Wednesday, December 19 ، 06:05:47 ... دیاری نه‌کراو
Wednesday, December 19 ، 06:05:47
دوای ئه‌وه‌ی که چه‌ندین مانگ بوو رۆژنامه و راگه‌یاندنه‌کانی ئالمان راپۆرتیان له‌سه‌ر کرینی که‌لوپه‌لی نایاسایی له‌لایه‌ن ددیپلۆماته ئێرانیه‌کانه‌وه بلاو ده‌کرده‌وه، ئێستا ده‌رده‌که‌وێ که یه‌کێک له دیپلۆماته ئێرانیه‌کان به‌و هۆیه‌وه له ئالمان ده‌رکراوه.
دوای ئه‌وه‌ی که چه‌ندین مانگ بوو رۆژنامه و راگه‌یاندنه‌کانی ئالمان راپۆرتیان له‌سه‌ر کرینی که‌لوپه‌لی نایاسایی له‌لایه‌ن ددیپلۆماته ئێرانیه‌کانه‌وه بلاو ده‌کرده‌وه، ئێستا ده‌رده‌که‌وێ که یه‌کێک له دیپلۆماته ئێرانیه‌کان به‌و هۆیه‌وه له ئالمان ده‌رکراوه.محه‌ممه‌دعه‌لی حوسێنی وته‌بیژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند که یه‌کێک له نوێنه‌رانی سه‌فاره‌تی ئێران له ئاڵمان چه‌ند مانگ له‌مه‌وبه‌ر له‌و ولاته ده‌رکراوه.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران سه‌باره‌ت به ناو و لیپرسراوی و که‌سایه‌تی ئه‌و دیپلۆماته هیچ رونکردنه‌وه‌یه‌کی نه‌دا، به‌لام حه‌وته‌نامه‌ی ئێشپیگێلی ئاڵمانی له تازه‌ترین ژماره‌ی خۆی‌دا که رۆژی دوشه‌ممه 17ی دیسامبر بلاو کرایه‌وه، راپۆرتێکی له‌سه‌ر کاره‌کان و چۆنیه‌تی ده‌رکرانی دیپلۆماتێکی ئێرانی که خه‌ریکی کرینی که‌لوپه‌لی پێوه‌ندیدار به هه‌موار کردن و پیتاندنی ئۆران‌یۆم بۆ ئێران بووه، بڵاو کرده‌وه.
حه‌وتونامه‌ی ئیشپئگیل له چاپی ئینترنێتی خۆی‌دا که به‌ناوی خوازراوی عه‌لی-د باس له‌و دیپلۆماته ئێرانیه ده‌کات، ده‌نوسێ: ناوبراو له به‌رپرسانی کۆنسولگه‌ر‌ی ئێران له ئالمان بوه‌و کاتێک که له‌گه‌ل کۆمپانیا‌یه‌کی ئالمانی که تایبه‌ته به دروست کردنی که‌لوپه‌لی تایبه‌ت و داوای پارچه‌یه‌کی کۆنترۆڵی سیستم ده‌کات، که بۆ هه‌موارکردن و پیتاندنی ئۆران‌یۆم که‌لکی لێ وه‌رده‌گیرێ، لێی ده‌که‌ونه گومانه‌وه. ئه‌و کۆمپانیایه له ئه‌یاله‌تی باوار هه‌ڵکه‌وتوه.
حکومه‌تی ئالمان هه‌وڵدان بۆ کرینی ئه‌و جۆره پێویستیانه بۆ وڵاتی ئێران به نایاسایی ده‌زانێ و له چوارچیوه‌ی پیوه‌ندیه‌کانی نێوان ئالمان و ئێران دا ئه‌و شیوه کرده‌وانه‌ی کاربه‌ده‌ستانی ئێرانی به زیانبه‌خش ده‌زانێ و هه‌ربۆیه بریاری ده‌رکردنی ئه‌و دیپلۆماته ئێرانیه ده‌رده‌کات.
له درێژه‌ی راپۆرتی ئیشپیگل دا هاتووه که دیپلۆماته‌که مانگی ژوئیه ناچار کرا ئالمان به‌جێ بێلێ.
ئه‌وهه‌واله له‌و ماوه‌یه‌دا له لایه‌ن هه‌ردووک ولاته‌وه شاردرابۆوه و بێده‌نگه‌ی لی کرابوو به‌لام دوای بلاوبونه‌وه‌ی ئه‌و راپۆرته وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران له رووی ناچاریه‌وه هه‌واله‌که‌ی په‌سند کرد. هه‌رچه‌ند کاربه‌ده‌ستانی ئێرانی ئه‌و بریاره‌یان به شتیکی هه‌له ناو برد.
له ماوه‌ی چه‌ند مانگی دوایی دا رۆژنامه‌کانی ئالمانی به به‌رده‌وامی په‌رده‌یان له‌سه‌ر هه‌وڵه‌کانی ئێران بۆ کرینی که‌لوپه‌لی نایاسایی هه‌لداوه‌ته‌وه.
ده‌زگای قه‌زایی ئالمانیش پشکنینی له‌سه‌ر چه‌ندین کۆمپانیای ئالمانی و ئێرانی کردووه و زۆر له به‌رێوه‌به‌رانی ئه‌و شه‌ریکانه به گومانی فرۆشتنی که‌لوپه‌لی نایاسایی له‌ژیر لێکۆلینه‌وه دان.
دوای بڕیاری میکونوس و مانگه‌کانی دوای ئه‌و کاره‌ساته، ئه‌وه یه‌که‌م جاره که ده‌وله‌تی ئالمان بریاری ده‌رکردنی دیپلۆماتێکی ئێرانی ده‌دات.
وه‌رگێڕانی؛ باوکی نیڤار
سه‌رچاوه؛ BBC
وه‌رگیراو له ذێموکراته‌کانی فینلاند

z ڕێکه‌وتی 2007/12/19-23:47 له‌لایان کومیته‌ی سویس
بۆ چوونه‌کان ?