ئازادكردنی كازم دارابی له نێو ئێرانییه‌كانی ئالمان ترس‌و دڵه‌راوكی‌َ ده‌نێته‌وه ... دیاری نه‌کراو
ئازادكردنی كازم دارابی له نێو ئێرانییه‌كانی ئالمان ترس‌و دڵه‌راوكی‌َ ده‌نێته‌وه
2007 12 19 - 14:07
(بۆرۆژهه‌ڵات) ـ ئالمان، محه‌ممه‌دی فه‌قێ عه‌لی: ئێرانییه‌کانی دانیشتووی بێرلین به‌رامبه‌ر به ئازاد کردنی کازمی دارابی گه‌وره ترۆریستی کۆماری ئیسلامی ئێران ترس و دله‌راوكێی خۆیان ناشارنه‌وه‌و پێیان وایه ئه‌وه ده‌ست ئاواڵه کردنی ترۆریسته‌کانه بۆ ئه‌نجامدانی شێوه‌کرداری تری له‌م بابه‌ته.
شۆهره به‌دیحی هاوسه‌ری نوری دێهکوردی ده‌ڵێ:برینه‌کانمان دوباره کولانه‌وه، من له‌م شته تێناگه‌م بۆ ده‌بێ ئه‌و تیرۆریسته که ژیانی چوار مرۆڤی بۆ هه‌میشه له سه‌ر دنیا سریوه‌ته‌وه، له به‌رانبه‌ر دا 8 سال به‌خشینی زیندانی وه‌ک دیاری پێبدرێ؟ ئه‌و وتی:پازده‌ساڵ دوای ئه‌م جینایه‌ته که لێره له بێرلین کرا وا هه‌ستده‌که‌م که ئێمه به ته‌نیاین و ئاڵمان ئێمه‌ی وه‌ک پازده‌ساڵ له‌مه‌وبه‌ر و بێ هیچ پشت و په‌نایه‌ک داوه‌ته‌وه ده‌ستی ئه‌جه‌ل و گیانمان دوباره له مه‌ترسی دایه. چونكه ئه‌وه نیه له دادگای بێرلین دا به‌ڵگه‌ی حاشا هه‌ڵنه‌گر هه‌بوو که داڕێژه‌رانی ئه‌م تیرۆره سه‌رانی کۆماری ئیسلامی ئێران بوون.
ئه‌و دواتر ده‌لێ:واهه‌ست ده‌که‌م ئاڵمان ئێمه‌ی داوه‌ته ده‌ستی رێژیمێک که له بڵاو کردنه‌وه‌ی قینه و رق وکوشتن و ترۆر ده‌ستێکی باڵای هه‌م له ناو خۆی وڵات و هه‌م له ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یدا هه‌یه.
حاجی جوندی نو‌ێنه‌ری حیزبی دیمۆکراتی کوردستان له ئالمان ده‌ڵێ:ئه‌وه هیچ مانایه‌کی نیه له ئه‌فغانستان به دوای تیرۆریسته‌کان دا بگه‌ڕێن و هه‌ر له‌و کاته‌ش دا لێره ئازادیان بکه‌ن.
هاوكات حامید نه‌وزه‌ری لێپرسراوی رێکخراوی په‌نابه‌رانی ئیرانی ده‌ڵێ:ئه‌وه کارێکی هه‌ڵه‌یه که به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌م جنایه‌ته هه‌روا به ئاسانی ده‌درێنه‌وه ده‌ستی بڕیارده‌ره‌کانیان، ئه‌وه بێحورمه‌تی و ته‌وهینکردنه به‌وکه‌سانه که له‌م کاره‌ناجوانمێرانه‌یه‌دا بوونه قوربانی.
