به‌ڕێوه‌چوونی رێوره‌سمی 26ی سه‌رماوه‌ز، رۆژی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له بنكه‌ی ده‌فته‌ری سیاسی ... دیاری نه‌کراو
كوردستان‌و كورد: كاتژمێر 30: 9ی پێش نیوه‌رۆی ئه‌مڕۆ 26ی سه‌رماوه‌ز به بۆنه‌ی رۆژی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان‌و به به‌شداری ئه‌ندامانی
رێبه‌رایه‌تیی، ژماره‌یه‌كی زۆر له كادر‌و پێشمه‌رگه‌كان

بۆ دیتنی وێنه‌کانی ئه‌م رێوره‌سمه له‌سه‌ر ئه‌م دوو به‌شه‌ی خواره‌وه کلیک بکه‌ن:
ـ به‌شی یه‌که‌می وێنه‌کان
ـ به‌شی دووهه‌می وێنه‌کان
و بنه‌ماڵه‌كانی نیشته‌جێی كه‌مپه‌كانی حیزب له بنكه‌ی ده‌فته‌ری سیاسی رێوره‌سمی رۆژی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌رێوه چوو.
به‌ر له ده‌ست پێ كردنی رێوره‌سمه‌كه رێژه‌ی منداڵانی وه‌رزشوان، ئه‌ندامانی یه‌كیه‌تی ژنانی دێموكرات، چه‌ند ده‌سته پێشمه‌رگه‌و به‌شداربووانی ده‌وره‌ی فێرگه له به‌رانبه‌ر ئه‌ندامانی رێبه‌رایه‌تیی‌و به‌شدارانی رێوڕه‌سمی 26ی سه‌رماوه‌ز به‌رێوه چوو.
دوای ته‌واو بوونی رێژه‌كه، رێوڕه‌سم به سروودی نه‌ته‌وایه‌تیی ئه‌ی ره‌قیب ده‌ستی پێ كرد‌و به دوای ئه‌ودا په‌یامی ده‌فته‌ری سیاسی له لایه‌ن كاك حه‌سه‌ن ره‌ستگار ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسی حیزب پێشكه‌ش كرا.
به‌رێزیان وێرای به‌رز نرخاندنی ناو‌و رۆڵی پێشمه‌رگه بۆ به‌رگری له مافی نه‌ته‌وایه‌تیی گه‌له‌كه‌مان‌و به‌رز راگرتنی ئاڵای سه‌روه‌ریی نه‌ته‌وه‌كه‌مان گوتی: پێشمه‌رگه هه‌ر ئه‌وانه نین كه چه‌ك له شانن بۆ رزگاری خاك‌و نیشتمان به‌ڵكوو هه‌موو خوێندكاران‌و دایك‌و بابیان‌و هه‌موو زیندانیه سیاسیه‌كان‌و گشت ئه‌و كه‌ڵه پیاو‌و شێره ژنانه كه چالاكانه زوڵم‌و زۆری رێژیم له‌قاو ده‌ده‌ن‌و سنگیان كردۆته قه‌ڵغانی ئازادیی، پێشمه‌رگه‌ن.
له برگه‌یه‌كی دیكه‌ی جه‌ژنه‌كه‌دا په‌یامی ئه‌نجومه‌نی به‌رگری له زینددانیه سیاسسیه‌كان له لایه‌ن كاك ئه‌حمه‌د سادقپوور، په‌یامی یه‌كیه‌تیی لاوانی دێموكراتی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له لایه‌ن مه‌نسوور سه‌ممار، په‌یامی یه‌كیه‌تیی ژنان له لایه‌ن گه‌لاوێژ باپیرییه‌وه خوێندرایه‌وه.
له بڕگه‌یه‌كی دیكه‌ی رێوڕه‌سمه‌كه‌دا هه‌ر كام له به‌رێزان كاك ئه‌حمه‌د سادقپوور، گزینگ نوورانی‌و ناسر ره‌سووڵی شێعر‌و په‌خشانیان پێشكه‌ش به ئاماده بووان كرد.
هه‌ر له‌م بڕگه‌یه‌دا پارچه شێعرێك كه له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی یه‌كێك له شه‌هیدانی شاری بۆكان ناردرابوو، خوێندرایه‌وه.
دواتر ژماره‌یه‌ك له منداڵانی وه‌رزشوانی كه‌مپی دێگه‌ڵه وه‌رزشی تێكواندۆیان نواند.
شایانی باسه كۆڕی هونه‌ریی حیزب له به‌شه جۆراوجۆره‌كانی رێوره‌سمه‌كه‌دا مه‌قام‌و سروودی بۆ ئه‌م رێوڕه‌سمه پێشكێش كرد.
رێوره‌سمه‌كه به چه‌ند هه‌ڵپه‌ركێی گرۆپی كوردستان كۆتایی پێ هات.

شایانی باسه ئه‌و رێوره‌سمه دوو كاتژمێری خایاند.
بۆ چوونه‌کان ?