درێژه‌ی بابه‌ت...
کێ ده‌بێت به دژی ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستی قسه بکات؟
گه‌لانی زوڵم لێکراوی بنده‌ستی ئێران یان ئه‌حمه‌دی نژاد؟له‌به‌ره‌به‌ری به‌ڕێوه‌چوونی کۆنفرانسی دژ به ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستی له شاری ژنێڤ ، نوێنه‌ڕایه‌تی چه‌ند حیزب وڕ ێکخراوی سیاسی کورد له سویس ڕاگه‌یاندراوێکیان ده‌رکردوه و هه‌ڵوێستی خۆیان سه‌باره‌ت به کۆنفرانس و به‌شداری ئه‌حمه‌دی نژاد له‌م کۆنفرانسه ده‌ربڕیوه.ئه‌مه‌ی لای خواره‌وه ده‌قی ڕاگه‌یاندراوه‌که‌یه.
سبه‌ینێ دووشه‌ممه بیستی ئا‌پریل، له شاری ژێنێف له سوئیس، کۆنفڕانسێک له‌مه‌ڕ ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستی و هه‌ڵاواردن به‌ڕێوه ده‌چێ. ئه‌مه سێهه‌مین جاره له مێژوودا کۆنفڕانسی له‌م چه‌شنه ده‌گیردرێ. بڕیاره مه‌حموود ئه‌حمه‌دی نژاد سه‌رۆک کۆماری نامه‌شرووعی ئێران له‌و کۆنفڕانسه‌دا به‌شداری و له‌سه‌ر ئه‌م ته‌وه‌ره‌یه قسه بکات. به داخه‌وه له دونیای ئه‌مڕۆکه‌دا ده‌سته‌واژه‌گه‌لی وه‌کوو مافی مرۆڤ، ئازادی، دێمۆکراسی، ئاشتی و ته‌بایی بۆته گاڵته‌جاری هه‌ندێک له ده‌وڵه‌تانی دونیا له چه‌شنی ڕژیمی ئێران .
مەراسمی ناشتنی ره‌وانشاد سەید محەممەد کولیجی رۆژی شەممە 28.3.2009 لە گۆرستانی ( Nordfriedhof ), لە شاری بۆن کاتژمێر 11 ی پێشنیوەرۆ بەڕێوە دەچێ. بەشداران لە شەقامی Hans- Herter Strasse کۆ دەبنەوەو کاتژمێر 10 و نیو بەرەو مەزارگە رێدەکەون. مەراسمی پرسە و سەرەخۆشی کە کاتژمێر 12 تا 15 لە هۆڵی کلیسای (( Evangelisches Kirchengmeinde Hersel 53332 , Mertensgasse 17A ) بەڕێوە دەچێ.
بۆ زانیاریی زیاتر دەتوانن پێوەندی بەم ژمارە تەلەفۆنەی خوارەوە بکەن؛
01634868589
لە لایەن بنەماڵەی کولیجی؛ د. کەماڵ کولیجی، د. کەژاڵ کولیجی و دۆستان و هاوڕێیانی رەوانشاد سەید محەممەد کولیجی
کێ ده‌بێت به دژی ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستی قسه بکات؟
ئاگادارییه‌ک بۆ :
کۆمیته‌ی سویسی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان ،به بۆنه‌ی 10 ی خاکه‌لێوه و بۆ ڕێز گرتن له یادی شه‌هیدانی کوردستان ، ڕێ‌و و ڕه‌سمێک له شاری بازێلی سویس ، به ڕێوه ده‌بات به‌م ئادرێس و نیشانی لای خواره‌وه :
خەڵكی خەباتگێڕی كوردستان!
بە زوو
وه‌ک ئاشکرایه کاره‌ساتی ئه‌نفال گه‌وره‌ترین و تراژیدیترین کاره‌ساتی کۆمه‌ڵکوژییه له مێژووی کۆن و نوێی گه‌له‌که‌ماندا، که به داخه‌وه زۆربه‌مان گه‌له‌که‌مان هێشتا وه‌ک پێویست له گه‌وره‌یی و مه‌زنی ئه‌م ڕوداوه نه‌گه‌یشتوین و کاری باشمان بۆ نه‌کردوه تا له ئاستی جیهاندا وه‌ک جینۆساید بناسرێت. یادکرنه‌وه‌ی ئه‌م کاره‌ساته ساڵانه به‌زیندو هێشتنه‌وه‌یه‌تی له بیر و یادی تاکی گه‌له‌که‌مان و مرۆڤدۆستانی جیهاندا.