من دڵنیام له‌وه‌ی که کازمی دارابی وه‌ک قاره‌مانێک به‌م زوانه ده‌بیته کارمه‌ندێکی پایه‌به‌رزی حکومه‌تی، چونکه دیتمان ئازاد کردنی چۆن له لایه‌ن کۆماری ئیسلامیه‌وه پێشوازی لێکراو، چۆن سه‌ردێڕی زۆربه‌ی ڕۆژنامه‌کان و هه‌واڵده‌ره‌کانی ئێرانی به وێنه‌و هه‌واڵی کازمی دارابی ڕازانه‌وه، هه‌ر له زمانی هه‌واڵنێری ئێڕناوه بڵاو کرایه‌وه که دارابی ده‌یهه‌وێت له سه‌ر ئه‌م داستانه کتێبێک بنوسی.
ئه‌و وتی: من دارابی زۆر باش ده‌ناسم، وه‌ختی خۆی من و ئه‌و له دانیشگای تکنیکی ئاڵمان به یه‌که‌وه ده‌مانخوێند، له کاتی دادگایکردنیشی دا من ئه‌وه‌ی له سه‌ر دارابیم ده‌زانی به دادگام گوتوه.من بۆخۆم ترسێکم نیه، ئه‌وه بێجگه له‌وه‌ی که حیسابی ئه‌وه‌ده‌که‌م که له ژێر ته‌عقیب دابم، به‌ڵام تا ئێستا هیچ به‌ڵگه یه‌کم بۆ ئه‌م حیسابه‌ی خۆم له ده‌ست دانیه.
یه‌کێکی تر له ئێرانیه‌کان به ناوی جه‌واد دابیران له ئه‌ندامانی موجاهیدینی خه‌لک ده‌ڵێ: ئێران له‌م دوایانه‌دا ده‌ستی کردوه به ناردنی خه‌ڵکانی خۆی بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات و ئه‌م خه‌ڵکانه‌ش ته‌نیا کاریان بوون به ئه‌ندامه له ناو رێکخراوه‌کان و کۆڕ و کۆمه‌ڵه ئێرانیه‌کاندا، به واتایه‌کی دیکه رێژیم تاکتیکه‌که‌ی ساڵانی پێشوی گۆڕیوه. ئه‌گه‌ر ساڵانی پێشوو له ڕێگه‌ی سه‌فاره‌ت و کۆنسۆلگه‌ریه‌کانیه‌وه ئاگێنته‌کانیان ده‌ست به‌کار ده‌بوون و ئه‌م کاره‌یان ده‌کرد، ئێستا به شێوه‌ی ترانسفه‌رله ڕێگه‌ی ناوه‌نده‌کانی بازرگانی و هاتوچۆوه‌و هه‌روه‌ها هێندێک ڕێکخراوی تایبه‌تیه‌وه ده‌خزێنه ناو ئێرانیه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات. ناوبراو ده‌ڵێ: من له سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌م که کاری ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی دوای ئازاد کردنی دارابی خه‌ته‌رتر ده‌بێت.
تا ئێستا قازیه‌کانی دادگای میکۆنۆس که به خۆڕاگری ته‌واو شه‌خسی خۆیان و به پشتیوانی ده‌زگای قه‌زای ئاڵمان توانیان سه‌ربه‌خۆی دادگا له به‌رابه‌ر حکومه‌تی ئه‌وکاتی ئاڵمان دا بپارێزن هیچ لێدوانێکیان نه‌داوه، بێجگه له سیاسه‌توانی حیزبی سه‌وز و سه‌ناتۆری پێشوی دادگای بێرلین ڤۆلفگانگ ڤیلاند تاخێلێس. که ده‌ڵێ ئه‌م ئازاد کردنه ده‌کرێ له لایه‌ن مه‌لاکانه‌وه وه‌ک خۆ به‌ده‌سته‌وه‌دانێکی حکومه‌تی ئاڵمان جه‌ژن بگیردرێ.

z ڕێکه‌وتی 2007/12/20-11:14 له‌لایان کومیته‌ی سویس
بۆ چوونه‌کان ?