانی له شه‌ری چه‌کداری و توند و تیژیه‌کانی پ.ک.ک ده‌که‌ن و یان خوازیاری چه‌ک دانانن. زۆرێک له‌و هه‌والنێرانه‌ی که له‌و ناوچه‌وه تێپه‌ر ده‌بن، ئه‌وه‌یان به‌ر گوێ ده‌که‌وێ که ئێستا ئه‌گه‌ر لێیانگه‌رێن، له‌سه‌ر خاکی باب و باپیرانیان وه‌ک کورد به ئازادی بژین، به‌سیانه. به‌تایبه‌ت ناوچه گوندنشینه‌کان که خه‌لکه‌که‌یان له‌وپه‌ری هه‌ژاریدا ده‌ژی، پێیان وایه بۆ ماڵ و مناڵیان نان له لوله‌ی تفه‌نگ نایه‌ته ده‌ر.
کورده‌کانی عیراق له ئوتونۆمیه‌وه بۆ سه‌ربه‌خۆیی
گه‌وره‌ترین دوو هێزی کوردی عێراق، فیدراڵییان وه‌ک ئامانجی خۆیان بۆکوردستان کردۆته سه‌رخه‌تی کاریان.
به‌لام کۆمیته‌ی رێفراندۆمی کوردستان ده‌ڵێ؛ سیاسه‌تی ئه‌و حیزبانه وه‌لامده‌ری داخوازی و ده‌نگی خه‌لکی کوردستان نیه. ئه‌و کۆمیته‌یه له هه‌لبژاردنی سالی 2005ی پارلمانی عێراق‌دا خێوه‌تی ده‌نگدانی به‌شێوه‌ی نافه‌رمی له پاڵ شوێنه‌کانی ده‌نگدان به‌رز کرده‌وه و هاوکات که خه‌لکی کوردستان ده‌چون بۆ ده‌نگدان به پارلمانی عێراق و پارلمانی کوردستان، ده‌یانتوانی ده‌نگ به کۆمیته‌ی رێفراندۆمیش بده‌ن. ئاخۆ چیان بۆ کوردستان ده‌وێ؛ کوردستان سه‌ربه‌خۆ بێت یان له‌گه‌ڵ عێراق بمێنێته‌وه؟
به‌پێی قسه‌ی کۆمیته‌ی رێفراندۆم 99،5%ی ده‌نگده‌ران ده‌نگیان به سه‌ربه‌خۆیی کوردستان دا. ئه‌گه‌ر ئه‌و رێژه‌یه گه‌وره‌ش کرابێته‌وه، دیسان پێمانده‌ڵێ که زۆرینه‌ی کورده‌کان چیان ده‌وێ! له هه‌مانکاتدا کۆکردنه‌وه‌ی 1.7 میلیۆن ئیمزا و ناردنی بۆ رێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان وێرای یادداشتێک و داواکردن له‌پێناوی وه‌رێخستنی رێفراندۆمێک بۆکورد پشتیوانه‌یه‌کی به‌هێزه.
ئه‌و 1.7 میلیۆن که‌سه کورده‌ی کوردستانی عێراق ئیمزایان کردوه‌و داوا له رێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان ده‌که‌ن که له پێناو رێفراندۆمێکی فه‌رمیدا بۆ سه‌ربه‌خۆیی کوردستان هه‌نگاو هه‌ڵگرێ.
سه‌رچاوه؛ ماڵپه‌ڕی کاناڵه‌کانی 1 و 2ی ته‌له‌ڤزیۆنی فینلاند
وه‌رگیراو له ماڵپه‌ڕی دێموکراته‌کانی فینلاند

z ڕێکه‌وتی 2007/12/20-11:25 له‌لایان کومیته‌ی سویس
بۆ چوونه‌کان ?