سه‌باره‌ت به‌هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كانی توركیا، ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه دژ به‌ئه‌نفال‌و جینۆسایدی گه‌لی كورد (چاك)، رایده‌گه‌یه‌نێت كه"پێویسته هه‌موو كوردان‌و رێكخراو‌و پارته‌كانی چوار پارته‌كه‌ی كوردستان پشتگیری پارته كوردییه‌كانی توركیا بكه‌ن بۆ بردنه‌وه‌ی شاره گه‌وره كوردییه‌كان له‌هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا‌و داوا له حیزب‌و ڕێکخراو و که‌سه‌یه‌تیه‌کانی هه‌ر چوار به‌شی کوردستانیش ده‌كه‌ین هه‌ستی به‌رپرسیارێتیان بپارێزن و خۆیان له لێدوان و موجامه‌له‌ی سیاسیانه به‌دوور بگرن‌و ئه‌که‌ونه خزمه‌تی پارتی ده‌سته‌ڵاتداری تورکیا AKP".
هاونیشتمانه به‌ڕێزه‌کان!
ئه‌مڕۆ 16 / 3 / 2009 ، به‌رامبه‌ره له گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونی 21 ساڵ به سه‌ر کاره‌ساتی کیمیا بارانی شاری هه‌ڵبجه دا . ئه‌و کاره‌ساته‌ی که دڵی هه‌موو مرۆڤێکی به ویژدانی هه‌ژاند و بوو به په‌ڵه‌یه‌کی ڕه‌شیش به نێوچاوانی دیکتاتۆره خوێنمژه‌کانی سه‌رده‌م و به‌رپرسانی ڕژیمی گۆڕبه‌گۆڕ کراوی به‌عسی سه‌ددام حسێنه‌وه. ئه‌مساڵ له کاتێکدا یادی قوربانیانی ئه‌و کۆمه‌ڵکوژیه ڕێز ده‌گرینه‌وه ، که ئه‌نجام ده‌رانی ئه‌م کاره‌ساته‌و له سه‌رووی هه‌موویانه‌وه عه‌لی کیمیایی ، له به‌رده‌م دادگادان و هیوادارین که سزای شیاوی ئه‌و جینایه‌ته گه‌وره وه‌ربگرنه‌وه و ببنه په‌ند و عیبره‌ت بۆ هه‌موو دیکتاتۆرانی سه‌رده‌م . جارێکی دیکه سه‌ری ڕێز و نه‌وازش له ئاستی شه‌هیدان و قوربانیانی کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید داده‌نوێنینه‌وه و به‌و ئاواته‌ی که شاری هه‌ڵه‌بجه و خه‌ڵکه قوربانی به‌خشه‌که‌ی ئاوڕی پێویستیان لێ بدرێته‌وه بۆئه‌وه‌ی که‌س و کاری قوربانیان بتوانن له ژیانێکی ئارام و ئاسووده دا ژیان ببه‌نه سه‌ر . هه‌رله و کاته‌ش دا هیوا ده‌خوازین که هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی که تا ئێستاش به ده‌ست ئازاری ئه‌و چه‌که شیمیاییه‌وه ده‌ناڵێنن ، کارئاسانی و چاره‌سه‌ری ته‌واو و پێویستیان بۆ بکرێ .
له نامه‌یه‌كی سه‌ر ئاوه‌ڵادا كه له لایه‌ن چالاكانی مافی مرۆڤ و دێموكراسی له ئێران بڵاو كراوه‌ته‌وه، زیاتر له 1400 كه‌س له خویندكارانی كورد له زانكۆكانی ئێران، مامۆستایانی هێندێك له قوتابخانه‌كانی شاری سنه و خه‌ڵكی ئه‌م شاره، وێرای مه‌حكوم كردنی گوشاری ده‌زگاكانی ده‌سه‌ڵات بو سه‌ر چالاكانی كورد، خوازیاری ئازاد كردنی چالاكی به‌ندكراوی بواره‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی و منداڵان، فه‌هادی حاجی میرزایی بوون
سه‌ركه‌وتنی مانگرتنی گشتی له مه‌ریوان، پێویستی به پشتیوانیی خه‌ڵكی شاره‌كانی دیكه‌ی كوردستان هه‌یه